The Choice [02]

2.1K 270 20
                                    

جۆنگکووک پاڵکەوتبوو مۆبایلی ئەکرد سارا هاتە ژوورەوە و جۆنگکووک چاوی کەوتە سەر سارا

سارا هاتە تەنیشتی پاڵکەوت

جۆنگکووک/ بۆ لە دەرگا نادەی ئینجا بێیتە ژوورەوە

سارا/ بۆچی مەگەر تۆ برای من نیت؟
کەی حەزم لێبێ دێم

جۆنگکووک/ قەینا وەرە بەس ئەوجارە
لە دەرگا بدە

سارا/باشش

پاش ماوەیەکی کەم

سارا/ ڕقت لە پرێتیە؟

جۆنگکووک/ جا بۆ ڕقم لێی بێ

سارا/ مەگەر شەڕتان ئەکرد بەیانی

جۆنگکووک/ من گاڵتەم لەگەڵی دەکرد

سارا/ دەزانم لەبەر ئەو نایەیتە هۆڵەکە ئەو ئێستا ڕۆیشتووە

جۆنگکووک/ من شەرم لە کچان ناکەم وە ئێرەش
ماڵی منە هەرچیەکم بوێ ئەیکەم دواتر ئەو کچە
بۆ بە دایکم ئەلێت دایکە؟

سارا/ پرێتی نە دایکی هەیە نە باوک پرێتی لەگەڵ مامی ئەژیا بەڵام کە بووە 9 ساڵ مامی مرد وە دایکم ئەوی گەورەکرد تا تەمەنی 15 ساڵی پرێتی دەستی بە کار کردن کرد و هەر زوو خانویەکی لە نزیک ئێمە بە کرێ گرت و ئێستاش خاوەن ماڵی خۆیەتی چونکە کاری دیزاینی ناو ماڵ دەکات باری دارایی زۆر باشە پرێتی لەسەر دەستی دایکم گەورە بووە بۆیە پێی دەڵێ دایکە

جۆنگکووک/ دایک و باوکیشی مردن؟

سارا/ ئێمە زۆر دەربارەی ئەوە پرسیارمان لێی دەکرد بەڵام دەیوت کە هیچ شتێک نازانێ ئەو هەر کە بووە بردوویانەتە لای مامی و مامیشی پێش ئەوەی بمرێ هیجی پێنەوت بۆیە بە تەواوی وازی هێنا لە
بە دواگەڕانی سەرەداوێکی دایکو باوکی
ئایە خەمناک نەبوو ؟

جۆنگکووک وەڵامی نەدایەوە

سارا/ پرێتی شیر مۆزی درووست کردووە نایخۆی؟

جۆنگکووک/ ئەوە بەڕاستتە؟ کەی؟

سارا/ وتی ئێستا دەیهێنێت چوە ماڵەوە درووستی کات و بیهێنێ ئامێرەکانی ئەو باشترن و شتی بەتامی لێدەرئەچێ

جۆنگکووک/ پرسیارێکی تر؟

سارا/ چی؟

جۆنگکووک/ پریتیا چەند ساڵە؟

سارا/ پریتیا نیە پرێتی ، وە پرێتی 23 ساڵە

ᴛʜᴇ ᴄʜᴏɪᴄᴇ ⛓️🗝️ ᴊ.ᴊᴋWhere stories live. Discover now