The Choice [07]

1.5K 203 89
                                    

بەیانی

جۆنگکووک و تایهۆنگ هاتنە هۆڵی نانخواردن

جۆنگکووک/ دایکە پرێتی نەهات ؟

زۆر بە پەرۆشەوە ئەیپرسی

خ.مۆنا/ نەخێر بۆچی ئاوا بە پەرۆش-

کاتێک تایهۆنگی بینی قسەی پێ تەواو نەکرا و ساراش موڕەباکەی لە قوڕگا مایەوە

سارا/ (کۆخین) ئـ ئاو (کۆخین)

خ.مۆنا خێرا ئاوی بۆ تێکرد و خواردیەوە

تایهۆنگ/ ئـ سـ سـڵاو

خۆی چەماندەوە

خ.مۆنا/ بەخێربێی کوڕم بەس کەی هاتی ؟

جۆنگکووک/ واز لەو بێنن ئەو دوێنێ شەو هات بەس پێم بڵێ کوا باوکم

خ.مۆنا/ خۆتەزانی ئەو زۆر سەرقاڵە بەیانی سارا زوو نانی بۆ دانا و چوە سەرکار و ئێمەش و دوێنێ لە ئاهەنگ بووین خۆتەزانی زۆر ماندوو بووین بۆیە درەنگ هەستاین

جۆنگکووک بیری لەوە کردەوە گەر پلانەکەی سەری نەگرتبێت یان

جۆنگکووک/ سارا پرێتی لەوەتەی ڕۆیشت هیچ نامە یان تەلەفۆنی بۆ کردی ؟

سارا/ ئـ ... نـا بۆچی ئەوەندە لە ئەو ئەپرسی ؟

جۆنگکووک خێرا چووە دەرەوە بە جلی خەوەوە بە ڕاکردن بەرەو ماڵی پرێتی ڕۆیشت

تایهۆنگ/ بوەستە چی بوو ؟ منیش واهاتم بوەستە

جۆنگکووک لە زەنگەکەیدا

جۆنگکووک/ پرێتی پرێتی ؟ بیکەوە گوێت لە منە ؟

زۆر بە توندی لە دەرگا و زەنگەکەی ئەدا و تایهۆنگ و ئەوانیتریش هاتن هەتا دراوسێکان لە پەنجەرە و باڵکۆنەکان سەیری دیمەنەکەیان دەکرد

جۆنگکووک/ لاچن دوورکەونەوە

جۆنگکووک دوورکەوتەوە ئەوانیش دوورکەوتنەوە

جۆنگکووک یەکسەر هات و خۆی بە دەرگاکە کێشا بەڵام نەبۆوە

ᴛʜᴇ ᴄʜᴏɪᴄᴇ ⛓️🗝️ ᴊ.ᴊᴋWhere stories live. Discover now