هیوادارم به دڵتان بێت گووڵه شینه‌كانم 🦕💙~~~~~~
جۆنگكووك و تایهیۆنگ گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه ئه‌و شه‌وه زۆر به دڵ خۆشیه‌وه
وه ئێستا ته‌نها شه‌ش رۆژ ماوه بۆ رۆژی هاوسهرگیریهكهههموو شتێك زۆر به باشی ده‌رۆیشت به رێوه بێگوومان تاوه‌كو
رۆژی دواتر كه جۆنگكووك خه‌ریك بوو به‌ره‌و كۆمپانیاكه‌ی ده‌رۆیشت ته‌له‌فۆنێكی بۆ هات و هه‌ڵی گرت وه كه گوێی له‌و هه‌واڵه بوو پێیاندا خێرا رێگاكه‌ی خۆی گۆری و به‌ره‌و شوێنێكی تر رۆیشتتایهیۆنگیش به‌ره‌و كۆمپانیای تان ده‌رۆیشت
جۆنگكووك و تایهیۆنگ ئێستا له دوو كۆمپانیای جیان به‌ڵام بریاریان داوا له داهاتوودا كۆمپانیاكه بكه‌ن به یه‌ك و پێكه‌وه كار بكه‌ن
چوونكه ئه‌م دووانه ناتوانن ته‌واوی رۆژه‌كه لێك دوور بن ئه‌بێ له‌سه‌ر كاریش لای یه‌ك بنجۆنگكووك گه‌یشته شوێنه‌كه كه ژێر زه‌مینێك بوو له یه‌كێك له باڵه‌خانه ته‌واو نه‌كراوه‌كانی جۆنگكووك و چووه ژووره‌وه
جۆنگكووك ناتوانێ بڵێ ناترسێ به‌ڵام توڕه‌ییه‌كه‌ی ترسه‌كه‌ی شاردۆته‌وه
كه گه‌یشته ئه‌وێ پیاوه‌كانی بینی كه رێگایان بۆ چۆل كرد و جۆنگكووك چوه پێشه‌وه ئه‌وكاته ئه‌وكه‌سه‌ی بینی ته‌واوی ژیانی لێ تێكدا و پڕی كرد له گریان و ناخۆشی ناره‌حه‌تی و بێداری ئه‌و كه‌سه‌ی بینی ژیانی مناڵی جۆنگكووكی هه‌موو له ناو برد ئه‌و كه‌سه‌ی بینی به حیساب مامه جیمی جۆنگكووك بووجهیمس له‌سه‌ر كورسیه‌ك بوو له ناوه‌راستی هۆڵه‌كه وه هه‌موو شوێنێكی برین و خوێن و جێگای لێدان بوو چونكه جۆنگكووك پێی وتبوون هه‌ر كاتێك دۆزیتانه‌وه نزیكی مردنی بكه‌نه‌وه به‌ڵام مه‌یكوژن
جۆنگكووك زۆر له مێژه به دوای مامی دا ده‌گه‌رێ به‌ڵام ئه‌و نه‌فره‌تیه ناوی خۆی گۆریبوو له هیچ وڵاتێك ناوی نه‌بوو وه له كۆریاش نه‌مابوو
به‌ڵام ئێستا هه‌ر كه خۆی پێی نایه ناو كۆریا پیاوه‌كانی جۆنگكووك خێرا گرتیان و له‌به‌رده‌م جۆنگكووكیان دانا ,, بێگوومان وا ده‌كه‌ن جۆنگكووك ماوه‌ی چه‌ند ساڵه پاره‌یان پێ ئه‌دا تاوه‌كو ئه‌م پیاوه‌ی بۆ بگرنجهیمس پێكه‌نی كه جۆنگكووكی بینی و به زه‌حمه‌تیه‌كی زۆره‌وه قسه‌ی كرد و وتی
" بیری منت كردوه جۆنگ-- ꓸ"قسه‌كه‌ی پێ ته‌واو نه‌كرا كه‌وا مستێكی به هێزی جۆنگكووك له ده‌مو ددانی دراو له‌گه‌ڵی ده‌می پر خوێن بوو
ئه‌و هه‌موو بۆكسێنه‌ی جۆنگكووك ئه‌یكا به فیرۆ نه‌چوو ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی
YOU ARE READING
RiViK ~ vk ꪜ
Fanfictionچی روو ده‌دات كاتێك جۆنگكووك وتایهیۆنگ له‌به‌ر كۆمپانیا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن به‌ڵام جۆنگكووك ئه‌م هاوسه‌ر گیریه‌ی ناوێ ! ڕیڤیك ~~ له‌سه‌ر تایكووكه گه‌ر حه‌زی پێناكه‌ی تكایه مه‌یخوێنه‌وه <3 . . Start 4/5/23 End 12/5/23 Only 8 days 💛