☆°▪︎~Chapter Thirteen•°▪︎~☆
“after separation”
-کەسێك باسی تۆی کرد...پاشان سەیری کردم
لەسەرەتاوە دەمزانی ئەو پەیوەندیەی هەموو شەوێك خەیاڵی دروست بوونی دەکەم 'هەرگیز' نایەتە بوونـ،بەڵام چاوەکانم داخست و چاوەڕێی موعجیزیەك بووم، چونکە پێموابوو خۆشەویستیمـ دەتوانێـ...
لەوانەیە....موعجیزیەك دروستبکاتـ!
هەموو ئەو نیشانانەم پشتگوێ خست کە دەرخەری ئەو ڕاستیە بوون کە شتێك 'ئێمـە' کۆناکاتەوە!
بەڵام هێشتا ئەو پرسیارەم هەیە هاوڕێیەتییەکەمان ئەوەندە بێ گرنگی بوو بۆت تا بەو ئاسانییە دەستبەرداری بی؟ یانیش پێویست بوو دەستبەرداری بینـ بۆ ئەوەی منداڵی و یادگاریەکانمان نەشێوێنـ،؟!
من نازانمـ...."کەواتە چەنیتر ماوە بگەین دوبارە؟"نازانم چەندەم جارە ئەو پرسیارە بکەم،
حاڵم باش نەبوو، لەلایەکیش گەدەم هەڕەشەی بەتاڵکردنی خۆی لێم دەکرد بەهۆی ڕانەهاتنم لەوەی ماوەی چەند کاتژمێرێك بەسەریەکەوە لەناو ئۆتۆمۆبیل بەسەر ببەم
"سی و پێنج خولەک"لەیلا وەڵامی دامەوە بە بەزەییەوە سەیری کردم
دەمزانی پێمەوە دیارە کە چەند خراپم، ڕەنگم زەرد ببوو وە چاوەکانم بەحاڵ دەکرانەوە چونکە دەمویست بخەوم بەڵام بخەوم یانی هەڵدەستم و دەڕشێمەوە و نەخۆش دەکەوم، منیش بێگومان ئەوەم ناوێ !
"لە وێستگەکە دەوەستین هەوایەك هەڵمژە"رین ڕایگەیاند منیش سەرم جوڵاند کە سەیارەکەی وەستاند ڕاستەوخۆ، بەخێرایی دابەزیم وە ڕشامەوە
YOU ARE READING
Insecurities
Romanceلاڤێندەر ئەو کچەی دەکەوێتە داوای خۆشەویستی ویلیام باشترین هاوڕێی برا گەورەکەی،بەڵام ویلیام کەسێکی ئاسایی نییە کە پڕە لە برین و کەم و کوری و ناڕێکی دەروونی کە هەمووان بێ هیوابوون لە چاکبوونەوەی...لەگەڵ ڕەتکردنەوە بەردەوامەکانی ویلیام بۆی ئەو هێشتا بە...