ڤۆت له یاد مه‌كه گوڵی من 🧚🏻🌸" واته ئه‌وه ته‌نها منم كه ناتوانم بچمه نێو دڵی تۆوه ؟"
جۆنگكووك رووی كرده تایهیۆنگ و هه‌ردووكیان سه‌یری چاوی یه‌كیان ئه‌كرد وه زۆر نزیك بوون له‌یه‌كه‌وه
هه‌ستێكی سه‌یریان هه‌بوو شتێك هه‌یه له نێوانیان خۆشیان نازانن چیه به تایبه‌تی جۆنگكووك كه ته‌واو سه‌ری لێ شێواوه له‌گه‌ڵ ره‌فتار و قسه‌كانی تایهیۆنگلهو كاته‌دا نه‌ك هه‌ر تایهیۆنگ و جۆنگكووك چاویان له‌سه‌ر یه‌كتر بوو به‌ڵكو ته‌واوی خێزانه‌كه وه‌ستان له قسه كرد و سه‌یری ئه‌و دوانه‌یان ئه‌كرد
یۆنجونی شه‌یتان به ده‌نگێكی نزمه‌وه وتی
" ئه‌وانه نایه‌نه‌وێ نان بخۆن به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ یه‌كتر بخۆن "به‌ڵام هه‌ر كه قسه‌ی ته‌واو كرد شه‌قێكی به پشتی سه‌ری كه‌وت له لایه‌ن دایكیه‌وه كه پێی وت كه‌مێك ره‌وشتی هه‌بێ و قسه‌ی گه‌وره نه‌كات له‌به‌رده‌م جێنی خوشكی
یۆنجوون هه‌رچه‌نده به نزمی قسه‌ی كرد به‌ڵام تایهیۆنگ و جۆنگكووك و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون گوێیان له‌وه بوو كه بوه هۆی ئه‌وه‌ی تایهیۆنگ و جۆنگكووك له شه‌رما سوور ببنه‌وه‌و سه‌ری خۆیان نزم بكه‌ن
هه‌موویان بێ ده‌نگ بوون و جه‌وی ژووره‌كه زۆر قورس ببوو
له‌و كاته‌دا باوكی تایهیۆنگ پێكه‌نی تا جه‌وه‌كه بهێنێته سه‌ر شێوه ئاسایه‌كه‌یو وتی " هه‌ر كێشه نیه من ودایكتان چه‌ند جارێك له‌به‌رده‌م خه‌سو خه‌زوورمدا یه‌كمان ماچكردوه و هیچیان نه‌وتوه "به‌و قسه‌یه جه‌وی ژووره‌كه خراپتر بوو له جاران
ته‌نها جێنی و یۆنجوون نه‌بێ به دزیه‌وه پێ دهكهنیندایكیان له به‌رامبه‌ر باوكیان دانیشتبوو له سه‌ره‌كه‌ی تری مێزه‌كه ده‌ستی پێی نه ئه‌گه‌یشت لێیبدا به‌ڵام چاوی لێ سوور كرده‌وه‌و وتی
" چونكه ئه‌وه‌نده بێ شه‌رم بووی گه‌ر قسه‌شیان كردبا دایك و باوكم ئه‌وا خراپترت ئه‌كرد "باوكیان زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی لاری كرد و وتی
" وا قسه‌مه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی تۆ منت ماچ نه ئه‌كرده‌وه ژنه‌كه"دایكیان سوور ببوویه‌وه‌و خۆی خه‌ریكی خواردنه‌كه‌ی كرد
وه جۆنگكووك به جدی شۆك ببوو قه‌ت شتی وا له نێو خێزانی جۆنگكووك رووی نه‌داوه باوكی باسی خۆی و دایكی بكا !!
تایهیۆنگ پێشتر به جۆنگكووكی گووتبوو هه‌مووی هه‌ڵه‌ی خێزانه‌كه‌یه‌تی تایهیۆنگ ناتوانی ده‌ستی راگڕێ وا دیاره ئه‌وه هه‌ر به راستی به‌مشێوه‌یه‌یه به پێی ئه‌و هه‌موو شته‌ی ئه‌مرۆ جۆنگكووك بینی له‌م خێزانه
YOU ARE READING
RiViK ~ vk ꪜ
Fanfictionچی روو ده‌دات كاتێك جۆنگكووك وتایهیۆنگ له‌به‌ر كۆمپانیا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن به‌ڵام جۆنگكووك ئه‌م هاوسه‌ر گیریه‌ی ناوێ ! ڕیڤیك ~~ له‌سه‌ر تایكووكه گه‌ر حه‌زی پێناكه‌ی تكایه مه‌یخوێنه‌وه <3 . . Start 4/5/23 End 12/5/23 Only 8 days 💛