00:00

1.3K 96 8
                                    


T.B nusar:
ئەگەر دەتەوێ بە وردی لەگەڵ ڕووداوەکان بڕۆی و هیچ شتێکت لێ سپۆیل نەبێ ئەو پارتە تێبپەڕێنە چونکە کورتەیەکی خێرایە لە چیڕۆکەکە و لەوانەیە بەشێک لە ڕووداوەکان سپۆیل بن لێت
....................



"دەمەوێ یارمەتی بدەم"بە چرپەوە گوتی کاتێک لەبەرامبەری لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو و چاوەکانی لەسەر کارۆلین هەڵنەدەگرت

"تۆ ئەوت خۆش دەوێ، بۆیەش ئەوە دەکەی" رین گوتی کاتێک بە نیگا ئاشق و قوڵەکانی سەیری دەکرد

~

"بێگومان هیچ کەسێک نەخۆشێکی دەروونی خۆش ناوێ تاکو ئەو ئەوە بکات"لە تەنیشتی لەنزیک ڕووبارەکە دانیشتبوو و ئەو برینە بچوکەی سەر لێوەکانی پاک دەکردەوە کاتێک قسەی کرد ئەو کارلۆرینی خۆش دەوێ بەڵام کالۆرین ئەوە ناکات

"هێی ویلیام.....هەموو شتێک باش دەبێ"ئەو دەستەواژەیەی بەکارهێنا کە خۆشی متمانەی پێی نییە بەڵام ناتوانی یارمەتی بدات لەکاتێکدا ئەو کوڕەی خۆشی دەوێ داوای کچێکی تر دەکا

~

"لاڤێندەر تەنیا بوەستە لەوەی وەک گەمژەیەک دوای بکەوی.....ئەوەی چاوەکانی سەیری ناکەن تۆی !!"بە تورەیی پێیدا تەقیەوە بێزاربوو لەوەی چاوەکانی لەبەر پیاوێکی تر کە گرنگی پێنادات نیگا ئاشقەکانی ئەو نابینن

"رین !!"کارۆلین بە چرپەوە گوتی کاتێک چاوەکانی لاڤێندەری بینی خەریکی خستنی گەوهەرە بەنرخەکانیانن

~

"لاڤێندەر؟"وەک کەسێکی ون بوو بوو بەڵام تازە چ سوودێکی هەیە ؟ ئەوی بۆ هەمیشە لەدەست دا لێی نزیک بوویەوە بەڵام ئەو هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە

"پیرۆزباییم لێ ناکەی؟"بە خەندەیەکی شکاوەوو گوتی کاتێک چاوی لەسەر ئەنگوستیلەکەی هەڵنەدەگرت ئەنگوستیلەی مارەبرینەکەی کە لە پەنجەی چوارەمی دەستی چەپی بوو بەهێواشی فرمێسکەکانی کەوتن

~

"دورکەوە ئەو ئێستا هی منە !!"بە توڕەیی یەخەی گرت و بۆکسێکی ئاڕاستەی دەموچاوی کرد

"جەستەی هی تۆیە..... بەڵام دڵی هێشتا هی منە"وشەکانی موستەفز بوون بۆی بەشێوەیەکی نائاسایی ئەوەش زیاتر توڕەی کرد و بۆکسێکی تری پێدا کێشا

~

"تەنیا هەردووکتان لە کچەکەم دورکەونەوە" دایکی بە تکاوە گوتی کاتێک فرمێسکەکانی دەکەوتن و چاوەڕێی هاتنە دەرەوەی پزیشکەکە بوو تا پێی بڵێ کچەکەی سەلامەتە

~

"لاڤێندەر.......ویلیام ....ئەو کردی !!"کالۆرین بە دەموچاوێکی تۆقیو هاتە ژوورەوە، تێگەیشت کە ئەوەی هەمووان دەترسان ویلیام بیکات کردی

~

"دەتوانی بۆم بخوێنیتەوە خۆم ناتوانم"بە چرپەوە گوتی و سەری خستە نێو دەستەکانی و ئەو نامەیەی پێدا کە بەر لە کۆتایی هێنانی بە هەموو شتێک ئەوی بیر بووە و تەنیا کەس بووە کە پێی وابووە شایەنی داوای لێبوردنێکە لێیـ....









°°°°°°°°°°°°•°°°°°°°°°°°

چیڕۆکی تازە بەهیوای چێژبینین ❤️

InsecuritiesWhere stories live. Discover now