06. CHASING RABBITS

237 39 82
                                    

▬▬▬▬ ۩ ▬▬▬▬

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

▬▬▬▬ ۩ ▬▬▬▬


چی بوو کە دەستی بە ڕزاندنی مرۆڤایەتی کرد؟ هیـچ. هەمیشە بەم جۆرە بووین. بێ نرخ، بەدڕەفتار، پیس. لە قوڵاییەوە، لە کرۆکی ڕۆحمانەوە، تاریکییەکە هەمیشە لەوێ بووە و ماوەیەكە لە ناوەوە دەڕزێین، وەكو سێوێك کە چاوەڕێی وێنەگرتنی بێت بۆ ڕیکلامی بازرگانی─بە ڕەنگی ساختە داپۆشراو و درەوشانەوەی دەستکرد، وەك هەوڵێك بۆ شاردنەوەی ئەوەی لە ناوەوە ڕوویدەدا.



ئەو کاتە، لە ماوەی دوو ساڵی بەدیل گرتنم، خاڵێك هەبوو کە لەبیرم کردبوو جیهانی دەرەوە بوونیشی هەیە. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، تەنها خۆم، دیوارەکانی ئەو ژوورە بچووکە و سەردانە ناوە ناوەکانی ئەو پیاوەی بەدیل گرتبوومی. دەنگی بەس بوو تا دڵم پێی تێکەڵ بێت هەروەها بەو جۆرەی ناومی دەهێنا هەرگیز لە موچوڕکەهێنان بە بڕبڕەی پشتمدا شکستی نەهێنا. وەکو ئەو دڕندەیە بوو کە دەترسام لە ژێر جێگاکەم بیدۆزمەوە و بەجۆرێك دەستبەسەری کردم. زایەڵەیەك لە ساڵەکانی سەرەتام، بیرەوەرییەکی پووکاو کە تا شوێنێکی پشتە سەرم پاڵم پێوە نابوو.



هیچ شتێك چیتر مانای نەمابوو و بۆ ڕزگاربوون ڕووم کردە خەیاڵەکانم. زڕەخەوی ئەوەی ئەگەر کێشەکانی قومارکردنی باوکم و خراپی تەندروستی دایکم نەبوایە منداڵیم چەند خۆش دەبوو. یوتـا لە ڕاهاتن خێرا بوو لەوەی کە ژیانمان چۆن بوو، بەڵام من وانەبووم. دایك وباوکمان نوێنەرایەتی مامناوەندێتیان دەکرد و منیش بە دوای شکۆداریدا دەگەڕام. وابیرم دەکردەوە زۆر لەم جیهانە باشتر بووم هەروەها نەهاتمەوە سەر جیهانی ڕاستی تا لە دەستگیرکەرەکەم بیست هەمان شتی وت.



ئەو کاتەی لەگەڵی بەسەرم برد، وای لێ کردم ئیرەیی بە کەسانی مردوو بەرم و هیوای ئەوە بخوازم کە تەنیا بیکوشتمایە، تا چیتر نەتوانم هەست بە هیچ بکەم.



❞ تۆمار دەکات؟ ❝لە دەنگی ئەو قسانە چاوەکانم کردەوە و لە سەرلێشێواویدا سەیری ڕاست و چەپم کرد. تا ئەو کاتە نەبوو جێپەنجە خوێناوییەکانم لەسەر دیوارە سپییەکە بینی، کە بیرم کەوتەوە بەتەواوەتی لە کوێ بووم. لێدانەکانی دڵم ڕاستەوخۆ گەیشتنە لووتکە و دەستم بە ڕاکێشانی گوریسەکان کرد کە هێشتا لە مەچەك و قولەپێمی پێ بەسترابوون. نەوەستام تا یەکێك جگەرەیەکی نا بە پێستمەوە و بە دەستی ئەنقەست گۆشتەکەی سووتاند. سروشتیانە چاوەکانم پڕبوون لە فرمێسك، بەڵام ئازارەکە هێندە زۆر بوو تەنانەت نەشمدەتوانی هاوار بکەم.



𝐃𝐀𝐑𝐋𝐈𝐍𝐆 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now