05. EDGE OF ESCAPISM

255 38 110
                                    

▬▬▬▬ ۩ ▬▬▬▬

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

▬▬▬▬ ۩ ▬▬▬▬

جیهانێکی ساختە بوو، جیهانێك کە بەشێك نەبووم لێی.



کە لە نێوانیاندا دەڕۆیشتم، نەمتوانی نەهێڵم و بیر لەوە نەکەمەوە کە لە ڕاستیگەرییەکی جیاواز لە من دەژیان. جیهانێکی تەریب، بەشێوەیەك بەر ئەوەی من دەکەوت، بۆنە تیژەکانی گوڵاوە گرانبەهاکان. پۆشاکە نایابەکانیان و تەنانەت گفتوگۆکانیشیان─ هەمووی بۆ ئەوانەی دەمزانی زۆر بێگانە بوو، هەروەها یەکسەر هەست و نەستە شوێنکەوتووەکەیم ناسیەوە. هەمان هەستم هەبوو کە بێکهیۆن سەیری نێو چاوەکانمی کرد و زەردەخەنەیەکی نیشاندام.



ئاهەنگە نهێنییەکە " تەنها─ بۆ─ بانگێشتکراوان" بوو. من و یونگی لە کچە هونەرمەندێکەوە زانیمان کە پێشنیاری کرد لەبری دەستگیرکردن بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر هەندێ زانیاری بدرکێنێت. یونگی حەزی بە یاریکردن لە دژی یاساکان نەبوو یاخود تێکەڵکردنی هەستەکان بە کارەکەی، بەتایبەت دوای ئەوەی لە ڕابردوودا ڕوویدابوو، بەڵام توانیم ڕازی بکەم. دوای گۆڕینێکی خورپە ئامێزانەی ڕووداوەکان، ڕای خۆی گۆڕی دەربارەی فەرامۆشکردنی هەواڵی ونبوونی ئەو کچانەی کە لە دوای شکستهێنان بۆ بوون بە خۆئامادەکار.



یەکێك لە کچە ونبووەکان دۆزرایەوە. بە مردوویی. پۆلیس ڕایگەیاند کە زیادەخۆری ماددەی سڕکەر بووە و کەیسەکەیان داخست، بەڵام یونگی توانی فایلەکە بدۆزێتەوە پێش ئەوەی لە شوێنێك و بکەوێتە ژێر تۆمارەکانی دیکەی بنکەی پۆلیسەوە. وێنەیەکیشی بینیبوو کە لەو کاتەوە ئازاری دەدا، دەیزانی هەندێ کات کەسانی دەسەڵاتدار ڕابواردنیان بە ڕادەیەك زیادکردبوو و هەموو سنوورێکی بەناو مرۆڤایەتی و ڕێگەپێدراویان بەزاندبوو، بەڵام ئەم جارە، کەسێك هەموو سنوورێکی کردبوو بەژێرەوە. دڕندەیەك خۆی وشیار کرد و بڕیاریدا دڵڕەقییەکەی بخاتە گەڕ و بۆ تەواوی مەبەستی خۆی بەکاریبهێنێت.



دروست بوو کە کچەکە بە زیادەخۆریکردنی ماددەکە مردبوو، بەڵام پێش ئەوەی ئەوە ڕووبدات کەسێك شتێکی زۆر خراپی لێ کردبوو. جەستە مردووەکەی لە پەراوێزێکی سۆلدا دۆزرابووەوە، کە وەك خاشاك لە ئۆتۆمبێلێکەوە فڕێدرابوو هەروەها وێنەی دەرکەوتووی شوێنی تاوانەکە بە تەواوی باردودۆخەکەی کە تێیدا بوو نیشانیدا. قژی، بە چیمەنەکەوە بەستبووی، چاوەکان لە ترسا دەرتۆقیبوون هەروەها پێستی، بە برین و برینی هەڵکۆڵراوی خوێناوی داپۆشرابوو.

𝐃𝐀𝐑𝐋𝐈𝐍𝐆 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now