✧。* Chapter eight ✧。*-ئـەوە دەربـارەی مـنە !
~شـتێک لە نـاخمـدا خەریـکی قسەکـرنـ..، هـاوارکردنە ! بـەڵام نـاتـوانم گـوێبـیستـی هـیـچ بـم ! ˖♡
__________
_______
Lavender pov
باوەڕ بەوە ناکەم لەگەڵ خێزانەکەم کۆتاییمان پێ هات قسە نەکەین و یەکتری نەدوێنین ! مەبەستم ئەوەتا ئێمە لەسەر سفرەکە دانیشتووین و نانی بەیانی دەخۆین بەڵام شتێک جیاوازە ! ئەویش ئەوەیە دایکم لە باوکم زویر بووە لە کاتێکدا باوکم لە من و لایرا زویرە بەسەر هەموو ئەوانەشەوە دەیڤدیش توڕەیە لە من و لایرا کە هۆکارەکەی نادیارە !
"من دەڕۆم"
سەرنجەکانم بۆخۆم هێنا بەڵام تەنیا دایکم سەری بۆم جوڵاند و هیچی نەگوت نەفرەت لە کوڕەکانی لویس ئەلێکساندەر !!
قاپوتە ڕەشەکەمم هەڵگرت و لەبەرم کرد و جانتاکەم هەڵگرت؛سەیری خۆمم کرد لەو ئاوێنە گەورەیەی لە هۆڵەکە هەڵواسرابوو جلەکانم ئەمرۆ سادە بوون کە وشەی سادەش زۆر بوو لەگەڵ جووتێک پێڵاوی ڕەش کە بنێکی کەمی هەبوو
YOU ARE READING
Insecurities
Romanceلاڤێندەر ئەو کچەی دەکەوێتە داوای خۆشەویستی ویلیام باشترین هاوڕێی برا گەورەکەی،بەڵام ویلیام کەسێکی ئاسایی نییە کە پڕە لە برین و کەم و کوری و ناڕێکی دەروونی کە هەمووان بێ هیوابوون لە چاکبوونەوەی...لەگەڵ ڕەتکردنەوە بەردەوامەکانی ویلیام بۆی ئەو هێشتا بە...