The Choice [09]

1.4K 169 107
                                    


یەکەم جار گۆرانیەکەی سەرێ پێبکەن ئینجا دەستپێبکەن

با دەست پێبکەین:

JK POV

هەمووان لە هۆڵی ماڵەکە دانیشتبوون و پێدەکەنین و گاڵتەیان دەکرد و سارا لەسەر لەفافەکەی پرێتی شتی سەیری ئەنووسی پرێتیش خۆی توڕە ئەکرد ئەوان کیوت بوون بەڵام من و تایهۆنگ لە جیهانێکی تر و ئەوانیش لە جیهانێکی تر تایهۆنگ پێی وتم کە دوو ڕۆژی تر جەنگ دەست پێدەکات و دەبێت بڕۆم ماڵەوە جێبهێڵم دوبارە..! چۆن بە دایکم و خوشکم بڵێم ؟ بەتایبەتی پرێتی کە لە ڕۆژەوەی ماچم کرد چاوەڕێیە پێی بڵێم کە خۆشمدەوێت ..! دەتوانم بڵێم هێشتا لە هەستەکانم دڵنیا نیم ، بەڵام ئەو ماچە بۆ منیش لە ناکاو بوو .. نازانم چی بکەم چۆن پێیان بڵێم کە دەڕۆم ...!
سەربازی ئەوە نییە کە تۆ تەنها ئازار دەچێژی ، بەڵکو ئەوەشە هەموو کاتێک ئەترسی لێتبدرێ و جارێکی تر نەتبیننەوە هەموو کەس لە مردن ئەترسێت ڕاستە مرۆڤ یەکجار ئەمرێت ، بەڵام خۆزگە ئەخوازین بەر لەوەی بمریت ساتە خۆشەکانت ئەنجام بدەیت و ئاوا ماڵئاوایی لە کەس نەکەیت..!

END POV

جۆنگکووک کاتێک بیری لەمانە دەکردەوە تایهۆنگ دەستی لەسەر شانی دانا و جۆنگکووکیش دەستی گرت و زەردەخەنەیەکیان بۆ یەکتر کرد

تایهۆنگ/ دەتوانم یارمەتیت بدەم لە کۆتایی هێنان بەم هەستە؟

جۆنگکووک/ من دڵنیا نیم ...

تایهۆنگ/ وەرە بچینە دەرەوە ..!

ئەوان بە کزی قسەیان دەکرد ئەوانیتر خەریکی قسە بوون و گوێیان لێنەبوو هەموو دراوسێکانیش لە ماڵەکە بوون و مەجالی گوێ لێبوون ئەستەمە

جۆنگکووک و تایهۆنگ هەستان و چوونە دەرەوە سارا ئەوانی بینی کە ڕۆیشتن

سارا/ کاکە بۆ کوێ ئەڕۆن؟

جۆنگکووک چووە لای سارا و ماچێکی سەری کرد

جۆنگکووک/ دەگەڕێمەوە ، نیگەران مەبە..!

سارا بەم ڕەفتارە لەناکاوانی جۆنگکووک جەڵتە لێی ئەدا

جۆنگکووک و تایهۆنگ ڕۆیشتن و ساراش دانیشت و بە تێنەگەیشتنەوە سەیری یەکتریان کرد

جگە لە پرێتی کە هەست بە شتێک دەکات لە جۆنگکووک

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ᴛʜᴇ ᴄʜᴏɪᴄᴇ ⛓️🗝️ ᴊ.ᴊᴋWhere stories live. Discover now