☆゚.*・。゚Chapter ten ☆゚.*・。゚-William's past ☆゚
-ڕابـردووی ویلـیامـ ☆゚-كل ما أريده هو أن تبقى في حياتي للأبد.
دەنگی داڵ و و باڵندە کێویەکان لە ئاسمانە گەرم و ڕووناکەکە دەهات،بەتەواوی شوێنەکە لە بیابان دەچوو بۆهۆی ڕووتی و وشکی خاکەکە.
لە ئۆتۆمۆبیلەکە دابەزی و ماڵئاوایی لە براکەی کرد پاشان هەنگاوی نا بەرەو دەرگای یەکەمی زیندانە گەورەکەهەندێ جار لەژێر قاچەکانی دەنگی ڕووەکی وشک بوو دەهات، بەتەواوی کەشەکە سامناک و ترسناک بوو بە تایبەتی بۆ کچێکی گەنج.
باجەکەی کە لە کۆلێژ وەری گرتبوو پیشانی پاسەوانەکە دا،وە دەرگاکەی بە روویدا کردەوە دوای ئەوەی دڵنیا بوویەوە لە باجەکە و ڕێنوێنی کرد بۆ یەکەم خاڵی پشکنین.
پاسەوانەکانیش بەڕای ئەو لە چەتە و ڕێگر و پیاو کوژ دەچوون بەهۆی شێوە سامناکەکەیان و ئەو تاتۆیانەی قۆڵی هەندێکیانی داپۆشیبوو، سەیرکردنە پڕ گومان و وردەکانیان بۆی وای لێی دەکرد تەزوو لە بڕبڕەی پشتیەوە بۆ هەموو بەشەکانی جەستەی بڕوات
دوای ماوەیەک لە کۆتاییدا ڕزگاری بوو لە شێوەی ئەو پاسەوانە ترسناک و زەبەلاحانەی لە هەموو سوچێکی زیندانەکە هەبوون ئەو کاتەی لە ژوورێک چاوەرێی هاتنی دکتۆرە سەرپەرشتیارەکەی دەکرد لەگەڵ دوو کوڕی گەنج کە ئەوانیش وەک یەکەم ڕاهێنانی کرداریان هاتبوونە ئەوێ.
YOU ARE READING
Insecurities
Romanceلاڤێندەر ئەو کچەی دەکەوێتە داوای خۆشەویستی ویلیام باشترین هاوڕێی برا گەورەکەی،بەڵام ویلیام کەسێکی ئاسایی نییە کە پڕە لە برین و کەم و کوری و ناڕێکی دەروونی کە هەمووان بێ هیوابوون لە چاکبوونەوەی...لەگەڵ ڕەتکردنەوە بەردەوامەکانی ویلیام بۆی ئەو هێشتا بە...