part 8

123 23 200
                                    




بەیەکەوە لە ماڵەوە دەرچوین و بەڕێگاوە قسەمان دەکرد باسی منداڵیمان دەکرد و پێدەکەنین تاکو گەیشتینە بەردەم دەرگای زانکۆ چوینە ژورەوە ڕاستەوخۆ چوینە ژورەکەی خۆمان چونکە ئێمە یەک تیمین دانیشتین و قسەمان دەکرد لەدەرگادرا فەرمومان کرد بەڕێوبەر بو
من[فەرمو بەڕێوبەر
بەڕێوبەر[سڵاوکچینە هەواڵەکانتان بینیوە
ئێمە[کام هەواڵ
بەڕێوبەر[هەمو هەواڵەکان باسی ئۆلیڤیاو لۆرا دەکەن
من[خۆ ئێمە وتمان ئەو شتانەی ناوێ بەڵام تێناگەن
لەقسەکردن دابوین لەگەڵ بەڕێوبەر دوبارە ئەو سێ کوڕە بێزارکەرە هاتنە ئەوێ
من[دوبارە بۆچی هاتون
هۆنگ جۆنگ[ئۆو کچە ئازاکان لێرەن
بەڕێوبەر[کوڕینە ئێوە چیدەکەن لێرە بڕۆنەوە ژوری تیمەکەی خۆتان دەی
کوڕەکان ڕۆشتن لەبەر بەڕێوبەر
بەڕێوبەر[کچینە بابەتێکی تریش هەیە پێویستە باسی بکەم لەگەڵتان

من]فەرمو بەڕێوبەر
لۆرا]کاری ئەمجارەمان چیە
بەڕێوبەر]دانیشن بە بەجوانی تێتان گەیەنم
ئێمە هەمومان دانیشتین بەڕێوبەریش لە بەرامبەرمان دانیشت و دەستی کرد بەقسەکردن
بەڕێوبەر]بەڵێ کچینە ڕاستە لە زانکۆ تیمی زۆر هەن بەڵام ئێوە لەهەموان باشترن و کارەکانتان بە جوانی و بوێرانە دەکەن بۆیە سەرۆکایەتی کۆریا متمانەی پێتانە ئەو کارەشی ڕادەستی ئێوە کرد
من]ئێمە زۆر سوپاسی سەرۆک دەکەین کە ئەو متمانەیەی بە ئێمە بەخشیوە ئەوە جێی شانازیە بۆ ئێمە
ماری]فەرمو بەڕێوبەر پێمان بڵێ کارەکە چۆنە
بەڕێوبەر]بەڵێ کچینە ئەمجارە لە خۆرئاوای سیئۆلەوە گوندێک هەیە وایە کە کەوتۆتە بەشێکی دارستانە گەورەکەوە لەنێو ئەو دارستانەش کۆشکێک هەیە لەوەتەی ئێمە ئەوە بزانین گوێ بیست نەبوینە کەس لەوێ بژین بەڵام ماوەیەکە خەڵکی گوندەکە ترسێک دایگرتون کە گوایە شەوانە دەنگی سەیرو نامۆ دەبیستن لەنێو ئەو کۆشکەوە چەند کاتژمێرێک بەردەوام دەبێت و لە خۆرهەڵاتن دا دەنگەکان نامێنن وە هەر خۆی ڕوی کۆشکەکە شەوانە ترسێنەر دەردەکەوێ بۆیە خەڵکی گوندەکە ناتوانن شەوانە بچن و سەیری بکەن و بزانن هۆکاری ئەو دەنگانە چین

میرا]ئێمە چیمان لەدەست دێت تاکو ئەنجامی بدەین
بەڕێوبەر]سێ ڕۆژی تر ئێوە دەڕۆن بۆ ئەوێ هەموتان بەیەکەوە چونکە کارەکەی ئەمجارە هی ئەوەنیە دوان سیانێک بچن هەموتانی پێویستە
مارینا]یەسسس ئەمجارە لەگەڵ نونا ئۆلیڤیا دەبم
سالی]گەر بەیەکەوە بین ئەوا باشترە
کارۆڵ]ڕاستە دڵیشمان لای یەک نابێ چونکە بەیەکەوەین
کلارا]بەڵێ وایە ئێمەیەکین هەمیشەش پێکەوە دەبین
بەڕێوبەر]بەڵێ کچینە سێ ڕۆژی تر سەرۆک خۆی ئۆتۆمبێل و هەمو شتێکی بۆ ئامادەکردون وە؟هەروەها شتێکی تریش لەوێ پێویستتان بە چەکیش دەبێت بۆیە لەسەر داوای سەرۆک چەکیشتان بۆ ئامادە کراوە وە ئێوەش دەتوانن بەکاری بێنن وە پێش ئەوەی بڕۆنە نێو کۆشکەکە بەباشی ئامادەدەبن ڕوناکیەکانتان دادەگیرسێنن و چەکەکانتان ئامادەبکەن وە پێش دەست پێکردنی ئەوەش لەگەڵ خەڵکی گوندەکە قسەبکەن و پێیان بڵێ ئایا ئەو دەنگانە لەچی دەچن و خۆشتان شەوێک پێش دەستپێکردن بە ئاگا بن و ئاگاداری ئەو دەنگانە بن بزانن لەچی دەچێ وە کەچونە نێو کۆشکەکەش بەدوای هۆکاری دەنگەکەبگەڕێن و هۆکارەکەی بدۆزنەوە
من]باشە بەڕێوبەر هەرچی لەتوانامان دابو ئەنجامی دەدەین

ot9 vampire{کۆتایی هاتوە}Where stories live. Discover now