پارتی -بیست و دوو-

1.1K 219 51
                                    

چیڕۆکی جیۆن جۆنگکووک «دڵپیس» بەشی بیست و دوو

————————

ن/ت پۆڤ:-

گەیشتمە ماڵەکەمان ، ئەو ماڵەی تەنها ئازارم لێی چەشت نەفرەت لە هەموو یادگاریەکانی

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و لە دەرگام دا

چرکەیەکیشی نەبرد دەرگاکە کرایەوە ڕاستەوخۆ ڕاکێشرامە ژوورەوە

جۆنگکوک منی بە دیوارەکە نوساند

جۆنگکووک: بەخێربێییەوە بۆ دۆزەخەکەت ئازیزم..
(بە بزەوە ویستی ماچم بکات ، زلەیەکم لێیدا)

ن/ت: من نەهاتوومەتەوە ئەم ماڵە نەفرەتیە ، هاتووم کچەکەم ببەم و بڕۆم..
(بە توڕەیی وتم و ڕۆیشتمە ژووری میوان)

جۆنگکووک بە توڕەیی بە دوامدا هات و لە پشتەوە توند قژی گرتم

جۆنگکووک: زۆر ساویلکە و گەمژەی ئەزانی؟ کچەکەت نابینیتەوە جارێکی تر..
(بزەیەکی کرد)

ن/ت: ئەوە تۆ چی دەڵێی هاا ، من هاتووم کچەکەم
ببەم ، پۆلینااا..
(وشەی کۆتاییم بە هاوارەوە وت ، بەڵام هیچ دەنگ نەبوو ، خەریک بوو بڕۆمە سەرەوە بەڵام جۆنگکووک دووبارە قژی گرتم)

ن/ت: خوێڕی ناپیاو قژم بەردەەە..
(قیژاندم)

جۆنگکووک زلەیەکی لێدام ، لەوکاتەدا دەرگاکە بە توندی شکا ، کۆمەڵێک پیاو هاتنە ژوورەوە لە پۆلیس دەچوون ، بەڵام کاتێک ئەو کەسەی پشت ئەوانم بینی شۆک بووم

مامم؟ واتا ئەو هەواڵی بە پۆلیس داوە؟

جۆنگکووک: ئەمە چ نەفرەتیەکە؟ من نەموت هەواڵ بە کەس مەدە هاا؟
(پاڵی پێوەنام پشتم بەر دیوارەکە کەوت زۆر ئازاری هەبوو)

جۆنگکووک: ترسنۆکی سۆزانی..
(زلەیەکی توندی لێدام ، لەوکاتەدا پۆلیسەکان ئەویان گرت و مامم هاتە لام)

دەستم کرد بە گریان ، ڕوومەتم ئەبرژایەوە

مارک: ئەک دەستت شکێ نەخۆشی پیسس..
(بە توڕەییەوە بەرەو جۆنگکووک ڕۆیشت و توند یەخەی گرت)

ن/ت: ن-نەخۆشی چی؟
(بە چاوی فراوانەوە)

مارک: کاتێک هەواڵم بە پۆلیسەکان دا وتیان زۆر
سووپاست ئەکەین کە جۆنگکووکت دۆزیەوە بۆمان ، ئەو هەشت ساڵ پێش ئێستا لە نەخۆشخانەی دەروونی ڕایکرد ، دواتر خێزانی جیۆن لە ترسی ئەوەی ئاشکرا نەبن ماڵیان گواستەوە بۆ ئێرە ، خۆی ئەوان پێشتر لە کەنەدا بوون...

لەگەڵ هەر وشەیەک کە مامم دەیگووت زیاتر شۆک
دەبووم ، سەیری جۆنگکووکم کرد کە بە ڕقەوە سەیری دەکردم

پۆلیس: بەڕێز مارک ئەو کەسێکی خراپ لە ناخیەتی ، هەندێک جار ڕەفتاری باشە و هەندێکجاریش خراپ بۆیە توندوتیژ بووە لەگەڵ خاتوون ن/ت..ئێمە پێویستە ئێستا بیبەینەوە نەخۆشخانەی دەروونی...

کەوتمە سەر  چۆک ، بەخراپی دەگریام

ن/ت: بۆچی پێت نەوتم هااا؟ ئێمە بەیەکەوە بە دوای چارەسەر دەگەڕاین..بۆچی لێت شاردمەوە بە نەفرەت بییی...
(بەهاوار و گریان)

مارک: بەسە چیتر بۆ ئەو خوێڕیە مەگری..دەی هەستە ئەم پەڕاوە واژۆ بکە...
(فایلێکی هێنا و قەڵەمێکی دایە دەستم)

ن/ت: ئەمە چیە؟
(بە نەزانینەوە)

مارک: پەڕاوی جیابوونەوە...

بەبێ هیچ شتێک یەکسەر واژۆم کرد..

مارک: تۆش واژۆیی بکە..

جۆنگکووک: هەرگیز...
(پۆلیسەکان بە دارەکەی دەستیان لە جۆنگکووکیان دا ، هاواری کرد لەتاو ئازار)

پۆلیس: واژۆی بکە جیۆن جۆنگکووک ئەگەرنا ماوەی زیندانی کردنەکەت زیاتر دەبێتەوە..

بەزۆر پەڕاوەکەیان بە جۆنگکوک واژۆ کرد و بردیان..بۆ دواجار بە ڕقەوە سەیری کردم

من و مامیشم هەموو ماڵەکە گەڕاین تا پۆلینا بدۆزینەوە بەڵام نەبوو ، تاکە شوێن مابووبێت کۆگاکە بوو ، ڕۆیشتم پۆلینام بینی دەست و دەم و قاچی بەسترابوویەوە

بە خێرایی کردمەوە و بە توندی لەباوەشم گرت

پۆلینا: دایکەەە..
(بە گریانەوە)

ن/ت: گیانی دایکە مەگری کچە جوانەکەم ئیتر ڕزگارمان بوو لە دەست جیۆن جۆنگکووکی نەفرەتی...

———

بەردەوامە...

کچینە بمبوورن نەخۆشم بووم هەر پێم کرا ئەوەندە بنووسم

دڵپیس 😈(کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now