Car crashing

1.4K 180 51
                                    
















Charlotte :














بەبێ لە دەرگادان دەرگاکەم کردەوە وە ڕاستەوخۆ هەموو چاوەکان هاتنە سەر من
«« شارلۆت ؟! »»
جۆنگکوک گوتی وە کەمێک خۆی بەرز کردەوە کاتێک بە نیوەی ڕاکشابوو ، هیچ وەڵامێکم نەدایەوە بەڵکوو بەخێرای بەرەو ڕووی ڕۆیشتم وە بە توندی لە باوەشم گرت وە ئەوانی دیکەم پشتگوێخست ئەو کەمێک شۆک بوو بەڵام دواتر لە باوەشی گرتمەوە






«« تۆ باشیت زۆر نیگەرانی تۆ بووم »»
گوتم پاش ئەوەی کۆتایم بە باوەشەکە هێنا وە ڕووخساری ئەوم لەناو دەستەکانمدا گرت ژمارەیەکی زۆر برینی ورد لەسەر ڕووسخاری هەبوو کە وای کرد فرمێسک لە چاوەکانم بێنە خوارەوە
«« شارلۆت من باشم تکایە نیگەران مەبە »»
جۆنگکوک گوتی وە دووبار منی بۆ باوەشی خۆی ڕاکێشا








«« دەبینیت یۆن بووکێکی چەند خەمخۆرمان هەیە »»
بەڕێز جیۆن گوتی وە گازم لە لێوم دا کاتێک بیرم هاتەوە کە ئێمە تەنها نین وە بەخێرای لە جۆنگکوک دوورکەوتمەوە
«« بەڵێ دەبینم »»
خاتوو جیۆن بە ساردی گوتی






لە تەنیشتی جۆنگکوک دانیشتم وە بە نیگەرانیەوە دەستیم گرت
«« من باشم شارلۆت خۆشبەختانە هیچ شتێکی خراپ ڕووی نەداوە ،ببینە من سەلامەتم »»
جۆنگکوک گوتی وە بە دەستی فرمێسکەکانی منی سڕیەوە وە خاتوو جیۆن بەبێزاری سەیری ئێمەی دەکرد
«« کەواتە ئێستا کەسێک هەیە کە کوڕەکەمی لە من بردووە »»
جۆنگکوک و بەڕێز جیۆن پێکەنین





«« هێی یۆن ئەو چیتر منداڵ نییە وە ڕۆژێک هەر دەهات کە بڕوات وە ئێستا پێویستە ئێمە دڵخۆش بیت بەوەی کەسێک هەیە کە جۆنگکوکی خۆشدەوێت و گرنگی پێ دەدات »»
بەڕێز جیۆن گوتی وە لەگەڵ جۆنگکوک سەیری یەکتریمان کرد بۆ ساتێک هەستم بە شتێکی جیاواز کرد ، لێدانێکی بەرز دڵمی جێهێشت کاتێک نیگای چاوەکان جۆنگکوکم بینی وەک ئەوەی کە سوپاسم بکات کە لە تەنیشتیم





هاتنە ژوورەوەی پزیشک ئێمەی لە سەیرکردنی یەکتری وەستاند وە هەمووان سەیر پزیشکەکەمان دەکرد تاکوو لێدوانی خۆی بدات لەسەر تەندروستی جۆنگکوک
«« ئەم کاتەتان باش ، هیوادارم باش بیت بەڕێز جۆنگکوک »»
پزیشکەکە گوتی وە جۆنگکوک تەنها سەری هەژاند وە من توندتر دەستی ئەوم گرت
«« بەڕێز جیۆن خۆشبەختانە هیچ شکانێکت نییە بەڵام سەرت بە خراپی ئازاری گەیشتووە وە لەوانەیە کە تاکوو چەند ڕۆژێک باڵانست تێکبچێت بۆیە پێشنیارت بۆ دەکەم کە تاکوو دوو هەفتە شۆفێری نەکەیت وە دەربارەی برینەکانی سەر ڕووخسارت لە ماوەیەکی کەم سارێژ دەبنەوە »»
دواتر سەیری جۆنگکوکم کرد وە سەرنجم چووە سەر ڕوومەتی کە وادیارە بوو ئەو برینە قوڵ بوو وە دیار بوو کە دواتر شوێن جێدێڵێت








𝙈𝙖𝙧𝙧𝙞𝙖𝙜𝙚 𝙥𝙧𝙤𝙥𝙤𝙨𝙖𝙡𝙨  [J.Jk]Where stories live. Discover now