چیڕۆکی جیۆن جۆنگکووک «دڵپیس» بەشی پانزە
————————
بەیانی....
ن/ت پۆڤ:-
بە ئاگا هاتم یەکەم شت سەیری کاتژمێر دەکەم ، کات ١٠ ی بەیانی بوو
جۆنگکووک لە تەنیشتم نەبوو خوێڕی دوێنێ شەو نەهاتۆتەوە لەوانەیە دووبارە لە باڕ بێت لەگەڵ سۆزانی
هەستام سەر بێدەکەم چاک کرد و ڕۆیشتمە خوارەوە
جۆنگکووک پۆڤ:-
دوێنێ شەو پەیوەندیم بۆ هات لەلایەن سکرتێری کۆمپانیاکەم وتی کەوا کارمەندەکان هەموویان دەستیان لەکار کێشایەوە ، زۆر توڕە بووم بەرەو کۆمپانیا ڕۆیشتم نەفرەت ٪٦٠ پشکەکانی کۆمپانیام دابەزی ، گەر وا بڕوا کۆمپانیا لەدەست دەدەم و ئیفلاس دەهێنم
چۆن بوێری ئەوەیان کردووە ، لە توڕەییا سەرم خەریک بوو دەتەقایەوە ، ڕۆیشتمە باڕ زۆرم خواردەوە و دوێنێ شەو لەوێ مامەوە
ئێستاش وا لە ڕێگام بەرەو کۆمپانیا ، ڕۆیشتمە ژوورەوە بۆ ئۆفیسەکەم بەڵام کێم بینی
ماڕک ، مامی ن/ت
جۆنگکووک: چی دەکەیت لێرە؟
(بە ساردی)ماڕک: ئۆو کوڕەکەم سەرەتا سڵاوێک بکە..دواتر هاتووم بۆلای زاواکەم..
(بزەی کرد)لەسەر مێزەکەم دانیشتم
ماڕک: بیستوومە ٪٦٠ پشکەکانی کۆمپانیات دابەزیوە، بۆچی ئەوەندە کەمتەرخەمی لە کارەکانت؟
(بە گاڵتەجاڕیەوە)جۆنگکووک: ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نیە ، دواتر چۆن ئەوەت زانی؟
(برۆیەکم بەرز کردەوە)ماڕک: ئایش زاوا کۆمپانیای جیۆن بەناوبانگە هەر شتێک ڕووبدات هەموو خەڵکی دەیزانن...
(بڕوام پێی نەکرد، هەست دەکەم گوماناویە)
جۆنگکووک: هیوادارم وابێت...
(بەساردی)ماڕک: بەهەرحاڵ ن/تی کچم چۆنە؟ خۆ دووبارە ئازاری ئەوت نەداوە؟
(بە کەمێک توڕەیی)جۆنگکووک: هەرچیەکی لێ بکەم پەیوەندی بە تۆوە نیە..
(بە ساردی وتم بەڵام ماڕک بە توڕەییەوە هەستا و بەرەو لای من هات و یەخەی گرتم)ماڕک: کورە هەی خوێڕی چۆن پەیوەندی بە منەوە نیە، من مامی ئەوم...
(مستێکی لێ دام)بزەیەکم کرد ، ئیتر نە بەرگری دەکەم نە هێرش دەبەم ، بزانم ئەم پیرە پیاوە تا چەند بەهێزە
ماڕک: خوێڕی هیچ و پووچ ئەو کچە نازدارەی خۆمم پێشکەش کردی کەچی تۆش ئاوای لێدەکەیت؟ هەزار کوڕ مەمنون بوو ن/تی پێشکەش بکەم بەڵام ئەوەیان خەتای ن/ت بوو کە تۆی ویست و تۆی خۆشویست ، ئێستاش زۆر پەشیمانە ، بەڵام نیگەران مەبە بەمزووانە ئەوت لێ دووردەخەمەوە ئیتر بزانم چیت پێ دەکرێ...
(لەگەڵ هەر قسەیەک و مستێکی لێ دەدام، لووتم خوێنی لێ هات نەفرەت نەمدەزانی وا بەهێزە)ماڕک: وا دەڕۆم بەڵام دووبارە دەگەڕێمەوە...
(بە توڕەییەوە هەستا لەسەرم و ڕۆیشت)بزەم کرد ، هههه دەیەوێت ن/تم لێ دووربخاتەوە؟ هەرگیزز...
هەستام و خۆم ڕێکخستەوە نەفرەت ڕووخسارم ئازاری هەیە
ڕووخساری جۆنگکووک:-
——-ماڕک پۆڤ:-
دوێنێ ڕۆیشتمە کۆمپانیای جیۆن، خۆشبەختانە جۆنگکووک لەوێ نەبوو ، داوام لە کارمەندەکان کرد کە دەست لە کارەکانیان بکێشنەوە بەڵێنم پێیان دا کە بڕی ***** ملیۆن وۆن'یان دەدەمێ و لە شوێنی کارەکەشم کاریان پێ دەدەم ئەوانیش بێ دوودڵی ڕازی بوون ، بەمەش دەتوانم زووتر کۆمپانیای جیۆن لەناو ببەم
خۆشبەختانە پشکی کۆمپانیاکە ٪٦٠ دابەزی ، ڕۆیشتمە کۆمپانیا تا شێوەی جۆنگکووک ببینم بەڵام ئەو توڕەی کردم وایکرد زۆری لێ بدەم ، دواتر بە توڕەییەوە لە کۆمپانیا هاتمە دەرەوە ، بەمزووانە ن/ت لەو دۆزەخە ڕزگار دەکەم
——
کاتژمێر ٢ ی نیوەڕۆ
خەریکی خوێندنەوەی چیڕۆک بووم بۆ پۆلینا ، بۆریس خەوی لێکەوت لەکاتی خوێندنەوەی چیڕۆکەکە
ن/ت: بەڵێ لێرەشدا چیڕۆکی کەروێشکەکە ئاوا بوو..
پۆلینا: دایکە بەڕاستی نیگەرانم بۆی..
(پێکەنیم باوەشم لە پۆلینا دا)ن/ت: کچە میهرەبانەکەم...
(دەستم بە سەری دادەهێنا ، لەناکاو جۆنگکووک هاتە ژوورەوە ، ڕووخساری بۆ ئاوایە؟ پێدەچێت شەڕی کردبێت)جۆنگکووک نزیکم بوویەوە و زلەیەکی لێدام دواتر قژی توند گرتم
جۆنگکووک: تۆ و مامە نەفرەتیەکەت پلانتان بۆ من داناوە؟
(بە توڕەیی ، کە ڕووخساری زۆر ترسناک بوو)——-
بەردەوامە....
YOU ARE READING
دڵپیس 😈(کۆتایی هاتووە)
Horrorن/ت: جۆنگکووک تکایە وامەکە.... (بەگریانەوە) جۆنگکووک: هەی نەفرەتی سۆزانییی.. (توند قژی گرتم و بەدوای خۆی ڕایدەکێشام بۆ سەرەوە بۆ ژوورەکەمان) پۆلینا: تکایە باوکە دایکم ئازار مەدە.. (بەگریانەوە) جۆری چیڕۆک:- توندوتیژ خەمۆکی فۆبیا بیرۆکەی خۆمە مافی...