پارتی -بیست-

1.2K 217 135
                                    

چیڕۆکی جیۆن جۆنگکووک «دڵپیس» بەشی بیست

——————————————-

ن/ت پۆڤ:-

مامم خزمەتکارێکی گرتووە کە خواردن دروست دەکات و کارەکانی ماڵەوە دەکات ، هەرچەندە پێیم وت کە پێویست ناکات من دەتوانم بیکەم بەڵام پێداگری کرد

ئێستاش خەریکی ئاودانی گوڵەکانم لە باخچەکە ، تا مامم بینی هاتەوە ، بەرەو لای ڕۆیشتم

ن/ت: بەخێربێیتەوە مامە ، لەکوێ بووی؟
(زەردەخەنەم کرد)

مارک: سووپاس کچەکەم ، ڕۆیشتمە لای ئەو خوێڕیە کەمێکم لێی دا...
(سەرەتا زەردەخەنەی کرد دوایی بە توڕەییەوە)

ن/ت: مامە تکایە پێم وتی پێویست ناکات وا بکەیت..
(بە نیگەرانی وتم ، سەڕەڕای ئەوەی ڕقم لە جۆنگکووک دەبێتەوە بەهۆی کارەکانی بەڵام ئەو هێشتان هاوسەرمە و خۆشم دەوێ نامەوێ بەهۆی منەوە ئازاری پێ بگات)

مارک: بۆچی پێویست ناکات؟ ئەو چی بە تۆ نەکرد ها؟ هەموو ڕۆژێک ئازاری دەدایت...دەتەوێت بڵێیت هیچی لێ نەکەم؟ بەیانی بەیەکەوە دەڕۆین و دەبێ ئەمجارە تۆ لێی بدەیت...
(چی؟ ئەوە باسی چی دەکات من ناتوانم ئازاری جۆنگکووک بدەم ، ویستم قسە بکەم بەڵام مامم ڕۆیشتە ژوورەوە)

منیش بە نیگەرانی ڕۆیشتمە ژوورەوە

———————

تێپەڕاندنی کات ⏳

بەیانی...

لەخەو هەستام ڕۆیشتمە گەرماو ، جلەکانم داکەند سەیری جەستەی خۆمم کرد ، هەمووی برینە و شین بووەتەوە ...سەرەرای ئەو کارانەی ئەو بەرامبەری کردووم من ناتوانم ئازاری بدەم و دڵ ڕەق بووم وەک ئەو...

بیری دەکەم ، بیری خۆشەویستیەکەی دەکەم هەرچەندە نەیبوو بەرامبەرم، واتا ئەو کاتانەی ئەو دەیوت خۆشمدەوێی هەموو درۆ بووە؟ ئەو هەر لە سەرەتاوە ڕقی لێم بووە؟ بەڵام بۆچی؟ من چیم کردووە؟

بە گریانەوە خۆم شوشت و دوای هاتمە دەرەوە مەلهەمم لە شوێنی برینەکان دەدا و خۆمم گۆری

———

دوای نانی نیوەڕۆ..مامم منی لەگەڵ خۆی برد ، وا دوو کاتژمێرە بە ڕێگاوەین ، پۆلینا و بۆریس لە ماڵەوەن لەگەڵ خزمەتکارەکە کە ناوی «لیزا» یە کچێکی زۆر ڕووخۆش و شیرینە

دوای کەمێک گەیشتینە کۆگایەکی گەورە ، هەموو جەستەم دەلەرزی ،

ڕۆیشتینە ژوورەوە گوێم لە دەنگی هاوار بوو ، هەر کە جۆنگکوکم بینی هەموو جەستەی برینە و خوێنی لێ دەچۆڕێ بە ئازارەوە هاوار دەکات وازی لێ بهێنن فرمێسک لە چاوەکانم هات و کەوتمە سەر زەویەکە

بە خراپی دەگریام ، مامم هاتە ئاستی من و دەستی گرتم

مارک: مەگری کچەکەم ئەو شایەنی ئەو ئازارە بوو..ئێستاش هەستە پێویستە تۆڵەی خۆتی لێ بکەیتەوە..

دڵپیس 😈(کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now