Friedrick

1.4K 173 180
                                    























Charlotte :






















بە لەسەرخۆی قاچم خستە ناو بانیۆ گەرمەکەوە بەرلەوەی تەواوی جەستەم تێیدا نوقم بکەم وە لەگەڵ ئەوەش گەرمی ئاوەکە وای دەکرد کە ئاسوودەیی بە تەواوی جەستەم بڵاوببێتەوە ، بە ئاسوودەیی پاڵم بە لێوارەکانی بانیۆ گەورەکە دایەوە وە قاچەکانم درێژ کرد ، کەشێکی بێ دەنگ و تەنهایە بیری ئەم تەنهاییەم دەکرد ، لەمێژە بەم شێوەیە تەنها نەبوومە








تەنها چەند مانگێک دەبێت گەڕاومەتەوە بۆ کۆریا بەڵام هێندەی ساڵێک تووشی ڕووداو هاتووم نەخۆش کەوتنی باوکم وە ڕووداوەکانی ڕووسیا وە کۆتا دانەش هاوسەرگیریەکەم لەگەڵ جۆنگکوک ، هەموو ئەم کارانە ڕوویاندا وە بۆ هیچ یەکێک لەوان کاتم نەبوو بەپێی پێویست بیربکەمەوە ، زۆر هەست بە ماندووبوون دەکەم ، ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژمە لە ئەمریکا پێویستە ئەمشەو بەیانی بگەڕێمەوە بۆ کۆریا ، وە لە پاش ئەوە چاوەڕوانی ڕوودانی چەندین شتی نوێ بم









لە پاش گەڕانەوەم لەگەڵ جۆنگکوک دەچمە ژوان ، واوو ئەوە شێتانەیە لە ڕابردوودا لەگەڵ زۆر کەس چوومە ژووان بەڵام نازانم لەبەرچی هێندە بە پەرۆشم بۆ ئەم ژووانە لەگەڵ جۆنگکوک ، هەست دەکەم کە سەیرکردن و هەستەکانم بەرامبەر جۆنگکوک ڕۆژ بە ڕۆژ دەگۆڕدرێت ، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بە بینینی دەشڵەژێم وە کاتێک قسەی لەگەڵ دەکەم دڵم خێراتر و خێراتر لێ دەدات ، وە بەردەوام دەمەوێت لە نزیکی بم هەمیشە دەمەوێت تەواوی کاتەکانم لەگەڵی بەسەرببەم ، پێموابێت من لە خۆشەویستیدام ، بۆ نا جۆنگکوک ئەو کەسەیە کە هەمووان ئیرەیی بە هەبوونی دەبەن لەگەڵم ، بەڕاستی ئەو شایەنیەتی کە لە خۆشەویستیدابم لەگەڵی












ئەمڕۆ داوای خزمەتگوزاری ژوورم نەکرد لە هۆتێل ، چوونکە دەمەوێت بچم بۆ ڕێستۆرانتی هۆتێلەکە تاکوو خوانی ئێوارە بخۆم لە کۆتاییدا پاش چەند ڕۆژێک کاتی ئەوەم هەیە کە بچمە دەرەوە و بە ئاسوودەیی خواردن بخۆم نەوەک خواردنە بێزارکەرەکانی خزمەتگوزاری ژوورەکان ، ئەوە گێلانەیە لە کاتێکدا خاوەنی خانووێک بیت بە ئەندازەی کۆشکێک بەڵام لە هۆتێل بمێنیتەوە ، بەڵام چیتر نامەوێت لە ڕابردوو بژیم ، نامەوێت بگەڕێمەوە بۆ ئەو ماڵەی کە چەندین جار هەوڵی خۆکوشتم دا تێیدا ، من ئێستا لە هەوڵی دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ و جیاوازم بۆیە گەڕانەوە بۆ ئەو خانووە وام لێ دەکات کە هەست بە خنکان بکەم











تەنوورەیەک و بلوزێکی سپی سوفم پۆشی وە بەرەو بەرزکەرەوەکە چووم تاکوو بگەمە ڕێستۆرانتی هۆتێلەکە وە پاش نزیکەی دە خولەک لە کۆتاییدا گەیشتم وە یەکێک لە پێشوازیکەرانی هۆتێلەکە ڕێنیشاندانی بۆم کرد بۆ لای ئەو مێزەی کە داوام کردبوو ، دیمەنی ڕستۆرانتەکە زۆر نایاب ئەو مێزەی کە داوام کردبوو لە نزیک پەنجەرە بوو کە وای دەکرد دیمەنی لۆس ئانجلەس زۆر بە ڕوونی دەربکەوێت بە نزیکەی من ئێستا لە نهۆمی بیستم ئەمەش وا دەکات کە دیمەنی ئاسمان ڕوونتر ببینم









𝙈𝙖𝙧𝙧𝙞𝙖𝙜𝙚 𝙥𝙧𝙤𝙥𝙤𝙨𝙖𝙡𝙨  [J.Jk]Where stories live. Discover now