پارتی -یەکەم-

2.6K 234 162
                                    

چیڕۆکی جیۆن جۆنگکووک «دڵپیس» بەشی یەک

—————————————-

سڵاو من کانگ ن/ت تەمەنم ٢٦ ساڵە ، لە تەمەنی ١٨ ساڵیەوە هاوسەرگیریم کردووە دوو مناڵم هەیە کچێک و کوڕێک ، کچەکەم «پۆلینا» و کوڕەکەم «بۆریس» ، کچەکەم ٧ ساڵە و کوڕەکەشم ٥ ساڵە ، ڕەنگە ئێستا پرسیار بکەن بۆچی ناوی مناڵەکانت کۆری نیە ، من نیوە خەڵکی ڕووسیام نیوە کۆریا ، دایکم خەڵکی کۆریایە باوکیشم خەڵکی ڕووسیایە بۆیە من شێوەم بە کۆری و ڕووسی دەچێت بەڵام زیاتر ڕووسی ، قژێکی مامناوەندی زەردم هەیە ، لەگەڵ دوو چاوی سەوز ، باڵاشم ١٥٥ کێشی لەشم ٥٠ یە ، من ژیانێکی زۆر سەخت دەژیم بەهۆی هاوسەرەکەمەوە «جیۆن جۆنگکووک» ئەو تەمەنی ٣١ ساڵە زۆر دڵپیسە ، ناهێڵێ بۆ هیچ شوێنێک بڕۆم هەمیشە کاتێک ئەو دەڕواتە سەر کارەکەی دەرگای سەرەکیم لەسەر قوفڵ دەدا پێی وایە من خیانەتی لێ دەکەم و ئەو بەجێ دەهێڵم بەڵام نەخێر من واناکەم ، لەوکاتەوەی هاوسەرگیریم لەگەڵی کردووە خۆشیم لەخۆم نەبینیوە هەمیشە ئازار دراوم بەدەست هاوسەرەکەمەوە ، لێدانەکانی جنێوەکانی و دەست لێدانەکانی قسە ڕەقەکانی کە وەک بەردن ، تا ئێستا لەبەر منداڵەکانم بەرگەم گرتووە هەمیشە وا خۆم دەرخستووە کە زۆر بەهێزم بەڵام وا نیم ، کچێکی لاواز و بێهێز کە تەنیا دەتوانم بگریم ، ئێستاش لە چێشتخانەم خەریکی دروستکردنی نانی ئێوارەم ، هێشتان جۆنگکووک نەگەڕاوەتەوە ، پۆلینا و بۆریس لە ژووری میوان لەسەر قەنەفەکان سەیری تیڤیان دەکرد ، تا دەنگی دەرگا هات جۆنگکووک بە کلیلەکەی دەرگاکەی کردەوە و هاتە چێشتخانە..

جۆنگکووک: سڵاوت لێبێ ئازیزم..
(بزەیەکی کرد)

ن/ت: سڵاو لە تۆش بەخێربێیتەوە گیانەکەم..
(منیش بزەیەکم کرد ، ئەوە یاسایە گەر بێت و کاتێک ئەو گەڕایەوە بەخێرهاتنی نەکەم ئەوا ئازارم دەدات)

جۆنگکووک: خواردنەکە خێرا ئامادەبکە زۆرم برسیە..
(بە دەنگێکی گڕ وتی)

ن/ت: هەرخۆی ئامادەیە ئێستا سفرەکە دادەنێم..
(وتم و خەریکی دانانی سفرەی سەر مێزەکە بووم)

جۆنگکووک هیچی نەوت و ڕۆیشتە سەرەوە خۆی گۆڕی و هاتە خوارەوە لەسەر مێزەکە دانیشت ، منیش ڕۆیشتم بانگی مناڵەکانم کرد و ئەوانیش هاتنە سەر مێزی نانخواردن..

پۆلینا و بۆریس: بەخێربێیتەوە باوکە..
(زەردەخەنەیان کرد، تەنانەت دەبێت مناڵەکانیش هەمان شتی من بکەن ، بیرمە کاتێک مناڵەکان بەخێرهاتنەوەی باوکیان نەکرد جۆنگکووک لێیدان و  ڕۆژێک لە ژوورێکەوە بەندی کردبوون بەبێ نان و ئاو ، ئەوکاتە زۆر گریام زۆر پاڕامەوە تا دەرگاکەیان لێبکاتەوە ئاخر ئەوان بچووکن تاوانیان نیە)

جۆنگکووک تەنها بە ساردی سەری لەقاند..

