Part 17

100 19 1
                                    



جۆنگ شی]بیبەن و بەندی شکەن دژە ژەهرێکیش بەکاربێنن بۆی کارمان پێی دەبێت
من]د دەتکوژم
جۆنگ شی]دەیبینین
دو پاسەوانەکە منیان برد بۆ ژێر زەمینی ئەو کۆشکە لە ژورێکی تاریک دایان نام و پاش ماوەیەک گەڕانەوە لەگەڵ ئافرەتێک توانای زۆر سەیرکردم نەبو تەنها هەستم پێکرد کە شتێکی لە قۆڵم دا پێم وابو دەرزیە دوای کەمێک چونە دەرەوە ئاگام لەخۆم نەما
لەلای کوڕەکان
کاتژمێر دوانزەی شەوە هەموان چاوەڕێن بگەڕێینەوە جۆنگسو دەگریت
سوهۆ]باشە بۆچی نەگەڕایەوە خۆ وتی زو دەگەڕێمەوە
کای]باوەڕناکەم ئەمڕۆ بگەڕێتەوە سوهۆ خۆت دەزانی دو کاری قورسی لەبەردەمە وە دەشزانی کە مامم ئەوەندە ئاسان نیە
سوهۆ]نەخێر ناتوانم بوەستم من دەڕۆم
چانیۆل]سوهۆ بوەستە مەڕۆ خۆی دەگەڕێتەوە لەوانەیە کارەکەی درێژەی خایاندبێ دەی بابڕۆینە ژورەوە کوڕەکەت پێویستی پێتە
مارینا]سوهۆ تکایە وامەکە نونای من بەهێزە دەگەڕێتەوە
بەزۆر ڕازیان کردو بردیانە ژورەوە بەیانی کارۆڵ و سالی نانی بەیانیان ئامادەکردبو
هەفتەیەک تێپەڕی بەزۆر سوهۆیان گرتوە
لای من لەو شوێنە گوازرامەوە منیان برد بۆ شوێنێکی تر جگە لەکۆشک لە ژورێک دایانام

دڵم بەخراپی تێکەڵ دەهات و نەمدەزانی چیبکەم و دەستەکانم بەسترابو توانای هیچم نەبو تاوەکو جۆنگ شی هاتە ئەوێ کەمێک لێم ڕاماو وتی
جۆنگ شی]پاسەوانەکە وتی چەند جارێک دڵت تێکەڵ هاتوە هۆکارچیە یاخود بە گاڵتە وادەکەی تاوەکو ڕزگارت بێ
من]پەیوەندی بەتۆوە نیە
جۆنگ شی]دەیزانین
ئەوەی وت و چوە دەرەوە پاش کەمێک لەگەڵ ئافرەتێک گەڕایەوە کەمێک بەتەمەن بو
جۆنگ شی]سەیرێکی بکە بزانە چیە
ئافرەتەکە لەمن نزیکبویەوەو بلوزەکەی هەڵدامەوە
من]وازبێنە دورکەوە
گوێی نەگرت و نەمدەزانی چیدەکات تەنها هەستم بەدەستی دەکرد لەسەر سکم کەمێکی پێچو هەستایەوە
چو بۆلای جۆنگ شی سەری دانەواندبو
ئافرەتەکە]گەورەم ئەو بەهۆی منداڵەکەی سکی دڵی تێکەڵ دێت
جۆنگ شی]منداڵ
ئافرەتەکە]بەڵێ گەورەم ئەو دوگیانە
جۆنگ شی]وای وای واتامیوانێکی بچوکیشمان هەیە لێرە
هەردوکیان چونە دەرەوە لە ژورەکە منیش جگە لەنزاکردن بۆ سوهۆو کوڕەکەم و منداڵەکەی سکم هیچم بۆ نەدەکرا نزام دەکرد سەلامەت بن ئەگەر بێتو خۆشم بمرم تەنها ئەوان سەلامەت بن
ڕۆژ هات و ڕۆژ چو کوڕەکان و کچەکان هەمو شوێنێک دەگەڕان بەدوای مندا بەڵام هیچ ئاسەوارێک نەبو کە جێمابێ

ئەمڕۆ ڕۆژی بونی جۆنگسوەکەی منە بەڵام ناتوانم لەگەڵی بم بمبورە کوڕەکەم
لای ماری
لە ژورەکەی پاڵکەوتبو بەهۆی قورسایی سکیەوە ماندوبو تاوەکو لەناکاو توشی ئازار بو هاواری ناوی چانیۆلی دەکرد
چانیۆل بەخێرایی هاتە ژورەوە
چانیۆل]چ چی بوە ماری گیانەکەم
ماری]ل لەدایک دەبێت لەدایک دەبێت چانیۆل تکایە شتێک بکە
چانیۆل]ها ب باشه باشە هەناسە بدە گیانی من کچینە یەکێکتان بێتتتت ڤایۆلێتتتتت  مارینااا
ماریناو ڤایۆلێت هاتنە ژورەوە
مارینا]هییی لەدایک دەبێتتتت 
ڤایۆلێت]خێرا خێرا ئاوی گەرم و چەرچەف و شت بێنە خێرااا
مارینا بە ڕاکردن چوە دەرەوە چانیۆلیش  ماری خستە سەر بێدەکە هەرچی پێویست بو مارینا هێنای
ڤایۆلێت]چانیۆل بڕۆ دەرەوە
چانیۆل چوە دەرەوە زۆر شڵەژابو لەبەردەمی ژورەکە دەهات و دەچو کوڕەکانیش لەلای بون جگە لەسوهۆ تەنها لە ژورەکەی نایەتە دەرەوە
بە دوکاتژمێر کوڕێکی زۆر شیرین و جوان لەدایکو ڤایۆلێت دایپۆشی و بردی بۆ دەرەوە بۆلای باوکی
ڤایۆلێت]پیرۆزە چانیۆل کوڕێکی زۆر شیرین و جوانە
چانیۆل]ئ س سوپاس ئەی ماری ماری چۆنە پێم بڵێ
ڤایۆلێت]ئەو زۆر باشە سوپاس بۆخوا دەتوانی بچیتە لای

ot9 vampire{کۆتایی هاتوە}Where stories live. Discover now