پارتی -سێیەم-

1.2K 197 61
                                    

چیڕۆکی جیۆن جۆنگکووک «دڵپیس» بەشی سێ

————

نەفرەت نامەوێ خیانەت لە ن/ت بکەم ، نابێ ڕێگە بدەم ئەو کچە فریوم بدات و لێم نزیک بێتەوە من تەنها ن/تم لە دڵە

دەستم کرد بە کارکردن تا کاتژمێر بوو بە ١ ی نیوەڕۆ ، لوڤی دووبارە هاتە ژوورەوە

لوڤی: گەورەم بەڕێز نامجوون هاتووە..
( بە مەکرەوە)

جۆنگکووک: با بێتە ژوورەوە..
(وتم و لوڤی بزەی کرد ، نەفرەت هەرکاتێک بزە دەکات دڵم لە لێدان دەوەستێت، نامجوون هاتە ژوورەوە ، برا گەورەکەم)

نامجوون: سڵاو جۆنگکووک چۆنی؟

جۆنگکووک: باشم هیۆنگ تۆ چۆنیت؟

نامجوون: منیش باشم ئەی براژن و منداڵەکان چۆنن؟

جۆنگکووک: ئەوان باشن..
(یەکسەر ن/تم بیرکەوتەوە ، لە دوێنێ شەوەوە لە ژوورێکەوە بەندم کردووە)

نامجوون: هیوادارم هەمووکاتێک باش بن..بۆ ئەوە هاتم تا بڵێم دایکم ئێمە و ئێوەی داوەت کردووە بۆ خوانی ئێوارە ..

جۆنگکووک: دایکم بۆچی خۆی ماندوو دەکات من چەند جارە بڵێم نایەین..
(بە کەمێک توڕەییەوە)

نامجوون: جۆنگکووک بۆچی وا دەکەیت؟ بۆچی ژن و مندڵەکانت لە ماڵەوە بەند کردوون ناهێڵی تەنانەت حەوشەکەش ببینن؟ بۆچی وا دەکەیت ئەوان تاوانیان چیە؟
(بە توڕەییەوە)

جۆنگکووک: هیۆنگ تکایە دووبارە دەست پێ مەکەوە..
(لەناکاو لە دەرگا درا وتم وەرە لوڤی بوو دوو قاوەی بە دەستەوە بوو بە ناز و مەکرەوە بەرەو لامان دەهات)

جۆنگکووک: کێ پێی وتویت قاوە بهێنیت؟

لوڤی: گەورەم پێموابوو حەزت لە قاوەیە..
(بە بێتاوانیەوە سەیری دەکردم، چاوەکانی زۆر جوانن)

جۆنگکووک: باشە داینێ..
(لوڤی بزەی کرد و قاوەکانی دانا و هاتە نزیکی من)

لوڤی: گەورەم دەتەوێت مەساجت بۆ بکەم؟ پێموایە دووبارە توڕەیی..
( بە چرپەوە لەبن گوێم وتی ، جلەکەی زۆر ڕوتە سینگی هەموو دیارە)

جۆنگکووک: جارێ نا دوایی وەرەوە..
(لوڤی بزەی کرد و ڕۆیشت)

نامجوون تەنها سەیری دەکردین..

نامجوون: زۆر نزیکی ئەم کچە مەبەوە..
(بە ئاگاداریەوە)

جۆنگکووک: بۆچی؟

نامجوون: چی بۆچی تۆ هاوسەرت هەیە منداڵت هەیە ئاخر تێناگەم جۆنگکووک بۆچی وات لێ بەسەرهاتووە..

جۆنگکووک: تکایە هیۆنگ یان بێدەنگ بە یان بڕۆ دەرەوە سەرم دێشێت...

نامجوون: بەداخەوە بۆتۆ..
(هەستا و ڕۆیشتە دەرەوە)

دڵپیس 😈(کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now