47

930 225 23
                                    

❞ فەرموو خاتوون ❝
بە زەردەخەنەوە کەلوپەلە کڕاوەکانی بەردەمم دایە دەست ئەو خاتوونە کڕیارەی کە کەمێک پێش ئێستا شتی کڕی،
دوای ئەوەی کە خاتوونە کڕیارەکە مارکێتەکەی بەجێ هێشت،
سێری کاتژمێرەکەی دەستم کرد،
کە ئاماژەی بۆ ٦:٠٠'دەدا،
زۆر بە هێمنی هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و پاشان بە بێزارییەوە مارکێتەکەم داخست،
بێگومان دوای ئەوەی کە ناو مارکێتەکەم ڕێکخست.

دەرگای مارکێتەکەم بە هێمنی داخست و پاشان ئاوڕم دایەوە بۆ ئەوەی خۆم لە شەقامە کش و ماتەکاندا ون بکەم، بەڵام..!
هەر ئەوەندەی ئاوڕم دایەوە!
کەسێکم بەدی کرد کە لە بەردەم شۆستەی مارکێتەکەدا دانیشتبوو،
وە سەریشی بۆ خوارەوە نەوی کردبوو،
گرنگیم پێ نەدا و هەوڵمدا کە بە ڕێگای خۆمدا بڕۆم،
بەڵام لەگەڵ نانی دووەم هەنگاومدا!
بیرم کردەوە کە لەوانەیە کەسێک بێت پێویستی بە یارمەتی بێت،
بۆیە هەنگاوەکانم بۆ دواوە گەڕاندەوە،
تا ئەوکاتەی کە دووبارە چوومەوە لای نزیک ئەو کەسە نەناسراوە،
❞ ببورە ❝ بە دەنگێکی هێمنەوە وتم،
بەڵام...
هیچ وەڵامێکم لە کەسە نەناسراوەکەوە وەرنەگرت!
بۆیە دووبارە هەوڵمدایەوە،
❞ ببورە خاتوون ❝ بە دەنگێکی کەمێک بەرزەوە وتم،
بەڵکو ئەمجارە گوێبیستی بێت،
بەڵام...
دووبارە نەخێر،
تۆبڵێی لە سەرماندا ڕەق بووبێتەوە!
❞ خاتوون، خاتوون ت- ❝ ئەمجارە لە کەسە نەناسراوەکە نزیک بوومەوە،
پاشان دەستمدا لە شانییەوە و جەستەییم جوڵاند،
بەڵام هەر کە هەستی بە دەستی من کرد!
زۆر بەخێرایی سەری هەڵبڕی و پاشان بە ڕووخسارێکی زەرد هەڵگەڕیوو و چاوێکی پڕ لە فرمێسکەوە تەماشای کردم
❞ ئۆندا!؟!
ئەوە تۆ چی دەکەی لێرە؟ ❝
هەر کە ڕووخساری خۆی هەڵبڕی ئەو کەسە!
تووشی سەرسووڕمانێکی زۆر بووم،
چونکە ئەو کەسە نەناسراوە ئۆندا بوو،
بۆیە ڕووخسارێکی پڕ لە گومان و دەنگێکی پڕ لە سەرسووڕمەوییەوە پرسیارم لێ کرد،
چاوەڕێی تۆم دەکرد ❝ بە دانەواندنی ڕووخساری بۆ سەر زەوی و پاشان بە دەنگێکی پڕ بوو لە فرمێسکەوە، هۆکەی پێ وتم،
❞ ئەی بۆچی نەهاتیتە ژوورەوە!
کەش و هەوای دەرەوە زۆر ساردە ❝ بەهەمان ڕووخسارە پڕ لە گومان و دەنگە بەرزەکەی خۆمەوە وتم،
دوای ئەوەی  کە لە شوێنی دانیشتنی ئۆنووا نزیک بوومەوە و دانیشتم،
چونکە نەمدەویست لە کارت بکەم و بێزارت بکەم
بەهەمان دەنگە پڕ لە گریان و بێتاقەتەکەی پێشوویەوە وتی،
❞ ئەوە چ قسەیەکە!
بەڵام هەر بەڕاستی هیچ ڕووی داوە ئۆندا؟ ❝
لە ڕاستیدا...
دکتۆرەکە پێی وتین کە دەبێ چاوەڕێکەین تاکو بە ئاگا د-دێتەوە،
بەڵام گەر گەیشتە ماوەیەکی زۆر!
ئەوا دەبێ هیوا لەخۆمان ببڕین،
