🧚🏻 vote 🧚🏻~~~~~
تایهیۆنگ هه‌ر به‌رده‌وام بوو وتی
" سه‌یركه ده‌زانم ناته‌وێ من لێت نزیك ببمه‌وه به‌ڵام مه‌رج نیه خۆشه‌ویستی ته‌نها به ده‌ستلێدان بێ ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه قسه بكه‌ین و به‌یه‌كه‌وه بچینه ده‌ره‌وه و كات به‌سه‌ر ببه‌ین و سه‌یری فیلم بكه‌ین و یاری بكه‌ین و برۆینه هه‌ر شوێنێك ده‌مانه‌وێ پێكه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ده‌ستی یه‌كیش بگرین
چی ده‌ڵێی ها؟ "جۆنگووك شۆك ببوو به‌م داوایه له ناكاوه جۆنگكووك ده‌یزانی تایهیۆنگ له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م هاوسه‌رگیریه‌ی ده‌ویست به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی جۆنگكووك ره‌تی كرده‌وه تایهیۆنگ وازی هێناو خۆی له جۆنگكووك به دوور گرت
ئێستا له ناوه‌راستی دوورگه‌یه‌ك داوا ده‌كا ببن به خۆشه‌ویستێكی راستی ؟جۆنگكووك دڵنیایه له‌وه‌ی شتێكی تر له‌م بابه‌ته هه‌یه بۆیه وتی
" من نامه‌وێ ببین به خۆشه‌ویست و شتی وا ! بۆیه ئه‌م بابه‌ته داخه
وه‌باسی مه‌كه‌وه "جۆنگكووك ئه‌وه‌ی وت و رۆیشت و تایهیۆنگی له‌وێ به جێ هێشت
تایهیۆنگ رووی كرده ده‌ریاكه‌و یه‌كسه‌ر قه‌میسه‌كه‌ی به‌ری دانا‌و به‌ره‌و ناو ده‌ریاكه رۆیشت و وتی
" بێگومان دوای ئه‌وه‌ی ره‌فز وه‌رده‌گری باشترین شت مه‌له‌وانیه بیكه‌ی "تایهیۆنگ ئێستا به ته‌واوی ده‌یه‌وێ بزانێ جۆنگكووك چی به‌سه‌ر هاتوه و بۆچی وای لێ هاتوه راسته ئێستا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێ به‌ڵام هێشتا كاتی زۆری ماوه و ده‌یه‌وێ بزانێ جۆنگكووك بۆ ناهێڵێ كه‌س ده‌ستی لێ بدات بێگومان ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و كاته‌وه هه‌یه كه‌وا جۆنگكووك ون ببوو
به‌راستی مه‌راقی كردوه‌و ده‌یه‌وێ بیزانێ چی بوهماوهی هه‌فته‌یه‌كه لێره‌ن و هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ نیكۆلاس بوونه‌ته هاورێیه‌كی نزیك و هه‌رسێكیان پێكه‌وه كات به‌سه‌ر ده‌به‌ن وه تایهیۆنگ هه‌ر هه‌لێكی ده‌ست ده‌كه‌وێ داوا له جۆنگكووك ده‌كا ببێ به خۆشه‌ویستی وه جۆنگكووك هه‌موو كاته‌كا ره‌تی ده‌كاته‌وه و بیر ده‌كاته‌وه تایهیۆنگ بۆ وا سوره له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته
تایهیۆنگ له‌م ماوه‌یه‌دا په‌یوه‌ندی به باوكی جۆنگكووك كرد و وتی كه‌وا گه‌شته‌كه با ته‌نیا یه‌ك هه‌فته بێت وه باوكی جۆنگكووك زانی بابه‌ته‌كه ده‌رباره‌ی ده‌روونی جۆنگكووكه چونكه خێزانه‌كه‌ی پێی وتبوو بۆیه هه‌موو شتێكی بۆ گه‌رانه‌وه‌یان رێك خست دوای هه‌فته‌یه‌ك وه كه ئێستا هه‌فته‌كه ته‌واو بووه هه‌ردووكیان ماڵ ئاواییان له نیكۆڵاس كرد و سه‌ركه‌وتنه سه‌ر فرۆكه‌كه
YOU ARE READING
RiViK ~ vk ꪜ
Fanfictionچی روو ده‌دات كاتێك جۆنگكووك وتایهیۆنگ له‌به‌ر كۆمپانیا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن به‌ڵام جۆنگكووك ئه‌م هاوسه‌ر گیریه‌ی ناوێ ! ڕیڤیك ~~ له‌سه‌ر تایكووكه گه‌ر حه‌زی پێناكه‌ی تكایه مه‌یخوێنه‌وه <3 . . Start 4/5/23 End 12/5/23 Only 8 days 💛