14

1.5K 330 6
                                    

هەفتەیەک بەسەر ئەو شەوەدا تێپەڕی!
بەڵام لەو ڕۆژەوە هەست بە بێ ئارامییەکی زۆر دەکەم کاتێک بە تەنیا لە نێو جیهانە سامناکەکەی خۆمدا.!،
شەقامە تاریک و بێدەنگەکان دەبڕم تاکو بە ئاسودەیی و بێ بینینی ڕووخساری ئەو بگەڕێمەوە ماڵ.

ئەمشەو جیاوازتر لە شەوەکانی دیکە لە ڕێگای گەڕانەوەم بۆ ماڵەوە،
دیمەنی کۆمەڵە کەسانێکم بەدیکرد کە لەدەوری شتێک کۆببوونەوە کە زۆر بە ڕوونی نەمدەتوانی بیبینم..،
بەڵام هەر ئەوەندەی گوێبیستی دەنگی پیاوێک بوو کە بە دەنگی بەرزەوە دەیگوت پەیوەندی بە ئەمبووڵانسەوە کەن!
تێگەیشتم کە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەو شوێنەدا ڕووی داوە،
وە بێگومان لەبەر ئەوەی هەرگیز بوێری ئەوە ناکەم سێری ڕووداوێکی لەو شێوەیەکەم!
ئەو ڕێگایەم بە خێرایی و بێ سێرکردنی تێپەڕاند..،

بەڵام هێندەی نەخایاند کە مۆبایلەکەم زەنگی لێدا،
کاتێک کە تەماشای ناوی ئەو کەسەم کرد کە پەیوەندی دەکات،
کەمێک تاسام،
چونکە لەو ڕۆژەوەی من ئەو ماڵەم بەجێهێشت هەرگیز گوێبیستی پەیوەندییەکانی ئەو نەبوومەتەوە.!،
بۆیە بڕیارمدا کە گرنگی پێنەدەم،
بەڵام لەگەڵ زۆر بوونی ژمارەی زەنگەکان کەمێک وەستام و بڕیارمدا کە وەڵامی پەیوەندییەکەی بەمەوە...

Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now