چونکە بە هۆی ڕووداوکەوە زیانێکی گەورە بەر مێشکی کەوتوو'وە،
بەڵام ئەوە دوو هەفتەیە و هێشتا براکەم بە ئاگا نەهاتۆتەوە بە دەنگێکی پچڕاو و ڕووخسارێکی پڕ بوو لە فرمێسکەوە قسەکانی کرد،
بەڵام دوای ساتێک وەستان بە هۆی ئەو فرمێسکانەی کە ڕێگر بوون لە وتنی قسەکانی!
بەردەوام بوو،
ئەی ئەگەر براکەم بەئاگا نەهاتەوە و من و دایکمی بە تەنها جێ هێشت؟
ئاخر من بێ ئەو چی بکەم!
ئەو تەنها هاوڕێم بوو،
تەنانەت ئەو سۆزەشی کە لە باوکمەوە وەرم نەگرتبوو!
لە براکەمەوە وەرم گرت،
ئەو تەنها پشتیوان و گەورەی ئێمە بوو،
ژیان لەگەڵ ئێمەدا زۆر بێ بەزەییانە یاری دەکات بە ڕووخسارێکی پڕ لە فرمێسکەوە بەشەکەی تری قسەکانی بە ئازارەوە وت،
❞ دڵنیابە کە بەئاگا دێتەوە،
تەنها تۆ ئەوەندەت لەسەرە کە ئومێد لەدەست نەدەی ❝ لە وەڵامدا بە دەنگێکی هێمن و ڕووخسارێکی زەردەخەناویی پڕ لە ئازارەوە قسەکانی خۆمم پێ وت،
بەڵام ئەو تەنها بێدەنگی هەڵبژارد،
❞ ئۆندا کاتژمێر درەنگی کردووە،
وەرە با بتگەیەنمەوە ماڵ ❝ دوای ئەوەی کە بێدەنگی ئۆندا'م لە بەرامبەر قسەکانی خۆمدا بەدی کرد!
تەماشای کاتژمێرەکەم کرد و پاشان بە هێمنییەوە قسەکانم کرد،
نا نەخێر پێویست بەوە ناکات خۆت ماندوو بکەیت،
زۆر سوپاس خۆم دەڕۆمەوە دوای ئەوەی کە ئۆندا گوێبیتسی قسەکانی من بوو،
زۆر بە بێ هێزییەوە هەستایە سەر پێییەکانی و پاشان بە ڕووخسارێکی بەتاڵ لە کاردانەوەوە قسەکانی کرد،
❞ بەڵام تۆ هیچ باش دیار نیت سێرک- ❝ هەر کە ئۆندا'م بەم باروودۆخەوە بینی!
منیش هەستامە سەر پێییەکانم و پاشان بە ڕووخسارێکی گرنگی پێدەرەوە هەوڵمدا کە قسەکانم بکەم،
بەڵام...
ئۆندا زۆر بەخێرایی قسەکانی منی پچڕاند،
من ب-باشم دڵنی-یابە بە ڕاوەشاندنی دەستی بە هێمای 'نەخێر' و بە دەنگێکی پچڕاو و بە جەستەیەکی بێ هێزەوە وتی،
بەڵام هەر کە لە وتنی قسەکانی تەواو بوو!
زۆر بەخێرایی کەوتە سەر زەوی،
وە منیش هەر کە ئەو باروودۆخەم بینی!
بەخێرایی چوومە لای ئۆندا'وە و پاشان بە شڵەژاوییەوە وتم،
❞ ئۆندا!؟!
گوێت لێمە؟ ❝
بەڵام هەر کە بۆم دەرکەوت ئۆندا تووشی بێ هۆشبوون بووە بەهۆی بیرکردنەوەی زۆر و کەم خەوی!
بەخێرایی هەوڵمدا کە هەڵی بگرم و بیبەمەوە ماڵەکەی من و لیا،
ئەویش لەبەر دوو هۆکار!
یەکەمیان لەبەر ئەوەی ئێستا ئۆندا بێ هۆشە،
تەنانەت گەر پرسیاریش کەم لە ناونیشانی ماڵەکەی!
هیچ وەڵامێک وەرناگرم بەهۆی باروودۆخەکەیەوە،
دووەم هۆکاریش لەبەر ئەوەی دوای ئەم هەموو ساڵە من ناونیشانی ماڵەکەی چۆن بزانم،
تەنانەت بردنیشی بۆ نەخۆشخانە کارێکی زۆر بێ مانایە،
بۆیە باشترین بڕیار لە ئێستادا ماڵەکەی من و لیا'یە...

Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now