The Choice [19] S2

1.2K 113 14
                                    


پرێتی دەگریا زۆر بەتوندی

لەبەر ئەوەی کەمێ بەر لە ئێستا لەگەڵ جۆنگکووک شەڕێکی گەورەیان کرد..

وە شەڕەکە کۆتایی هات دوای ئەوەی جۆنگکووک ئەڵقەکەی دەستی لەبەرکردەوە و کردیەوە ناو دەستی پرێتی و ماڵەکەی جێهێشت..!

واتا کۆتایی هات

پرێتی: بۆچی بۆچی بۆچی..!!! خوا بە نەف- ناتوانم نەفرەتت لێبکەم...شتێکی لێبێ ناژیم..[هەنسک..]

پاش کاتژمێرێک

ئەو بەردەوامبوو لە گریان بەڵام کەمێک گریانەکەی هێمن ببۆوە چاوەکانی ئاوسابوون پێستەکەی سوور و سپی و نەرم ببوو بەهۆی گریان لەسەر ڕووخساری..

لە دەرگا درا

پرێتی هەموو هێزی کۆکردەوە تا بچێت و دەرگاکە بکاتەوە..

وە کردیەوە..

جۆنگکووک بوو وە دیار بوو ئەویش زۆر گریابوو چونکە پرێتی چاوەکانی دەبینێت..

جۆنگکووک: هەندێک شتم لێرە هەیە دەیانبەم و ئەڕۆم..

پرێتی سەری بە واتای بەڵێ جوڵاند لە کاتێکا سەیری نەدەکرد..

جۆنگکووک هاتە ژوورەوە و پرێتی دەرگاکەی داخست

جۆنگکووک چوە سەرەوە تۆش چوی تاوەکو جلەکانی بۆبکەیتە نێو جانتاکە و بڕوات..

""""

پرێتی: ها بگرە...ئەوە هوودیەکانت...لاپتۆپەکەت...پانتۆڵەکانت...وە ئەوەش سویچی سەیارەکەم...من چیتر نامەوێت باشە؟ ئێستاش بڕۆ..

زۆر بە خەمباری وتی لە کاتێکا دڵی هاوار ئەکا مەڕۆ جێم مێڵە تەنهام مەکە..

جانتاکەی بۆ ئامادە کردبوو ڕایگرتبوو تا بیبات
ئەو زۆر دڵی لەو شکا بە قسە ناخۆشەکانی وە لەهەمووشی ڕووخێنەر تر دوا ئەو هەموو ساڵەی پێکەوە بوون ئەو ئەڵقەکەی دانا..

پرێتی: شتێکی تریشم لەبیر کرد..[ئەڵقەکەی لە پەنجەی خۆی دەرهێنا و کردیە ناو گیرفانی جۆنگکووکەوە..] تەواو؟ پێویستی ترت هەیە؟..

زۆر بەشکاوی و لاوازی لەبەردەمی وەستابوو

جۆنگکووک مەچەکی گرت و ڕایکێشا باوەشی بە قۆڵەکانی پشتی داپۆشی و بە دەستێکی دەستی هێنا بە قژیا...

جۆنگکووک: تۆ ئەو شتەی کە ناتوانم لە دوای خۆم جێیبێڵم...

""""

بەیانی

ئەو تۆی بەتوندی گرتبووە باوەشی ئێوە تەواوی شەوەکە لە باوەشی یەکتر خەوتن وە تۆ زۆر دەگریایت و ئەو داوای لێبووردنی لێت دەکرد هەوڵی ئارام کردنەوەی ئەدایت تا لە باوەشی خەوت لێکەوت جۆنگکووک بۆ چرکەیەکیش چاوەکانی لێک نەنا و نەخەوت..تا بەیانی سەیرتی ئەکرد و دەستی ئەهێنا بە قژتا..

ᴛʜᴇ ᴄʜᴏɪᴄᴇ ⛓️🗝️ ᴊ.ᴊᴋWhere stories live. Discover now