پارتی -شانزە-

1.1K 217 98
                                    

چیڕۆکی جیۆن جۆنگکووک «دڵپیس» بەشی شانزە

____________

جۆنگکووک نزیکم بوویەوە و زلەیەکی لێدام دواتر قژی توند گرتم

جۆنگکووک: تۆ و مامە نەفرەتیەکەت پلانتان بۆ من داناوە؟
(بە توڕەیی ، کە ڕووخساری زۆر ترسناک بوو)

چاوەکانم فراوان بوون نەکا بە پلانەکەی ئێمەی نەزانیبێ

جۆنگکووک: وەڵامم بدەوە..
(بە هاوار)

ن/ت: پلانی چی؟ تۆ مێشکت لەدەستداوە؟
(بە گرژی)

جۆنگکووک: ئەی کەوایە چی؟ ئەمڕۆ هاتە کۆمپانیاکەم و دەستی کرد بە قسەی بێ مانا و هەڕەشەی دەکرد بەوەی کە تۆم لێ دووردەخاتەوە بەڵام هەرگیز ئەوە ڕوونادا ...
(بە توڕەیی)

(ن/ت بی ڵایک: ئەک دەستی خۆش بێ چاکی لێ داوی)

ن/ت: کەواتە مامم لە تۆی داوە؟
(سەیری ڕووخساری جۆنگکووکم کرد ، هەوڵم دەدا پێنەکەنم)

جۆنگکووک سەیرکردنێکی بکوژانەی پێمدا

جۆنگکووک: بەچی پێ ئەکەنی؟
(بە توڕەییەوە)

ن/ت: ئێ هیچ..بەهەرحاڵ تۆ نیگەران مەبە من هەرگیز تۆ جێناهێڵم...
(لەناو دڵی خۆی: وەڵا خەمت نەبێ ئەوەندەی نەماوە لەو سجنە دەرچم)

جۆنگکووک بە توڕەیی قژمی بەردا و ڕۆیشتە سەرەوە

دەستم کرد بە پێکەنین..پۆلینا بە سەرسوڕمانەوە سەیری دەکردم

پۆلینا: دایکە بە چی پێ ئەکەنی؟

ن/ت: ئایی پۆلینا ڕووخساری جۆنگکووکت بینی؟ ئەوە مامە ماڕک لێی داوە...
(بە پێکەنینەوە ، پۆلیناش دەستی کرد بە پێکەنین)

————————

دوای هەفتەیەک:-

مارک پۆڤ:-

ئەمڕۆ کۆمپانیاکەی جۆنگکووک دەکڕمەوە...ئێستا بەڕێوەم بۆ کۆمپانیا لەگەڵ یەکێک لە وەزیرەکان...

کاتێک گەیشتینە کۆمپانیا ڕۆیشتینە ژوورەوە ، کارمەندەکان سەریان نزم کردەوە ، ڕۆیشتینە ئۆفیسەکەی جۆنگکووک

جۆنگکووک پۆڤ:-

لە ئۆفیسەکەم بووم خەریکی کارکردن بووم لەسەر کۆمپیوتەرەکەم ، تا دوو کەس هاتنە ژوورەوە سەرم بەرز کردەوە ، مارک و پیاوێک بوون

هەستامەوە

مارک: ئۆو سڵاو بەڕێز جیۆن جۆنگکووک..
(بە بزەوە)

جۆنگکووک: تۆ چی دەکەیت لێرە؟ ئەو پیاوە کێیە؟
(بە تێنەگەیشتنەوە)

مارک: ئەوە وەزیر لی'یە ، ئێمە لێرەین بۆ باسکردنی بابەتێکی گرنگ سەبارەت بە کۆمپانیا...

