The Choice [11]

1.2K 162 71
                                    



PREETY POV

کە ئەمەی پێ وتم گەرمی بە لاشەم داهات هۆشم چوو وەکو ئەوەی لە جیهانێکی تر دابم نازانم کە چۆن ئەوم ناسی و چۆن ئاشقی بووم ڕۆژێک خۆم و هەستەکانم و ڕووبەڕووی یەک بووینەوە من شەڕم لەگەڵی دەکرد هەوڵمدەدا بەسەر هەستەکانم زاڵبم و ئەو شتێکم پێبڵێت کە ئەو دڵەی من تێبگات خۆشەویستی من ئەو مەحاڵە بەیەکەوە بەڵام ئەو جەنگا و سەڕەڕای ئەوەی هەمووان وابیردەکەنەوە ئێمە وەکو خوشکو برا سەیری یەک دەکەین ئەو هێشتا ئامادەیە هەستەکانی بۆ من بڵێت.

END POV

جۆنگکووک: گوێت لە منە ؟ من شێتانە تۆم دەوێ..

پرێتی بێدەنگی دایگرت

جۆنگکووک: تەنها منت خۆشبوێت پرێتی دەی سەیری چاوەکانم بکە و ناوم بهێنە بڵێ خۆشمدەوێی جۆنگکووک..!

شانەکانی پرێتی گرت و هەژاندی

پرێتی توند سەیری چاوەکانی جۆنگکووکی کرد

پرێتی: من خۆشمدەوێی جۆنگکووک..

جۆنگکووک: تۆ بەم ڕستەیە ئاسوودەت کردم..

پرێتی: پێم بڵێ تۆ من بەجێناهێڵیت؟ بەڵێن دەدەی بمێنیتەوە؟

جۆنگکووک: من تۆم هێنا بۆ ئێرە و ، هەستی خۆمم درکاند بەڵام شتێکی تریش هەیە کە پێت دەڵێم

پرێتی بە پرسیارەوە سەیری جۆنگکووکی کرد

جۆنگکووک: بەیانی جەنگە..!

پرێتی بەبێدەنگی سەیری چاوەکانی کرد

پرێتی: واتا تۆ دەڕۆیت؟!

جۆنگکووک سەری بەواتای بەڵێ جوڵاند

پرێتی دوورکەوتەوە و پشتی لە جۆنگکووک کرد

پرێتی: تۆ چەندت پێدەچێت؟!

جۆنگکووک: ناتوانم بەڵێنی ئەوەت پێ بدەم سەدا سەد بە سەلامەتی بگەڕێمەوە یاخود ئەگەری هەیە هەرگیز نەتبینمەوە.. تەنها ویستم دڵم ئاسوودە بکەم تەنها ویستم بزانم کە تۆ هەمیشە چاوەڕێی منیت..!

پرێتی ئاوڕی دایەوە لە جۆنگکووک

جۆنگکووک: بەڵێ من خۆمانم ئاسوودە کرد

پرێتی: تۆ چی دەڵێی؟ تۆ دەتەوێت ببیتە هی من وە دەتەوێت منیش هی تۆ بم ، ئەی کەواتە بۆچی بەڵێنی ئەوەم پێنادەی کە جێمناهێڵیت ، تۆ دەتەوێت من بخەیتە پەیوەندیەکەوە کە تا ئێستا کۆتاییەکەی دیار نییە؟

ᴛʜᴇ ᴄʜᴏɪᴄᴇ ⛓️🗝️ ᴊ.ᴊᴋWhere stories live. Discover now