jealous

650 143 126
                                    

























Charlotte :























جۆنگکوک ڕۆیشت




ئەو ڕۆیشت و منی لێرە بەجێهێشت بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێ من هێشتا لە شۆکدام




قسەکانی سەیر بوون ، ئایا ئەو کێشەیەکی هەیە ؟ ئێمە پێویستە قسە لەسەر ئەمە بکەین ، من نڕێگە نادەم ئەمە بە ئاسانی تێپەڕببێت بەسەرمدا نەخێر بەسەر هەردووکماندا



بەبێزاری بەرەو شوێنی نانخواردنەکە گەڕامەوە بەڵام بینیم کە ئەوان ماڵئاوایی دەکەن کەواتە ئێمە کاتێکی زۆرمان پێ چووە ، کاتێک تێبینی ئەوەم کرد کە دایکم بۆ لای من دێت هەموو هەوڵی خۆمم دا تاکوو ئاسای ببمەوە چوونکە کەمێک شێواوم




«« ئێمە دەڕۆین ئازیزم بەڵام جۆنگکوک بۆ کوێ چوو »«
دایکم پرسی کاتێک شانەکانمی گرت
«« کارێکی بۆ هاتە پێش دایکە »»
دایکم تەنها سەری هەژاند بەرلەوەی باوەشم لێ بدات وە دواتر ماڵئاوایی کرد و ڕۆیشت دواتر باوکم هات کە ڕووخساری هیچ باشی نەدەگوت
«« ئەو بێ کەڵکە بۆ کوێ چوو ؟ »»
برۆیەکانم گرژ کرد لە قسەکانی باوکم
«« باوکە!!! پێموابێت مەبەستت لە دەستگیرانەکەمە »»
ئەو تەنها بە گاڵتەجاڕیەوە پێکەنی
«« هەرچی بێت بۆ کوێ ڕۆیشت دەبوایە بێت و ماڵئاوایی لە ئێمە بکات»»
بە نەفرەت بیت جۆنگکوک من ئێستا چی بە باوکم بڵێم
«« ئەو بە منی گوت کە داوای لێبوردن لە ئێوە بکەم ، کارێکی بۆ هاتە پێش و ڕۆیشت »»
وا دیار نەبوو کە باوکم ڕازی ببێت بەڵام هیچی نەگوت سەبارەت بەوە
«« بڕۆ ماڵئاوایی لە خێزانی جیۆن بکە »»
سەرم هەژاند و بەرەو لای ئەوان چووم





«« ببینە یۆن بوکەکەمان لێرەیە »»
بەڕێز جیۆن گوتی وە هەوڵمدا خەندەیەک بە ڕوویدل بکەم وە هاتوو جیۆن تەنها بەکەمی پێکەنی
«« هاتم تاکوو ماڵئاوایی لە ئێوە بکەم »»
دواتر کەمێک سەرم نەوی کرد بۆ ئەوان
«« جۆنگکوک لەگەڵ تۆ بوو ئێستا لە کوێیە ؟ »»
خاتوو جیۆن پرسی وە دووبارە من کەوتمە ناو وێستگەیەکی هەڵە
«« ئەو کارێکی هەبوو وە ئێستا من دەبێت بڕۆم »»
دواتر بە خێرای لەو ڕۆیشتم وە بەرەو ئۆتۆمبێلەکە چووم کە باوکم لەوێ چاوەڕوانی منی دەکرد







کاتێک چوومە ناو ئۆتۆمبێلەکە باوکم بە توڕەی سەیر پێشی خۆی دەکرد وە کاتێک دەرگاکەم داخست ئەو دەستی بە گازندە کردن کرد
«« چەند گەمژانەیە پۆزش بۆ کەسێکی دیکە بهێنیتەوە »»
دواتر ڕووی لە من کرد
«« شارلۆت من ئێستا ئەمە بە تۆ دەڵێم ، لەو بێ کەڵکە جیاببەوە ئەو پیاوی ژیان کردن نییە »»
بەبێ بڕوای سەیریم کرد
«« باوکە ئەوە چی دەڵێیت من لە جۆنگکوک جیانابمەوە »»
دواتر ئەو دووبارە ڕووی خۆی بۆ لای پێشەوە سووڕاند
«« ڕۆژێک دێت کە بە گریانەوە دێیتەوە ماڵەوە و دەڵێیت باوکە تۆ ڕاستت کرد »»
لەگەڵ قسەکانی باوکم لەرزێک بە جەستەمدا هات بەڵام پشتگوێمخست ، من متمانەم بە بڕیارەکانی خۆم هەیە مەرج نییە هەمیشە دایک و باوکان ڕاست بن








𝙈𝙖𝙧𝙧𝙞𝙖𝙜𝙚 𝙥𝙧𝙤𝙥𝙤𝙨𝙖𝙡𝙨  [J.Jk]Where stories live. Discover now