پارتی -هەژدە-

1K 202 48
                                    

چیڕۆکی جیۆن جۆنگکووک «دڵپیس» بەشی هەژدە

—————————————————

مارک پۆڤ:-

لە کۆمپانیا بووم لە ئۆفیسەکەم دانیشتبووم نامەیەکم
بۆ هات لەلایەن ژمارەیەکی نەناسراوەوە ، مۆبایلەکەم کردەوە ڤیدۆیەک بوو ، نەفرەت ئەوە ن/تە ،

دڵنیام ئەمە جۆنگکووک وایکردووە ، نەفرەتی خوێڕی دەیەوێ بەوە تۆڵەی خۆی بکاتەوە ، بەڵام نەخێر زۆر گەمژەیە ، بەمزووانە کۆتایت پێ دێنم

———

(کچینە کات تێدەپەڕێنم چونکە ڕۆژەکان وەک هەمیشە دووبارەن ، بەڵام ن/ت ئەوە هەفتەیەکە لە کۆگاکە بەند کراوە)

ن/ت پۆڤ:-

نەفرەت هەموو گیانم ئازاری هەیە ، بە چاوی فرمێسکەوە سەیری ئەو بێهەستەی بەرامبەرم دەکرد

بە بزەوە سەیرم دەکات ، وادیارە چێژ لە ئازاردانم دەبینێ

جۆنگکووک دووبارە قایشێکی بەتوندی لە دەستم دا ، لە ئازاردا قیژاندم

ن/ت: لێت دەپاڕێمەوە وا مەکە..
(بە گریانەوە لێی دەپاڕامەوە )

توند قژی گرتم و هەڵیستاندمەوە

جۆنگکووک: دەبێت پەیوەندی بە مامتەوە بکەیت و داوای لێ بکەیت بێتە ئێرە....
(بە گڕی)

ئەو گەمژەیە چی لە مامم دەوێ ، من سەدا هەزار دڵنیام ئەوە نەخۆشی دەروونی هەیە

ن/ت: هەرگیز..
(هەر لەگەڵ قسەکەم زلەیەکی لێدام)

جۆنگکووک: تۆ هێشتان ئاقڵ نەبووی کچێ؟
(بە هاوار)

بە ڕقەوە سەیریم کرد

جۆنگکووک: وا سەیرم مەکە سوێند بەخوا چاوەکانت کوێر دەکەم...
(بە توڕەیی)

ن/ت: چیت لە من دەوێ؟ ، بۆچی هەمیشە ئازارم دەدەیت؟؟ تەنها دەمەوێت بزانم بۆۆ؟ بۆچی ئەوکاتەی خۆشەویست بووین وا نەبوویت؟ کوڕێکی زۆر میهرەبان و دڵسۆز بوویت ، بەڵام ئێستا ڕێک پێچەوانە بوویتەوە ، بێهەست و دڵ ڕەق ، بۆچی جۆنگکووک بۆچی؟ بۆچی گۆڕایت؟
(بە گریانەوە سەیریم کرد ، ئەو تەنها بە بێدەنگی سەیری دەکردم)

ن/ت: وەڵامم بدەوە دەمەوێ بزانم ئایا هەڵەیەک لە مندا هەیە؟ ئایا شتێکم کردووە کە بەدڵت نەبێ و ڕقت لێ بێ؟
(بە هاوار) بۆچی گۆڕایییتتت؟

جۆنگکووک: چونکە تەنها تۆم بەکارهێنا من لەسەرەتاوە ڕقم لێت بوو ....
(بە هاوارەوە)

لە شوێنی خۆم وشک بووم ، واتا ئەو تەنها منی بەکارهێنا؟

جۆنگکووک لێم نزیک بوویەوە هاتە ئاستی من لەسەر زەویەکە و قژی منی گرت ، وایکرد سەیری بکەم

دڵپیس 😈(کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now