Marrying with Taehyung

862 154 219
                                    








Charlotte :










«« با پرسیارێکت لێ بکەم ڕات چییە سەبارەت بە جۆنگکوک ؟ »»
دایکم لەپڕ پرسی، بۆ ماوەی چەند خولەکێک بیرم کردەوە ئاخۆ بۆچی ئەوە دەپرسێت ؟ ئایا دایکم شتێکی لە بن سەرە
«« بۆچی ئەوە دەپرسیت دایکە ؟ »»
ئەو تەنها شانەکانی بەرز کردەوە
«« هیچ هۆکارێک نییە تەنها دەپرسم »»

بەبیرکردنەوە لە جۆنگکوک زۆر شت دێنە مێشکم بەڵام پێویست ناکات هەموو شتێک بڵێم ئێستا
«« کەسێکی باشە ، خاوەن دڵێکی ئاڵتونییە ، هەمیشە وام لێ دەکات خەندە بکەم »»
بەڵام من گەمژەیەکم کە دڵی ئەوم شکاند

«« ببینە شارلۆت لە چواردەورت پیاوی زۆر هەیە ئەگەر باشتر چاوەکانت بکەیتەوە دەتوانی هەموویان ببینیت ، دەزانیت خۆشەویستی شتێکی جوانە ، پەیوەندیەکە وات لێدەکات هەست بە گرنگی بکەیت ، هەمیشە ئەو هەستەت پێدەبەخشێت کە تۆ گرنگی ، وە یادگاری جوانت پێدەبەخشێت ، کۆمەڵێک بیرەوەری کە هەرگیز لە یادناکرێت »»
دایکم گوتی
«« ئایا ئەوە بیرکردنەوەی تۆیە دایکە ؟ »»

باشە دایکم کەسێکی خاوەن ئەزموونە لە خۆشەویستی

دایکم بە بەرزی پێکەنی
«« دەزانم بیرلەچی دەکەیتەوە ، ئمم دەزانیت ئەگەر کات بگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو ئەوا من دووبارە باوکت هەڵدەبژێرمەوە »»
بە تێنەگەیشتنەوە سەیریم کرد
«« تەنانەت ئەگەر داهاتووش بزانیت »»
لە پاش پرسیارەکەم دایکم بە ئاسوودەیی پاڵی دایەوە
«« بەڵێ ، هێشتان هەڵی دەبژێرم تەنانەت ئەگەر بزانم خیانەتم لێ داکاتەوە ، دەزانیت بۆ چی»»
دایکم کەمێک خۆی هێنایە پێشەوە
«« بۆچی ؟ »»
پرسیم

«« چوونکە خۆشمدەویست ، خاوەنی چەندەها یادگاری بووم ، ئەو هەموو شتێکی دەکرد بۆ من ، منیش بە هەمان شێوە ، تەنانەت من بەبێ مۆڵەتی خێزانەکەم چووم بۆ ئەمریکا تەنها لەبەر خاتری ئەوەی لەگەڵی بم کاتێک ئەو برایەکەی لەدەست دا ، ئەو چەندەها جار لە باوکم پاڕایەوە تاکوو مۆڵەتی ئەوەی پێبدات کە هاوسەرگیری بکەین ، ئەوە ڕاستە من ئێستا ژیانێکی دیکەم هیە بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە بیرەوەریەکانم لەدەست دابێت ، ڕاستە باوکت خیانەتی لە من کرد بەڵام هێشتا جوانترین یادگاریم لەگەڵ ئەو هەیە ئەویش تۆیت »»
تەنها دەمەوێت ڕۆژێک بێت بە دایکم بڵێم کە باوکم خیانەتی لەو نەکردوە بەڵام هێشتا کاتی نەهاتووە

بەڵام هیچ کەسێک منی خۆشناوێت بەو جۆرە ، هیچ کەسێک ....

«« دەزانم ئێستا بیرلەچی دەکەیتەوە ، ئەو کەسە هەیە شارلۆت بەڵام تۆ دەبێت ئەو تەمە ڕەشەی سەر چاوەکانت لاببەیت تاکوو بیبینی »»
دایکم گوتی ، هەر بەڕاست ئەو ئاگاداری بیرکردنەوەکانمە
«« چییە دایکە بوویتە جادووگەر وا مێشکم دەخوێنیتەوە »»
دایکم زۆر بەرزی پێکەنی
«« من نەبوومەتە جادوگەر ، من تەنها دایکتم لەوانەیە پەیوەندییەکی باشمان نەبیت بەڵام تۆ هێشتا کچی منی وە منیش دایکی تۆم بۆیە ئەوە ئاسانترین شتە ، هەر کاتێک بوویتە دایک دەتوانیت مێشکی منداڵەکەت بخوێنیەوە »»


𝙈𝙖𝙧𝙧𝙞𝙖𝙜𝙚 𝙥𝙧𝙤𝙥𝙤𝙨𝙖𝙡𝙨  [J.Jk]Where stories live. Discover now