Date

637 123 75
                                    

































Charlotte :


























سەرقاڵی ڕێکخستنی تەنوورەکەم بووم کاتێک لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆمم دەکرد و نەفرەتم لە جۆنگکوک دەکرد بۆ ئەم جلەی کە هەڵی بژارد ، کە تەنوورەیەکی سپی و بلوزێکی سەوز بوو ئێستا لە کچێکی هەرزەکار دەچم کە لە قوتابخانەی ئامادەیی دەخوێنێت










دوو ڕۆژ تێپەڕی بەسەر ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژەی کۆمپانیا وە بۆم دەرکەوت کە جۆنگکوک چەند خوویەکی خراپی هەیە وە زانیم نابێت پشت بە دایکم و ئامۆژگاریەکانی ببەستن چوونکە سوودی نییە لەگەڵ ئێمە ، ڕاستە تەنها جۆنگکوک نییە کە خووی خراپی هەیە منیش بێ بەش نیم لەمە بەڵام دەمەوێت خۆم لەگەڵ جۆنگکوک بگونجێنم ، لەبەر چەند هۆکارێک نامەوێت جۆنگکوک لە دەست بدەم پێموایە ئەویش بە هەمان شێوە ئەوەی ناوێت بۆیە دەبێت هەر یەکە لە ئێمە هەوڵی خۆگونجاندن لەگەڵ ئەوی دیکە بدات










پاش ئەوەی لە تەندروستی باوکم دڵنیا بوومەوە بەرەو بەرزکەرەوەکە ڕۆیشتم وە لەوکاتە پەیوەندیم بە جۆنگکوکەوە کرد وە چاوەڕوانی هاتنی بەرزکەرەوەکە بووم
«« سڵاو »»
جۆنگکوک گوتی کاتێک وەڵامی دایەوە
«« لەکوێ یەکتر ببینین دەتەوێت بێمە ماڵەکەت ؟ »».
پرسیم وە لەوکاتە بەرزکەرەوەکە گەیشت وە کاتێک کرایەوە بینیم جۆنگکوک لەناو بەرزکەرەوەکەیە










«« تۆ لێرەیت ؟ »»
پرسیم وە دواتر چوومە بەرزکەرەوەکەوە وە جۆنگکوک مۆبایلەکەی خستە گیرفانیەوە و دەستمی گرت و بەرەو لای خۆی ڕایکێشام
«« بەڵێ درەنگانێکی شەو هاتم »»
دواتر چەمایەوە و ڕوومەتمی ماچ کرد وە دواتر دەستمی گرت و وای لێم کرد بسووڕێمەوە
«« زۆر جوان دەردەکەویت »»
جۆنگکوک وە من تەنها چاوەکانم لێی سووڕاند
«« لە کچێکی هەرزەکار دەچم »»
ئەو تەنها پێکەنی وە باوەشی لێم دا











بەناو شەقامەکاندا پیاسەمان دەکرد وە چێژمان لە کاتەکانی خۆمان دەبینی تا ئەویە چاوەکانم چوونە سەر فرۆشگایەکی کەل و پەلی وەرزشی
«« با بچینە ئەوێ »»
ئاماژەم بە فرۆشتگاکەدا وە جۆنگکوک بە پرسیارەوە سەیری کردم
«« بۆچی ئەوێ ؟ »»
هیچم نەگووت بەڵکوو دەستیم بە دوای خۆمدا ڕاکێشا و چووینە ژوورەوە وە ڕاستەوخۆ بەرەو ئەو بەشە چووین کە کەلوپەلی بۆکسێنی لێ بوو











«« چی دەکەیت ؟ »»
جۆنگکوک پرسی وە من بە وردی سەرنجی دەستکێشەکانی بۆکسێنم دەدا
«« دەمەوێت دەستکێشت بۆ بکڕم ، بینیم ئەوانەی خۆت کۆن بووە »»
جۆنگکوک سەری بە ڕازیبوونەوە هەژاند وە لەگەڵ من ئەویش سەیری ئەوانی دەکرد
«« بەڕاستی شارلۆت تۆ وازت لە بۆکسێن هێناوە ؟ »»
جۆنگکوک پرسی کە وای کرد بیری ئەو ڕۆژانەم بکەوێتەوە کە بۆکسێنم دەکرد
«« تەنها دوو ساڵ دەبێت ،، ئەوەش لەبەر سەرقاڵی زۆرم کاتم نییە بۆ بۆکسێن »»
دواتر ئاماژەم بە جووتێک دەستکێشی ڕەش کرد وە داوام لە خاوەنی فرۆشگایەکە کرد کە ئەوانەم بۆ ئامادە بکات











𝙈𝙖𝙧𝙧𝙞𝙖𝙜𝙚 𝙥𝙧𝙤𝙥𝙤𝙨𝙖𝙡𝙨  [J.Jk]Where stories live. Discover now