Part 15

89 17 4
                                    



دوای پیاسەکردنێکی زۆر بەنێو گوندەکەدا گەڕاینەوە بۆ کۆشک شتێکم بیرهاتەوە بۆیەبەسوهۆم وت
من]سوهۆ
سوهۆ]گیانم
من]ئەی نەتوت دەتبەم بۆلای باوکت کەی دەمبەیت
سوهۆ]حاڵت باش نەبو بۆیە
من]من ئێستا باشم
سوهۆ]باشە کەواتە خۆت ئامادەبکە
من]باشە
سوهۆ]جۆنگسوش بێنە
من]بێگومان دەیهێنم
سوهۆ]بەڵام سەرەتا با هەندێ شت هەیە پێتی بڵێم دەربارەی باوکت
من]باشە بیڵێ
سوهۆ]کەمنداڵ بویت واتا کە لەدایک بویت باوکت تۆی نەدەویست چەند جارێکیش هەوڵیدا لەسکی دایکت لەناوت ببات بەڵام دایکت ڕێگەی پێ نەدەدا باوکت لەبەرئەوە تۆی نەدەویست باوکت ئەوکات خوێنمژ بو دایکیشت مرۆڤ بو باوکت وایدەزانی تۆش وێنمژ دەردەچیت وەکو ئەو بەڵام تۆ مرۆڤ دەرچویت وەکو دایکت دایکت لەلایەن مامی منەوە کوژرا چونکە باوکت و مامم پەیوەندی نێوانیان خراپ بو کەتۆبچوک بویت باوکت تۆی دا بە ئێمە تاوەکو بتکەین بە خوێنمژ بەڵام باوکم وتی کە تۆ بچوکی بەرگەی ئەوەی ناگری با گەورەبیت ئینجا باوکت تۆی بردەوە شار بەڵام جێی هێشتی تۆی نەویست ڕۆژێک باوکم بانگی کردم چوم بۆلای ئەویش پێی وتم کەتۆ گەورەبیت تۆ بکەم بە هاوەڵی خۆم و منداڵێک بخەینەوە بەیەکەوە منیش ڕازی بوم

سوهۆ]ڕازی بوم بە داواکەی باوکم لەبەر هۆکارێک ئەویش ئەوەبو کەتۆم خۆشدەویست بیرتەکە تەمەنت بو بە نۆزدە ساڵ توشی شتێک بوی کە ڕفێندرای ئەو ڕۆژەی کەڕزگاربوی من بوم ڕزگارمکردی وە تاکو تۆ گەڕایتەوە ماڵەوە بەسەلامەتی چاودێریم کردی تاکو دڵنیاببمەوە لەوەی باشیت لەو ڕۆژەوە زیاتر خۆشمویستی و زیاتر کەوتیتە دڵمەوە یان وەکو بڵێم ئاشقت بوم لەو ڕۆژەوە ئیدی هەمو ڕۆژێک من دەهاتمە نزیکت تاوەکو تەنها بتبینم ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر خۆشمدەویستی تاکو وای لێهات زیاتر ئاشقت بوم وە ئێستاش ئەوەتا هیمنی
من]ڕاستە من ئێستا هی تۆم و کوڕێکمان هەیە بوین بەخێزانێک وایە وە یەکتریشمان زۆرخۆشدەوێت
سوهۆ]بەڵێ من تۆم هەیە گیانی من وە دەربارەی کوڕەکەشمان ئەومان زۆر زۆر خۆشدەوێت بەڵام حەزم بەمنداڵی زیاترە وە منیش زۆر زیاتر خۆشم دەوێیت
من]ئێ یا هێشتا زوە با جۆنگسو کەمێک گەورەبێت
سوهۆ]نا ئاساییە گەورەش نەبێت هم
من]یا کاتی ئەوەنیە بابڕۆین
سوهۆ]هێشتا دەتەوێت بچین
من]چەند قسەیەک هەیە دەمەوێ پێی بڵێم
سوهۆ]باشە ئازیزم هەرچی تۆ بیڵێی بابڕۆین جۆنگسوبدە بەمن تۆ توانای ئەوەت نیە خێرابڕۆیت
من]ڕاستە چونکە هەستەکەم سەرم گێژ دەخوات

سوهۆ]سەرت گێژ دەخوات بۆچی چیتە ئازیزم پێم بڵێ
من]نا هیچ نیەئەمڕۆ کەمێک ماندوبوم بۆیە
سوهۆ]گەر هەرشتێک بو پێم بڵێ باشە
من]بێخەم بە
خۆمان ئامادەکردو لەماڵەوە چوینە دەرەوە کاتژمێر و نیوێک تێپەڕی تاوەکو گەیشتین بە شوێنی مەبەست پێم سەیربو کە پاسەوانەکان هەمویان دەچەمانەوە بۆم وادیارە دەزانن کە کچی ئەوم
من]گەورەکەتان لەکوێیە
پاسەوان]گەورەم لە ژوری شاهانەیە خاتون خولەکێک دەچم ڕادەگەیەنم
من]گەر خێراکەی بۆخۆت باشدەبێ
پاسەوان]باشە خاتونەکەم هەر ئێستا
پاسەوانەکە ڕۆشت و دەخولەکی پێچو هاتە دەرەوە وتی کەوا بچینە ژورەوە من و سوهۆ چوینە ژورەوە جۆنگسوش لەباوەشم بو کاتێک دەرگای ئەو هۆڵە گەورەیە کرایەوە ڕاستەوخۆ ئەو پیاوەی بەرامبەرمان بەشۆکەوە هەستایە سەرپێ ئێمە لە ناوەڕاستی هۆڵەکە وەستاین و ڕێزی خۆمان نیشاندا
باوکم]ب باوەڕناکەم ئ ئۆلیڤیا کچم ئەوەتۆی چەند گەورەبویت
هاتەپێش تاوەکو لەباوەشم بگرێت بەڵام بەدەست ئاماژەی وەستانم ✋پێی دا ئەویش وەستا
من]نزیک مەبەوە
باوکم]بۆچی ڕێگەنادەی باوکت لەباوەشت بگرێ
من]باوەڕناکەم من باوکم هەبوبێ
باوکم]ئۆلیڤیا کچم

ot9 vampire{کۆتایی هاتوە}Where stories live. Discover now