برۆیەکم بەرز کردەوە

جۆنگکووک: کۆمپانیا؟ بیڵێ؟

مارک سەیری لی کرد بە واتای ئەوەی قسە بکە ، وەزیر لی'ش دەستی کرد بە قسە کردن

وەزیر لی: بەڕێز جۆنگکووک ، بەڕێز مارک کۆمپانیاکەتی کڕیوەتەوە ، ئێستا بەڕێزتان پێویستە ئێرە چۆڵ بکەن..
(بە ڕێزەوە)

شۆک بووم ، ئەوە واتای چیە؟ زۆر توڕە بووم

جۆنگکووک: ئەوە ئێوە باسی چ نەفرەتیەک دەکەن هاا؟ ئێرە کۆمپانیای منە مافی ئەوەتان نیە بیبەن...
(بەهاوارەوە)

مارک: شش ئارام بەوە پیاو ، ئیتر ئێرە هی منە...
(بە بزەوە)

جۆنگکووک: بەڵگە؟
(بە توڕەییەوە)

وەزیر لی فایلێکی لەناو جانتای فایلەکانی دەرهێنا و نیشانی دام

چاوەکانم فراوان بوون

جۆنگکووک: نەخێر هەرگیز ئێرە کۆمپانیای منە ئێوە ناتوانن لێمی بستێنن..
(بە هاوارەوە)

مارک: پاسەوان..
(بانگی پاسەوانی کرد ، دوو پیاو هاتنە ژوورەوە)

پاسەوان: بەڵێ گەورەم..
(چەمایەوە)

مارک: هەر ئێستا ئەمە لێرە بکەنە دەرەوە نەهێڵن هەرگیز نزیکی ئەم کۆمپانیایە ببێتەوە...
(پاسەوانەکان سەریان لەقاند و نزیکی من بوون)

جۆنگکووک: لاچن خوێڕینە ئێرە کۆمپانیای منە ئێوە ناتوانن ئەوە لەگەڵ من بکەن...
(بە توڕەییەوە، پاسەوانەکان قۆڵیان گرتم)

مارک: زوو بیبەنە دەرەوە نامەوێت گوێم لە دەنگی بێت..
(وتی و لەسەر کورسیەکەی من دانیشت)

پاسەوانەکان منیان ڕادەکێشایە دەرەوە

جۆنگکووک: پەشیمان دەبیتەوە لەو کارەی کە کردت بەڕێز مارک...
(بە ڕقەوە ڕۆیشتم)

————-

ن/ت پۆڤ:-

خەریکی جلەکان بووم دەمکردنە ناو جلشۆرەکە ، گوێم لە دەنگی جۆنگکووک بوو هاواری ناوی منی دەکرد ، جلەکانی دەستم دانا و بەرەو لای جۆنگکووک ڕۆیشتم کە لە ژووری میوان بوو

ن/ت: چی بووە؟

جۆنگکووک لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوو شێوەی زۆر ترسناک بوو زۆر توڕە دیار بوو

هەستا و بەرەو لای من هات...

جۆنگکووک: دەزانی ئەو مامە نەفرەتیەی تۆ ئەمڕۆ چی کرد؟ یان دەزانی و ئەوە پلانی ئێوە بووە؟
(بە توڕەییەوە قژی گرتم)

ن/ت: نەخێر سوێند بەخوا پلانی چی...
(نەمدەزانی باسی چی دەکرد)

جۆنگکووک: ئەمڕۆ ئەو کۆمپانیای منی کڕیوەتەوە و منی دەرکرد، ئەو کێشەی چی هەیە لەگەڵم؟
(بەهاوارەوە)

بێدەنگ بووم ، مامم پلانی A جێبەجێکرد ، دڵخۆش بووم

جۆنگکووک: وەڵامم بدەوە..
(بەهاوارەوە توندتر قژی گرتم)

ن/ت: م من نازانم بۆ لە من دەپرسی..
(بە ئازارەوە دەستم لەسەر دەستی جۆنگکووک دانابوو کە
قژی گرتبووم)

جۆنگکووک: همم بیرۆکەیەکم بۆ هات...
(بە بزەوە ، دەستی گرتم و منی بردە ژووری کۆگاکە و دەرگاکەی قوفڵ کرد)

—————

بەردەوامە..
بەڕای ئێوە جۆنگکووک چی دەکات؟

دڵپیس 😈(کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now