Part 18

99 13 5
                                    



هەرکە کچەکەم لە دایک بو دوای کەمێک هەستاین و دەمانویست بڕۆین لەو شوێنە چوینە دەرەوە سوهۆ منی گرتبو بەهۆی ئەوەی تازە منداڵەکە بوە زۆر توانام نەبو بڕۆم هەم قاچەکانیشم هەموی برین بو دەمشاردەوە تاوەکو سوهۆ نەیبینێ بەڵام قاچم کەوتە سەر پارچەیەک لە شوشە لە ئازاردا بەتوندی چاوەکانم داخست سوهۆ ڕاستەوخۆ وەستا
سوهۆ]چیبوە هەناسەم تۆ باشی پێم بڵێ
لای]سوهۆ قاچی
سوهۆ خۆی نزم کردەوەو سەیری قاچمی کرد
سوهۆ]شش تەواو تەواو بەهێواشی مارینا وەرە
مارینا هات و لەلای من وەستا
سوهۆ]لەسەرخۆ من دەیگرم و ئەو پارچە شوشەیە دەربێنە
مارینا]باشە
سوهۆ]ششش ئێستا تەواودەبێت ئازیزم
سوهۆ منی بەتوندی گرت و ماریناش پارچە شوشەکەی دەرهێنا زۆر بە ئازاربو
من]تەواو خۆم دەڕۆم
سوهۆ]ناتوانی من هەڵت دەگرم
من]نا سوهۆ خۆم دەڕۆم
چومە پێشەوە لای و کارۆڵ چێنیان گرتبو چونکە زۆر بێهێز بوبو لەدوای سالی جەستەی سالی لە باوەشی چانیۆل بو
چومە لای چانیۆل
من]بیدە بەمن چانیۆل]نەخێر تۆ خۆت باشنیت
من]چانیۆل بیدە بەمن
سوهۆ]ئازیزم تۆ خۆت باشنیت
من]من باشم چانیۆل سالی بدە بەمن
چانیۆل]سوهۆ
سوهۆ]پێی بدە

سالیم لە چانیۆل وەرگرت و خۆم هەڵم گرت سەرەڕای ئازاری قاچم و ئازاری سکم و بەتەواوی بڵێین هەمو جەستەم بەڵام سالی بەهۆی من وای بەسەرهات پێویستە باجەکەشی زۆر بەخراپی بدەمەوە بەهەرجۆرێک بێ دەڕۆشتم بە ڕێگاکەدا کاتێکی زۆرمان پێچو تاوەکو گەیشتین بە کۆشک لە شوێنێک لەسەر ئەژنۆ دانیشتم و سالیم گرتە باوەش
من]سالی بمبورە تکایە بەهۆی منەوە تۆ وات بەسەرهات هەموی هەڵەی من بو دەبو من بمردبام لە شوێنی تۆ من شایەنی مردنم دێم بۆلات بەزوترین کات دێم بۆلات
چێن]تکایە ئەوەمەڵێ سالیەکەی من ئەوانەی بەلاوە ناخۆش دەبێ لە ئاسمان
من]هەموی بەهۆی منەوە بو هەموی بەهۆی منەوە بو هەمو شتێک بەهۆی منەوە بو من تەنها شایەنی مردنم دەبێت بمرم منیش دەچمە لای سالی
سالیم هەڵگرت و چوم لە دواوەی کۆشکەکە بە دەستی خۆم گۆڕێکم هەڵکەند هەستم بە شکانی دو پەنجەی دەستی ڕاستم کرد گوێم پێ نەداو بەدەستی چەپ بەردەوام بوم تاوەکو تەواوم کرد و خۆم سالیم ناشت گۆڕەکەم چاک کرد بۆی لەوێ دانیشتم تاوەکو بو بە شەو
سوهۆ لەلای کچەکەمان بو ژیر نەدەبویەوە جۆنگسوش بەهەمان شێوە
لەدەرەوە بەرچاوەکانم تەڵخ دەبون تاوەکو هۆشم نەما

لە ژورەوە
مارینا چو بۆلای سوهۆ
مارینا]سوهۆ نونا هێشتا لە دەرەوەیە تکایە بیهێنەرەوە
سوهۆ]چ چی هێشتا لە دەرەوەیە نەخێر نابێت وەرە لای منداڵەکان من دەڕۆم
مارینا]چو کچەکەی لە باوەش گرت و میراش جۆنگسو
هەرکەسوهۆ هاتە دەرەوە هات بۆ دواوەی کۆشکەکە بەوجۆرە منی بینی بەخێرایی منی هەڵگرت و منی گەیاندە ژورەوە
سوهۆ]مارینا کەلوپەلی برین پێچ بێنە خێراکە
کای]ئەو زۆر خراپە لێرە نابێت دەیبەین بۆ نەخۆشخانە
لۆرا]کای ڕاست دەکات
سوهۆ]باشە باشە من دەیبەم
کای]منیش دێم لەگەڵت
سوهۆ]کەمێک خێرا بابڕۆین تکایە حاڵی هیچ باش نیە
چانیۆل]پێشبینیم نەدەکرد ئاوابێ تەنانەت زۆر خراپتر لە چێنیش تێکشکاوە
ڤایۆلێت]سالی بۆ ئەو زۆر گرنگ بو چونکە هەر خۆی دۆزیەوەو گەورەیکرد
بایکهیۆن]چۆن
ڤایۆلێت]ئۆلیڤیا تەمەنی دە ساڵ بو کە  سالی دۆزیەوە لەبەردەم قوتابخانەکەی سالی تەمەنی تەنها دو مانگ بو لەوێ لەنێو شتێک داندرابو ئۆلیڤیا بردی بۆ ماڵەوە وە گەورەی کرد هتاوەکو ئەمڕۆ پێشبینی دەکەی چۆن بێت بێگومان خراپ تێکدەشکێت ئێمەش پەرێشانین بۆ سالی
سێهون]دەی تکایە وامەکەن هەرخۆی ئەو منداڵانە دەگرین با ژیریان بکەینەوە

ot9 vampire{کۆتایی هاتوە}Where stories live. Discover now