Vote 🧚🏻تایهیۆنگ و یۆنجوون به‌رێ كه‌وتن به‌ره‌و قوتابخانه‌ی یۆنجوون
له رێگادا بێ ده‌نگ بوون تا ئه‌وكاته‌ی ده‌نگی گریان هات و تایهیۆنگ خێرا سه‌یاره‌كه‌ی له لایكی رێگاكه راگرت و سه‌یری یۆنجوونی كرد كه‌وا هه‌وڵ ده‌دات گریانی بوه‌ستێنێت و خێرا لێی پرسی
" یۆنجون ؟؟ چی بوه گیانی كاكه شتێك بووه ؟؟؟ تكایه قسه شتێك بڵێ كاكه گیان "یۆنجوون به چاوه پر له فرمێسكه‌كانی سه‌یری تایهیۆنگی كرد‌و وتی
" كاكه من نامه‌وێ تۆ برۆیت له ماڵه‌وه وا ره‌فتارم ئه‌كرد گرنگی پێ ناده‌م به‌ڵام هه‌ر كه بیری لێ ئه‌كه‌مه‌وه ناتوانم فرمێسكه‌كانم رابگرم تكایه تۆ‌و تان ماڵه‌كه جێ مه‌هێڵن "تایهیۆنگ كه زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوی بوو یۆنجوونی راكێشا و باوه‌شی لێ‌بدا هه‌رچه‌نده كه‌مێك ناره‌حه‌ت بوو له ناو ئۆتۆمبێله‌كه به‌ڵام نه‌یتوانی به‌رگه‌ی ئه‌و قشتیه‌ی براكه‌ی بگرێت كه‌وا بۆ تایهیۆنگ ده‌گری و وتی
" گیانی هیۆنگ من ناچمه ئه‌و سه‌ری دونیا ته‌نها نیو كاتژمێر له ماڵه‌وه دووره ماڵه نوێكه‌م وه ده‌توانی هه‌ر كاتێك بته‌وێ بێیت و سه‌رده‌نمان بكه‌ی ته‌نانه‌ت ده‌توانن تۆ‌و جێنی به‌یه‌كه‌وه بێن و لامان بمێننه‌وه كه‌ی ویستتان "یۆنگجوون سه‌ری به مانای باشه جوڵاند و به‌ڵام هێشتاش به‌رده‌وام بوو له گریان تایهیۆنگ لێی دوور كه‌وته‌وه‌و وتی
" بێ ده‌نگ نه‌بووی ئه‌گه‌رنائێستا پێم نه ئه‌وتی كه‌وا نوێترین سه‌یاره‌ی وه‌رزشیم وه‌ك دیاری بۆ كریویت تاوه‌كو بتوانی هه‌ر كاتێك ویستت بێیت بۆلام "یۆنجوون ده‌ستی له‌سه‌ر ده‌می دانا‌و به شۆكیه‌وه سه‌یری كاكی كرد
بێگوومان فرمێسكه‌كانی به شێوه‌یه‌كی سحراوی دیار نه‌مان و به هاواره‌وه وتی " هیۆنگ به راسته !!!!!!"تایهیۆنگ پێكه‌نی به كاردانه‌وه‌كه‌ی و سه‌ری به مانای به‌ڵێ جولاند و وتی
" بێگوومان سه‌ره‌تا ئه‌بێ بچیت ئیجازه ده‌ربێنی له خۆته‌وه ده‌ست به لێخورین ناكه‌ی تا ئه‌وكات پێتی ناده‌م "یۆنجوون به زه‌رده‌خه‌نه گه‌وره‌كه‌ی سه‌ر روخساریه‌وه وتی
" بێگومان من ئه‌وه به زووترین كات ده‌ر ده‌هێنم بۆ سه‌یاره نازداره‌كه‌م
هیۆنگ زۆر سوپاس بۆ ئه‌م دیاریه دڵنیام باوكم بۆی نه ئه‌كریم ئه‌یوت تا نه‌بیته بیست سال به‌ڵام ئێستا من هه‌ژده‌م و گه‌وره بووم ئه‌توانم ئیجازه ده‌ربێنم و سه‌یاره لێ خورم "تایهیۆنگ ئه‌یزانی باوكی بۆچی خه‌می یۆنجونی بوو له‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆ بكرێ به‌ڵام تایهیۆنگ ئه‌یزانی یۆنجوون ئاقله‌و شتی سه‌ركێشی پێ ناكا بۆیه بۆی كری وه‌ك دیاری ماڵئاوای و ته‌بعه‌ن بردنی نزیكترین هاوڕێی یۆنجوون كه تانه له ماڵه‌كه
YOU ARE READING
RiViK ~ vk ꪜ
Fanfictionچی روو ده‌دات كاتێك جۆنگكووك وتایهیۆنگ له‌به‌ر كۆمپانیا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن به‌ڵام جۆنگكووك ئه‌م هاوسه‌ر گیریه‌ی ناوێ ! ڕیڤیك ~~ له‌سه‌ر تایكووكه گه‌ر حه‌زی پێناكه‌ی تكایه مه‌یخوێنه‌وه <3 . . Start 4/5/23 End 12/5/23 Only 8 days 💛