Chapter 2

461 87 9
                                    

چێژببینن 🫐
°•°•°•°•°•°•°•°•°


.............................

دوای دوو هەفتە


کاتژمێر ٥ی بەیانیە دەرگای ژوورەکەی لاڤێندەر بە هێواشی کرایەوە دەیڤد و پاشان لایرا هاتنە ژوورەوە و قاپێک پانکەیک لەدەستی لایرا بوو کە دوو مۆمی لەسەر بوو

"یەکـ....دوو....سـێ....ڕۆژی لەدایـک بوونـت پیرۆز !!!!"بەیەکەوە هاواریان کرد و دەیڤد بازی دایە سەری و بە بەهێزی باوەشی لێدا

لاڤێندەر بە تۆقیوی چاوەکانی کردەوە و توانای هەڵسانەوە نەبوو چونکە دەیڤد لەسەری پاڵکەوتبوو بە ترسەوە سەیری دەوروبەری خۆی کرد پاشان چاوەکانی لەسەر لایرا جێگیر بوون کە قاپێک لە پانکێکی بەدەستەوە بوو.

"منتان ترساند !!"بە توڕەیی گوتی کاتێک چاوەکانی پڕ فرمێسک ببون بەهۆی ترسەوە

"ڕۆژی بوونت پیرۆز خوشکە بچوکەکەم"دەیڤد گوتی و دوبارە لە باوەشی خۆی پانی کردەوە

"س سوپاس"بەزۆر توانی ئەو وشەیە بڵێ کاتێک خەریک بوو لە باوەشی هێناسەی لێ ببڕێ

"ڕۆژی بونت پیرۆز....دەی ئاواتێک بخوازە و مۆمەکە بکوژێنەوە"لایرا ماچێکی کرد پاشان قاپەکەی لەبەر دەمی ڕاگرت

"بۆچی لەبری کێک پانکێکە؟"پرسی و دەستی بۆ قاپەکە ڕاکێشا

"کاتژمێر ٥ی بەیانیە شتێکی باشتر هەیە لەوە؟"وەڵامی دایەوە

لاڤێندەر چاوەکانی داخست و ئاواتێکی خواست پاشان مۆمەکانی کوژاندەوە "باشە تەواو من دەڕۆم خەوەکەم تەواو دەکەم تەنیا ویستمان یەکەم کەس بین پێت بڵێی -ڕۆژی بوونت پیرۆز-"لایرا گوتی و لە خولەکێک لەوێ ون بوو

سەیری براکەی کرد "وزەی گەڕانەوەم نییە بۆ ژوورەکەی خۆم"بە خەواڵوویی گوتی پێش ئەوەی چاوەکانی دابخات و بڕواتە جیهانی خەوەکان

خەندەیەکی دڵخۆشی هاتە سەر لێوەکانی و لەسەر جێگاکەی هەڵسا دوای ئەوەی خەبەری بویەوە ناتوانێ بخەوێتەوە، ڕۆیشتە گەرماوەکە گەرماوێکی کرد و پاشان رۆتینی ڕۆژانەی کرد و، هاتە دەرەوە و لەناو دۆڵابی پانتۆڵێکی ڕەش و بلوسێکی کەکاوی کردە بەری لەگەڵ چاکەتێکی قاوەیی درێژ قژی وشک کردەوە پاشان بە کراوەیی جێی هێشت و هەندێ ئێکسسواراتی کردە بەری و دەفتەری ڕەسمەکەی لەگەڵ قەڵەمەکەی هەڵگرت و جانتاکەی کردە شانی و ڕۆیشتە دەرەوەی ژوورەکەی نۆتیەکی بۆ دایکی جێهشت کە زووتر لە جاران ڕۆیشتۆتە دەرەوە بۆ وێنەکێشان پاشان دەڕواتە زانکۆ.

لەناو دۆڵابی پێڵاوەکان نیو پوتێکی ڕەشی بن بەرزی دەرکرد و کردیە بەری و پاشان لەماڵەوە رۆیشتە دەرەوە.

InsecuritiesWhere stories live. Discover now