The Choice [15]

1.2K 139 92
                                    

بەپەلە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بەپەلە

سڵاو جەماعەت ئەو پەلکە مۆزەم دیتەوە کە زەلامەکان لەسەری خزین و ئەو هەرایەی لەسەر درووست بوو😁🍌


LET'S JOIN

ئەوان گەڕانەوە ماڵەوە...

ئەوان دەمەقاڵێ دەکەن دوای ئەوەی خۆیان شووشت و جلی ماڵەوەیان لەبەر کرد و هەردووکیان خاولیان لە پشت کردوە و قژیان تەڕە

خ.مۆنا: ئێوە بۆ ئاوا تەڕ بوون کاتێک گەڕانەوە ماڵەوە؟ دەی ڕوونیکەنەوە...

پرێتی: خەتای ئەوبوو منی بردە کەنار دەریا و هەڵیگرتم دواتریش فڕێیدامە نێو ئاوەکە...

وای وت کاتێک پەنجەی بۆ جۆنگکووک درێژ کرد

جۆنگکووک: یاااا ، دەزانی دایکە منی چەند ترساند؟ خۆی لە نێو ئاوەکە شاردبوویەوە وامزانی مردووە بەهەموو ئاوەکەیان گەڕام نەمدۆزیەوە دواتر کە سەرم هێنا دەرەوە لە ئاوەکە وامزانی دەعبایەکە قاچم ڕائەکێشێ لە ژێر ئاوەکە زۆریش بەهێز بوو مرۆڤ لە نێو ئاودا ناتوانێ خێرا و بەهێز ڕەفتار بکات بەڵام بوەستە من بیرم کەوتەوە کە پرێتی مرۆڤ نییە بەڵکو دەعبای دەریاییە

پرێتی: پەری دەریا نەک دەعبا... تۆ خۆت بینیوە قەلە ڕەش..

جۆنگکووک: گەر من قەلە ڕەش بم تۆش ماری ڕەشی

ب.هانتای: بەسە لێی ببڕنەوە .. ئێوە دوو ڕۆژی تر هاوسەرگیری بکەن و مناڵتان بێت ڕێک مناڵەکانتان ئەخۆن دواتریش ماڵەکەتان قوت ئەدەن دواتریش یەکتر قوت ئەدەن

سارا لە ژێرەوە پێدەکەنی

تب: پرێتی و جۆنگکووک درەنگ هاتنەوە بۆیە ئێنا و تایهۆنگ ڕۆشتبوونەوە ماڵەوە کاتێک تەلەفۆنیان بۆ باوکیان کرد و باوکیان هات ئەوانی بردەوە ماڵەوە...

سارا: پێویستە ناو لە چیرۆکی خۆشەویستی ئێوە بنێم ئەشقی دوو نەهەنگ...

ᴛʜᴇ ᴄʜᴏɪᴄᴇ ⛓️🗝️ ᴊ.ᴊᴋWhere stories live. Discover now