Part 10

129 22 100
                                    



سوهۆ]بەڵێ ئەوە ناوی ئێمەیە
من]بە ئێمە چی لێمان گەڕێن بابڕۆین
کای]نۆ نۆ جوانکیلە ئیتر چونە دەرەوە نیە شوێنتان ئێرەیە لای ئێمە
میرا]خەریکە قسەی بێ مانا دەکەن
شیومین]شش ئازیزم ئاگاداری زمانت بە
میرا]تۆ بێدەنگ نەبم چی
ڤایۆلێت]دەزانن چی ئێوە ئەو خەڵکەی ئێرەتان زۆر ترساندوە شەرم لەخۆتان ناکەن
بایکهیۆن]شیرینەکەم ئەوە کاری ئێمەیە
من]قسەی زیادە مەکەن ئێمە دەڕۆین
سوهۆ]خۆشەویستەکەم ناتوانی بڕۆیت
من]من خۆشەویست و شتی تۆنیم تێدەگەی
لۆرا]دەی بابڕۆین ئەوانەش چیان نەکردوە با بیکەن
کای]دەی بچکۆلەکەم وەرە
ئەو کوڕە ویستی لە لۆرا نزیک بێتەوە بۆیە فیشەکێم لەلای قاچی دا لێم نەدا تەنها ویستم دوری خەمەوە
من]نەکەی هەرگیز بوێری ئەوە نەکەی نزیکە بکەویتەوە
کای]دەزانی لە سنور تێپەڕیت تۆ
ویستی بێت و لێمبدات ئەو کوڕە ڕێگەی پێ گرت
سوهۆ]نەخێر کای ئاواش نا بەتەمای ڕێگە بدەم ئازاری بدەی لە شوێنی خۆت بوەستە تۆش ئەو چەکانە دابنێن دەی
من]پەیوەندی بەتۆوە نیە
چانیۆل]دەی کوڕینە هەریەکەی ئەوانەی خۆتان ببەن
من]مەیەنە پێشەوە
سوهۆ]چەکەکە دانێ
من]وتم مەیەنە پێش کچینە ئێوە ڕاکەن خێرا
مارینا]قسەی بێمانا مەکە نونا

مارینا]من هەرگیز تۆ جێناهێڵم
من]مارینا دێم ئێوە بڕۆنە دەرەوە خێرا ڕاکەن
سوهۆ]ئەو چەکە دانێ
من]وتم ڕاکەن خێراااا
لەبەرئەوەی توڕەبوم ڕایان کرد کوڕەکان ویستیان دوایان کەون بەڵام ڕێگەم نەدا بەهۆی ئەوەی دەستم کرد بە تەقاندنی فیشەک بەسەر هەمویاندا تاوەکو فیشەکم تەواوبو چاوەکانم بە هێواشی کردەوە هەمویان برینداربوبون لە ئەرزەکە دانیشتبون پێنەدەچو زۆر خراپ بن بەڵام بۆستە ئەوانە هەشتن کوا ئەوی تر دەنگێک لە پشتمەوە هات ئاوڕم دایەوە ئەو کوڕە بو کە بە کای بانگیان دەکرد چاوەکانی سورببون وە چەقۆیەکی لەدەست بو
سوهۆ]ک کای نەخێر وامەکە
ئەو کوڕە بەبێ ئەوەی گوێبگرێ چەقۆکەی لە سکی من چەقاند
سوهۆ]نەخێررررر
چەکێکی ترم هەڵگرت دوبارە دەستم کرد بە تەقاندنی ئەمجارە هەر نۆیانم بریندارکرد بەڵام ئەم هەمو فیشەکەکە بۆچی نامرن تەنها کەمێک بە سەختی هەناسەیان دەدا چەکەکەم فڕێداو هەوڵمدا ڕاکەم ئازارم زۆربو سەرم گێژی دەخوارد بەهەمان شێوە خوێنم زۆر لێدەڕۆشت بەبێهێزی ڕامکردە دەرەوەی کۆشکەکە کچەکان لە دەرەوە وەستابون
مارینا]ن نونا کچینە نونا ئۆلیڤیا
ئۆلیڤیا]ڕ ڕاکەن خێرا مەوەستن
مارینا و میرا منیان گرت

دەستمان کرد بە ڕاکردن بەرەو دەرەوەی دارستانەکە گەیشتین بە ناوەڕاستی دارستانەکە بەڵام وەستاین بەهۆی ئەوەی هەمو کوڕەکان لە بەردەممانبون
چانیۆل]ئاوا بە ئاسانی نا بیانگرن
هەریەکەی یەکێک لە ئێمەیان گرت ئەو ناو سوهۆیەش بۆلای من هات بەخێرایی گرتمی چونکە هیچ توانام نەمابو خوێنم زۆر لێدەڕۆشت بەرچاوم ڕۆن نەبو
بۆیەش ڕاستەوخۆ بێهۆش بوم و کەوتمە باوەشی
کای سەیری سوهۆی کرد سوهۆش بەتوڕەیی وەڵامی سەیرکردنەکەی دایەوە
سوهۆ]عسابی ئەو کارەت لەگەڵ دەکەم بەسەرتەوە ناچێت باش بزانە
شیومین]لەسەر کچێک وا بە براکەت دەڵێی
سوهۆ]ئەو کچەی تۆ دەیڵێی بۆمن تەنها کچێک نیە تێگەیشتی ئەو بۆمن دونیایەکە نەک وەکو ئەوانە بهێنم بۆ ئازاردان و سزا هەرگیز ئەوە ناکەم بەسەر ئەو کچەی چەندین ساڵە خۆشمدەوێ دڵنیاشتان دەکەمەوە لەوەی تەنها یەکێکتان نزیکی بکەونەوە هەرچی خراپە بەسەرتانی دێنم باش بزانن وە هێشتا عسابی من و تۆ تەواونەبوە کای باجی ئەوە دەدەیتەوە
دوای هەمو ئەو قسانە ئێمەیان بردەوە بۆ ئەو کۆشکە نەفرەتیە هەریەکەمانیان لە ژورێک دانا سوهۆ خەریکی تیمارکردنی برینەکەی من بو
کە تەواوبو چو بۆلای کوڕەکان لەیەک شوێن کۆبونەوە

ot9 vampire{کۆتایی هاتوە}Where stories live. Discover now