37

1K 238 51
                                    

لیا بریتیی بوو لەو ئەفسانە لەناکاو و بەنرخەی،
کە لە دژوارترین ساتەوەختەکانی ژیانمدا دەرکەوت،
وەک فریشتەیەک باڵەکانی بەسەر خەم و کێشەکانی ژیانمدا کردەوە و ڕۆژەکانمی بە زەردەخەنە شیرینەکانی دروست کرد،
توانی بە کەساییەتییە ناوازە و پاکەکەی 3 ساڵی تەمەن لەگەڵ مندا بە هەموو خۆشی و ناخۆشییەکانەوە تێپەڕێنێت.

هەموو ڕۆژێک لەگەڵ لیا'دا سەرکێشییەکی بێ وێنە و بێ هاوتا بوو،
لاپەڕەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ و یادەوەرییەکی لەبیر نەکراو بوو،
ئامێزە نەرم و نیانەکەی هێلانەیەکی ئارام و لەبیر نەهێنەرەوەی کێشە و گرفتەکانی ناو ژیانم بوو،
وە بیرکردنەوە لەو ڕاستییەی کە کەسێکی دەگمەنی وەک لیا لەژیانمدایە!
تووشی چەندان ترس و دڵەڕاوکێی سەختی دەکردم،
چونکە دەترسام کە ترسەکانم ببن بە ڕاستییەکی تۆقێنەر و هەرگیز هەڵبژاردەیەکی گونجاوم بۆ نەمێنێتەوە.

دووبارە لە شوێنی کارەکەم بە پەرۆشییەوە دەگەڕێمەوە و زەردەخەنەکەی سەر ڕووخسارم دیمەنێکی جیاوازم پێ دەبەخشن،
کە ئەو دیمەنە هەرگیز پیشە و پێشینەی من نەبووە لە ڕابردوودا،
ئەو ڕابردووەی کە هەرگیز نەمویستووە لە خەونەکانیشمدا جێگایان ببێتەوە یاخود شەوەکانم لێبکەن بە کابووسێکی تاریک.

ڕێگاکان بەخێرایی و بەبێ سێرکردنی دواوە دەبڕم و لە هزرمدا وێنای ڕووخسارە جوان و پڕ لە ئومێداوییەکەی لیا وێنا دەکەم،
تا ئەوکاتەی کە کەسێک بە گرتنی ڕێگاکەی بەردەمم!
منی لە جوانترین بیرکردنەوەکانی ناو ژیانم دەرهێنا،
❞ ببورە! ❝
هەر کە سەرم هەڵبڕی،
جەستەی پیاوێکی بەهێزی کڵاو لەسەرم بینی،
بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو شەقامەی کە من پێیدا تێپەڕدەبووم تاریک بوو!
وە تەنها تروسکایی ڕووناکی مانگ چرایەک بوو بۆ ئەو ناوچەیە!
ئەوا نەمدەتوانی ڕووخساری ئەو کەسە بە ڕوونی ببینم،
یاخود بیخەمڵێنم کە ئاخۆ دەبێ کێ بێت!

هەوڵمدا بەبێ نانەوەی هیچ کێشەیەک بۆ خودی خۆم،
ئاڕاستەکەی دیکەی بەرامبەرم بگرم،
بەڵام هەر کە هەوڵمدا ئەو ئاڕاستەیە بگرمە بەر!
ئەویش بەهەمان شێوە هەمان ئاڕاستەی گرتەوە بەر،
دووبارە هەوڵمدا کە پێچەوانەی ئەم ئاڕاستەیەی ئێستام بگرمە بەر بەڵام ئەو دووبارە هەمان کاری ئەنجامدایەوە،
کە ئەمەش وای لێکردم تووشی هەڵچوونێکی ناوەکی خودی ببم،
❞ ببورە، بەڵام گەر ڕێگەم بدەی دەمەوێ بڕۆم!؟! ❝ بە نیشانەکردنی دەستم بۆ ڕێگاکەی بەردەمم و کەمێک بە تووڕەییەوە وتم،
بەڵام دووبارە ئەو کەسەی کە لە بەرامبەرم بوو بە بێدەنگی مایەوە و تەنانەت یەک هەنگاویش لە شوێنی خۆیدا ناجوڵا،
دووبارە ئەو دەستەی کە بەرزم کردبۆوە بۆ نیشانەکردنی ڕێگای ڕۆیشتنەکەم هێنامەوە خوار و تووندم کرد لە تووڕەیمدا بۆ ئەو باروودۆخەی کە تووشی بووم لەگەڵ کەسێکی گەمژەدا،
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و پاشان هەوڵمدا ئەمجارە بەختی خۆم تاقی بکەمەوە و بەهۆی تووڕەییە زۆرەکەمەوە تووشی گرفت نەبم لەگەڵیدا،
هەمان کاری پێشووم دووبارە کردەوە،
بەڵام ئەمجارە توانیم بە ئاسانی لێی دەرباز ببم!
کە ئەمەش وای لێکردم تووشی سەرسووڕمان ببم،
بەڵام کێ گرنگی پێ ئەدات؟ لەکۆتاییدا من لە کەسێکی نەزان ڕزگارم بوو.

سێ هەنگاوم ناوە و لە هەوڵی نانی هەنگاوی چوارەممدام،
بەڵام وا دیارە ئەمشەو بەخت یاوەرم نابێ،
چونکە...
ئەو کەسەی کە لە دوای خۆمەوە بەجێم هێشت!
بە دەنگێکی پڕ لە گاڵتەجاڕییەوە منی وەستاند،
بۆستە لە شوێنی خۆت لە شوێنی خۆم وەستام و پاشان چاوەکانم بە تووندی داخست و ددانەکانم بە تووندی بەیەکەوە ناند،
وەک ئەوەی دان بە تووڕەییە سەختەکەمدا بگرم لە ئاست کەسێکی وەک ئەودا،
ئاوڕم دایەوە و هەر کە ڕووخساری ئەو کەسەم لێ ڕوون بۆوە کە پێشتر نەمدەتوانی بە جوانی بیبینم!
تووشی گێژاوێکی قوڵ و بێ چارەسەری کردم،
دووبارە بە دیداری یەک شاد بووینەوە... پیاوەکە بە زەردەخەنەیەکی شەیتانی و بەهەمان دەنگە پڕ لە گاڵتەجاڕییەکەی پێشوەوە وتی،
پاشان بە ڕووخسارێکی سارد و بە دەنگێکی پڕ لە قینەوە بەشێکی دیکەی لە قسە تەواو نەکراوەکەی تەواو کرد..،

بەڕێز شوگا

Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now