Secret

944 155 172
                                    












Charlotte :










بە ماندوێتی گەڕامەوە ماڵەوە وە یەکەمین شوێن کە بۆی چووم ئۆفیسەکەی باوکم بوو ، باوکم کار ناکات بەڵام هێشتا ئێرە بەکاردێنێت وە ڕێگە نادات کە من لێرە کار بکەم ، کەمێک بەناو ئۆفیسەکە گەڕام وە لەسەر کورسی پشت مێزە تایبەتەکەی دانیشتم ، ویستم کۆمپیوتەرەکەی بکەمەوە بەڵام کۆدی لەسەر بوو ، کەمێک بە ناو چەکمەجەکانی مێزەکە گەڕام بەڵام فلاشێکم بینی ، بوو بە گرێیەک لە مێشکم دەبێت چی تردا بێت


بەخێرای خۆم هەڵدایە سەر جێگاکەم وە لاپتۆپەکەم هێنا تاکوو ئەو فلاشە کار پێبکەم بەڵام هەناسەم وەستا کاتێک دیمەنی ناو فلاشەکەم بینی ، ئەوە ڤیدیۆی بەڕێز کیم بوو کاتێک سێکس لەگەڵ کچێکی گەنج دەکات !!!



بەخێرای فلاشەکەم دەرهێنا ، چۆن شتی لەو شێوەیە دەبێت ،پێموابوو کە ئەو هاوسەرەکەی خۆی زۆر خۆشدەوێت ، بەڵام شتێک لێرە هەیە بۆچی باوکم بەڵگە لەسەر بەڕێز کیم کۆدەکاتەوە ؟ دەبێت لەسەر ئەمە قسە لەگەڵ باوکم بکەم بەڵام سەرەتا دەبێت فلاشەکەم بگەڕێنمەوە



دەرگای ئۆفیسەکەم داخست و بەرەو پەیژەکان چووم ، من هێشتا لە شۆکم چۆن شتی لەو شێوەیە دەبێت ، ئەمە زۆر ئابڕوو بەرانەیە بۆ بەڕێز کیم ، باوکم چی لە ژێر سەرە بەم کارەی لە بیرکردنەوەیەکی قوڵ دابووم بەڵام ڕاچلەکیم کە کەسێک بانگی كردم
«« شارلۆت خواردنی ئێوارە ئامادەیە »»
ئەوە مارینا بوو ، بەڵام لە دوای ئەوەی کە بینیم هیچ ئارەزووی خواردنم نییە
«« هیچ شتێک ناخۆم ، ماندووم دەچم دەخەوم »»
بەخێرای چوومە ژوورەکەم و دەرگاکەم داخست ، پێویستە هەموو شتێک لە بیر بکەم کە لەو فلاشەدا بینیم ، بە نەفرەت بێت

شەوی ڕابردوو نەمتوانی بەباشی بخەوم بەهۆی بیرکدنەوەی زۆر لە هەموو شتێک ، باوکم ، فلاشەکە ، خۆم ، جۆنگکوک هەموو شتێک ، تەنانەت خواردنی بەیانیشم بەباشی نەخوارد لەبەرە ئەو هۆکارانەش نەمتوانی شۆفێری بکەم بۆیە داوام لە یەکێک لە شۆفێرەکان کرد کە بمگەیەنێتە کۆمپانیا ، پێم وابوو هەموو شتێک باش دەبێت بەڵام هەر ئەوکاتەی کە تایهیۆنگم بینی هەموو شتێکم بە بیرهاتەوە ، بە نەفرەت بێت دووبارە




یەک کاتژمێری تەواوە لە کۆبوونەوەدام زۆر هەست بە بێزاری دەکەم چوونکە زۆر ماندووم ، ئەنیشکەکانم خستە سەر مێزەکە تاکوو ناوچاوانم بخەمە سەر لەپی دەستم ، بەڵام تەزوویەم لە مێشکمەوە بۆ پەنجەی پێیەکانم چوو کاتێک هەستم بە دەستی جۆنگکوک کرد لەسەر ڕانە ڕووتەکانم بەهۆی تەنوورە کورتەکەمەوە ، سەرم بەرزکردەوە بۆ بینینی وە ئەو بە پرسیارەوە سەیری دەکردم ، بۆیە سەرم هەژاند بە واتای من باشم ، ناتوانم دەربارەی ئەوەی پێ بڵێم کە بینیومە ، وە ئەو چەند جارێک پێستی ڕانمی لەناو دەستیدا گوشی وەک ئەوەی پێم بڵێت ڕازیم بە وەڵامەکەت

𝙈𝙖𝙧𝙧𝙞𝙖𝙜𝙚 𝙥𝙧𝙤𝙥𝙤𝙨𝙖𝙡𝙨  [J.Jk]Where stories live. Discover now