Love 💗~~~
تایهیۆنگ له‌وه دڵخۆشتر نه‌ئه‌بوو بۆیه به دڵخۆشیه‌وه به جۆنگكووكی وت
" گه‌ر ئه‌م قه‌ده‌غه‌ی ده‌ست لێدانه نه‌با ئێستا توند له باوه‌شم ئه‌كردی و ماچم ئه‌كردی جۆنگكووك "هه‌ر كه تایهیۆنگ ئه‌و قسه‌یه‌ی كرد هه‌ردووكیان له شوێنی خۆیان بوون به به‌رد و بێ جوڵه‌و قسه مانه‌وه
تایهیۆنگ كه زانی چی به جۆنگكووك وتوه خێرا قسه‌ی كرد و وتی
" نا ناااا سه‌یركه ببووره جۆنگكووك نه‌مئه‌ویست ئه‌وه بڵێم !! به هه‌ڵه بوو باشه توڕه مه‌به !!! سه‌یركه ئه‌وه هه‌مووی هه‌ڵه‌ی دایك و باوكمه هی من نیه ئه‌وان وایان له من و خوشك‌و براكه‌م كردوه گه‌ر ئه‌ته‌وێ توڕه‌بی برۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وان توڕه به كه منیان فێری شتی وا كردوه من بێ‌تاوانم له‌م مه‌سه‌له‌یه وه -"جۆنگكووك ده‌ستی به‌رز كرده‌وه به ئاماژه‌ی بێ ده‌نگ بوون ئه‌وكات تایهیۆنگ له‌و قسه كردنه خێرایه وه‌ستاو سه‌یری جۆنگكووكی كرد
جۆنگكووك كه به‌زۆر زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ی سه‌ر لێوی شاردبویه‌وه وتی
" ته‌واو تێگه‌یشتم كێشه نیه "دوای ئه‌وه تایهیۆنگ تانی هه‌ڵگرت و خێرا چوه ژووره‌كه‌ی خۆی تاوه‌كو شتێكی تری له‌ده‌م ده‌رنه‌چوه
جۆنگكووكیش سوور ببوویه‌وه به بیركردنه‌وه له قسه‌كه‌ی تایهیۆنگ به‌ڵام پشت گوێی خست‌و چوه ژووره‌كه‌ی خۆی تا خۆی ئاماده بكات
تایهیۆنگ نه‌ك ته‌نها خۆی شوشت و خۆی ئاماده‌كرد به‌ڵكو تانیشی شوشت له‌گه‌ڵ خۆی و پاكی كرده‌وه‌و دواتر وشكی كرده‌وه‌و خواردنی بۆدانا وه‌خۆی چوه خواره‌وه شتێك بخوا تاوه‌كو یارمه‌تیده‌ره‌كان دێن تا قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكات ده‌رباره‌ی تان و مانه‌وه‌ی تان لێره
تایهیۆنگ قاپێك خواردنی بینی له‌سه‌ر مێزه‌كه
و به سه‌یری ته‌ماشای كردراستیهكهی جۆنگكووك زووتر ئاماده بوو بۆیه خواردنی ئاماده كرد بۆ هه‌ردووكیان و به‌شی خۆی خوارد‌و به‌شی تایهیۆنگیشی له‌سه‌ر مێزه‌كه‌دانا تاوه‌كو بیبینێ و بیخوا
وه تایهیۆنگ هه‌رزوو ده‌ستی كرد به خواردن دواتر قاپه‌كانی هه‌ڵگرت له‌و كاته‌دا یارمه‌تیده‌ره‌كان بێ ئه‌وه‌ی له ده‌رگا بده‌ن هاتنه ژووره‌وه چونكه وایان زانی كه‌س له ماڵه‌وه نیه كه تایهیۆنگیان بینی هه‌موویان به‌یانی باشیان لێ كرد و تایهیۆنگ به زه‌رده‌خه‌نه‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه و ده‌رباره‌ی تانی پێ وتن كه ئه‌وان زۆر له‌وه دڵخۆشتر بوون كه تایهیۆنگ پێشبینی ده‌كرد وه دوای ئه‌وه به‌رێكه‌وت بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی
YOU ARE READING
RiViK ~ vk ꪜ
Fanfictionچی روو ده‌دات كاتێك جۆنگكووك وتایهیۆنگ له‌به‌ر كۆمپانیا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن به‌ڵام جۆنگكووك ئه‌م هاوسه‌ر گیریه‌ی ناوێ ! ڕیڤیك ~~ له‌سه‌ر تایكووكه گه‌ر حه‌زی پێناكه‌ی تكایه مه‌یخوێنه‌وه <3 . . Start 4/5/23 End 12/5/23 Only 8 days 💛