لەکاتی نانخواردن بوو ، پۆلینا هەر دەیویست قسەیەک بە باوکی بڵێ بەڵام دەترسا، منیش دەستیم گرت و بە ئاماژە پێیم گووت کە قسەکەی بکات پۆلیناش قسەی کرد

پۆلینا: ب-باوکە..
(بە ترسەوە)

جۆنگکووک: همم..
(بە گڕی و ساردی بەبێ ئەوەی سەیری بکات ، خەریکی نان خواردن بوو)

پۆلینا: د-دەمەوێت بڕۆینە ماڵی داپیرە ت-تکایە..
(بە ترسەوە وتی ، جۆنگکووک بە توڕەیی و ترسناکیەوە سەیری کرد)

جۆنگکووک: دایکت فێری کردی وایە؟
(بە توڕەییەوە سەیری منی کرد، شێوەی زۆر ترسناک بوو )

پۆلینا: ن-نەخێر سوێند بەخوا ئەو—-
(جۆنگکووک قسەکەی پێ بڕی بە توندی کێشای بە مێزەکە)

جۆنگکووک: بێدەنگ! دەرەوە نیە بە هیچ شێوەیەک..
(بە توڕەیی و هاوارەوە)

ن/ت: ئ-ئازیزم ئارام بەوە تەواو ناچین گیانەکەم..
(ویستم دەستەکانی بگرم بەڵام بەتوندی دەستەکانی فڕێدام و هەستایەوە)

جۆنگکووک: نەفرەتتان لێبێ بۆچی ناهێڵن پیاو دوو دەقە قوزەڵقورتێک بخوات بەخۆشی هااا هەی گەمژەینە..
(زۆر توڕە ببو ، نازانم ئەم ماوەیە بۆچی وای لێ بەسەر هاتووە زۆر زوو توڕە دەبێت، منیش هەستامەوە ڕۆیشتمە لای بۆ ئەوەی ئارامی بکەمەوە)

ن/ت: ئازیز—
(جۆنگکووک زلەیەکی لێدام ، هیچ شۆک نەبووم چونکە ئەمە کاری یەکەمجاری نیە، ئەوە ڕۆتینی ڕۆژانەمە)

جۆنگکووک: هەی نەفرەتی سۆزانی...
(توند قژی گرتم و بەدوای خۆی ڕایدەکێشا بۆ سەرەوە بۆ ژوورەکەمان)

منی فڕێدایە سەر زەویەکە و دەرگاکەی قفڵ کرد..

ن/ت: ت-تکایە جۆنگکووک و-وا مەکە...
(زۆر ترسام چونکە شێوەی زۆر ترسناک بوو)

جۆنگکووک بزەیەکی توڕەیی کرد و هاتە لام لەسەر زەویەکە ، چەرخێکی لە گیرفانی دەرهێنا هێنایە لای دەمم

جۆنگکووک: زمانت دەربێنە..
( بە چاوێکی تیژەوە سەیری دەکردم)

ن/ت: تکایە جۆنگک—-
(قسەکەم بڕا بەهۆی هاوارەکەی ئەو)

جۆنگکووک: سۆزانیی وتم زمانت دەربێنەەە..
(بە هاوارەوە، منیش ترسام و کەمێک زمانم دەرهێنا ڕێک ئاگرەکەی بە زمانمەوە نا و زمانم سووتا، نەفرەت بە ڕادەی دۆزەخ ئازاری هەبوو)

هاوارم کرد و دەگریام ، جۆنگکووک تەنها بە بزەوە سەیری کردم ، لێم نزیک بوویەوە لێوی لەسەر لێوم دانا و بە خراپی ماچی دەکردم، وای دەکرد برینی سەر زمانم بکولێتەوە، پاڵم پێی وەدەنا بەڵام نەفرەت ئەو زۆر بەهێزە نەمدەتوانی ، تا دوای ٤ خولەک دوورکەوتەوە بە سەختی هەناسەم دەدا بەڵام ئەو زۆر ئاسایی بوو ، زلەیەکی بەهێزی لێدام وای کرد ڕووخسارم بکەوێتە سەر زەویەکە و لووتم خوێنی لێبێت...

جۆنگکووک: ئەمەش سزا هێشتان کەمیشە بۆتۆ بەڵام ئێستا کارم هەیە دەبێت بڕۆم نەکەی بەهیچ شێوەیەک بێیتە دەرەوە لەم ژوورە هەرخۆی دەرگاکە قوفڵ دەدەم...
(بە توڕەیی سەیری کردم و ڕۆیشتە دەرەوە و دەرگای ژوورەکەی لەسەر قوفڵ دام، بە خراپی دەستم کرد بە گریان من ناچارم بەرگەی ئەم هەموو ئازارە بگرم تەنها لەبەر منداڵەکانم)



———————
بەردەوامە...

کچینە ئەم چیڕۆکە چۆنە بەلاتانەوە؟ بیرۆکەی خۆمە ئەمەیان جیاوازترە لە چیڕۆکەکانی ترم دڵنیام بە دڵتان دەبێ زۆر خۆش و چێژ بەخشە..

دڵپیس 😈(کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now