" باوكه بڵێ كه‌وا گاڵته‌و شت ده‌كه‌ی مێشكی من تێك مه‌ده باشه !!!!"
جۆنگكووك له شوێنی خۆی هه‌ڵسایه‌وه به تووڕه‌یه‌وه هاواری به‌سه‌ر باوكی دا كردباوكی وه‌ك بڵێی گوێی له جۆنگووك نیه گوێی پێ نه‌داو ته‌نانه‌ت سه‌یریشی نه‌ده‌كرد پێشتر چاوه‌رێی ئه‌و جۆره كاردانه‌وه‌ی ده‌كرد كه ئه‌م بریاره‌ی دا دواتر سه‌یری جۆنگكووكی كرد‌و ئاماژه‌ی پێدا دانیشێ به‌ڵام جۆنگكووك پشت گوێی خست ئه‌م جاره دووباره ئاماژه‌ی پێدا دابنیشێ ئه‌م جاره جۆنگكوك به گوێی كرد ئه‌زانێ خراپ ئه‌بێ به قسه‌ی نه‌كا
" سه‌یركه كورم ئێستا هه‌ندێ شتت پێ ئه‌ڵێم هیچ مه‌لێ تا هه‌موو شته‌كان ئه‌زانی و تێ ئه‌گه‌ی له مه‌به‌ستم "جۆنگكووك كه به هۆی توڕه‌یه‌وه سوور ببوویه‌وه چاوی سوراند به بێزاری‌و دوای سه‌ری به مانای باشه له‌قاند
باوكی ئه‌م ره‌فتاره‌ی پشت گوێ خست ئه‌زانێ جۆنگكووك باشیش وه‌ستاوه له دوای ئه‌م هه‌واڵه بۆیه زوو ده‌ستی كرد به روونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه
" سه‌ره‌تا ئه‌م بابه‌ته هی گاڵته‌و شت نیه ئێمه رێككه‌وتووین ئه‌م هاوسه‌رگیریه بكرێ وه ده‌بێ بشكرێ به هه‌رجۆرێك بێت
ده‌زانی كه‌وا من پیر بوومه و توانای ئه‌م هه‌موو كاره‌م نه‌ماوه بیانكه‌م
مانگی رابردوو خه‌ریك بوو كۆمپانیاكه به‌ره‌و داڕوخان ببه‌م به هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه كه گه‌ر گه‌نج بام وه‌ك جاران قه‌ت وام نه ئه‌كرد به‌ڵام باشبوو كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر كرد به یارمه‌تی خێزانی كیم پێویسته كۆمپانیاكه بكه‌وێته ده‌ست كه‌سێكی گه‌نجه‌وه بتوانێ به‌رێوه‌ی ببا -"جۆنگكووك قسه‌كانی به باوكی بری‌و خێرا وتی
" باوكه من كوڕی تۆم ؟ من كۆمپانیه‌كه ئه‌گرمه ئه‌ستۆ واتای چیه كۆمپانیا ئه‌ده‌یته ده‌ست كوری خه‌ڵك له كاتێكدا كوڕی خۆت ئاماده‌یه‌و هیچ كه‌مو كوڕیه‌كی نیه ؟ تێناگه‌م له‌م بابه‌ته؟؟؟؟؟"باوكی به ئارامی بۆی روونكرده‌وه كێشه‌كه له كوێ دایه
" كوڕم بیرت چوه‌ته‌وه ناتوانرێ كۆمپانیا بدرێته كه‌سێك كه شه‌هاده‌ی نه‌بێ ؟ تۆ هێشتا دوو ساڵت ماوه تاوه‌كو شه‌هاده‌كه‌ت وه‌ر بگری وه جارێ زۆر گه‌نجی بۆ ئه‌م هه‌موو به‌رپرسیاره‌تیه دوو ساڵیكه ئه‌وكات ئه‌توانی كۆمپانیاكه چیت بوێ لێی بكه‌ی به‌ڵام ئێستا ئه‌بێ به‌م شێوه‌یه بێ "جۆنگكووك ئه‌و یاسا گه‌مژه‌یه‌ی بیر هاته‌وه ده‌رباره‌ی شه‌هاده‌و ته‌مه‌نی خاوه‌ن كۆمپانیاكان به‌ڵام هێشتا بیانووی هه‌بوو
" به‌رێز كیم تایهیۆنگی موباره‌ك ته‌مه‌نی چه‌نده؟ كه‌ی شه‌هاده‌ی وه‌رگرتوه ؟ بۆ له من بچووكتر دیاربوو كه من بینیم له یه‌كێك له ئاهه‌نگه‌كانی كۆمپانیا له‌وێ وه‌كو بێچوو به دوای باوكیه‌وه بوو "
YOU ARE READING
RiViK ~ vk ꪜ
Fanfictionچی روو ده‌دات كاتێك جۆنگكووك وتایهیۆنگ له‌به‌ر كۆمپانیا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن به‌ڵام جۆنگكووك ئه‌م هاوسه‌ر گیریه‌ی ناوێ ! ڕیڤیك ~~ له‌سه‌ر تایكووكه گه‌ر حه‌زی پێناكه‌ی تكایه مه‌یخوێنه‌وه <3 . . Start 4/5/23 End 12/5/23 Only 8 days 💛