بە هێواشی سەیارەکەم لێ دەخوڕێ بە شێوەیەک کە سەیارەکانی ترم هەراسان کردبوو بۆیە ناچار بووم کە لایەکی شەقامەکە بگرم.
چەند خولەک جارێک بە لایەکی چاوم سەیری ڕوخسارە هێمن و سەلامەتەکەیم دەکرد کە خەوی لێکەوتبوو کاتێک دەستی ڕاستم لەنێوان دەستەکانی بوو.وەک منداڵێکی بچوک کە دایکی دەگرێ چونکە پێی وایە ون دەبێت کاتێک خەبەری دەبێتەوە.ئەو خەریکە گەرمی خێزان و خۆشەویستی و گرنگی دانی ئەوانەی دەوربەری دەفرۆشێ بۆ کڕینی ئاسوودەیی تاکە کەسی خۆی دوور لە هەمووان کە ئەو پێی وایە ئاسوودەییە و نازانێ تەنیا مانەوەی خۆیەتی بە تەنیا لە گۆڕەپانی جەنگەکە لەگەڵ ژیاندا
"واندا مەڕۆ...!"بە هێواشی چرپاندی و چاوەکانی دوبارە هەوری تاریکی خەم دایپۆشین و دەستیان بە بارینی باران کرد.
"ویلیام...ویلیام؟"هەوڵمدا خەبەری بکەوە بەڵام سوودی نەبوو و ئەو خراپتر دەگریا کاتێک هێشتا خەوتبوو
ئیشارەتەکەم هەڵکرد بۆ لای ڕاست پێش ئەوەی لابدەم و سەیارەکە لەلایەکی شەقامەکە بوەستێنم.
بەخێرایی پشتێنەکەم کردەوە و دابەزیم و سوڕامەوە بۆ لاکەی تری سەیارەکە و دەرگاکەی ویلیامم کردەوە
ئەو لەشی هەموو ئارەقە !
ئەوە نابێ هێرشی سام یان شتێکی لەو بابەتە بێت وایە ؟
"ئەوە تەنیا خەونێکە... ویلیام!!"شانەکانیم گرت و بە هێواشی جوڵاندم تا خەبەری بکەمەوە
دوای هەوڵێکی زۆر لە کۆتاییدا چاوە سەوزەکانی کردەوە کە بەهۆی سووری چاوەکانی ئەستەمبوو بیانبینی.
"ویلیام!"بە شێوەیەکی سەرسامی گوتم کاتێک باوەشی پێداکرم و دەستی کردە گریان بە دەنگی بەرز
ئەوە ئازاربەخشە !!
هاوشێوەی چەقاندنی چەقۆیەکە لە برینێکی کراوە ! دڵم ئازاری هەیە کە بەو شێوەیە دەیبینم ناتوانم بەرگەی ئەو لاوازییەی بگرم کە لەو چەند ساڵەی ڕابردوو بە تەواوی کۆنترۆڵی کردووە.
YOU ARE READING
Insecurities
Romanceلاڤێندەر ئەو کچەی دەکەوێتە داوای خۆشەویستی ویلیام باشترین هاوڕێی برا گەورەکەی،بەڵام ویلیام کەسێکی ئاسایی نییە کە پڕە لە برین و کەم و کوری و ناڕێکی دەروونی کە هەمووان بێ هیوابوون لە چاکبوونەوەی...لەگەڵ ڕەتکردنەوە بەردەوامەکانی ویلیام بۆی ئەو هێشتا بە...