23

1.3K 306 3
                                    

لە ڕاستیدا منداڵەکان بوونەوەرێکی جیاوازن و تێگەیشتن لێیان وەک شیکارکردنی هاوکێشەی بیرکاری'یە،
گەر نەتوانی ببیتە ئەکتەرێکی باش!
ئەوا بێ گومان بە لەوەی کە لە لایەن ئەوانەوە ڕەتکراویتەتەوە،
تێبینی کەن!
ڕەتکراویتەتەوە..،
بێگومان لەبەرئەوەی منیش هێندە کەسێکی گەمژەنیم و بەبێ زانیاری منداڵێک ڕازی ناکەم!
بۆیە پارچە شیرینییەکم وەک چەکێک هەڵگرت،
بۆئەوەی لە کاتی هەر ڕەتکردکدنەوەیەکدا بەکاری بهێنم،
کەسێکی زیرەکم وایە!

بچکۆل ❝ بە دەنگێکی هێمنەوە وتم،
هەرکات کە لە شوێنی خۆحەشاردانی منداڵەکە نزیک بوومەوە،
❞ سێرکە چیم بۆ هێناوی! ❝
پارچە شیرینییەکەم لە جانتاکە دەرهێنا و چاوەڕێم کرد تاکو کاردانەوەی هەبێت،
بەڵام..،
نەخێر دووبارە شکست بۆوە هاوڕێم،
بۆیە بڕیارمدا ئەمجارە بڕیارمدا بە وشەی شیرینی بیخەمە ناو داوەکەمەوە،
❞ سێرکە بچکۆلانە، ئەم پارچە شیرینییەم بۆ تۆ هێناوە ❝ بەزەردەخەنەوە وتم،
وەک ئەوەی دڵنیابم لەوەی کە براوەی یارییەکی ئەستەم دەبم..،
کەمێک دواتر منداڵەکە لە پشت زبڵدانە گەورەکەوە سەری دەرهێاو بە چاوێکی پڕ لە فرمێسکەوە تەماشای پارچە شیرینییەکەی دەستی کردم،
پاشان بە ترسەوە دەستی بۆ پارچە شیرینییەکە درێژکرد،
بەڵام هەرکە بیلبیلەی چاوەکانی کەوتە نێو بیلبیلەی چاوەکانی منەوە.،،
بەترسەوە دەستی بردەوە شوێنی خۆی و دووبارە خۆی لە پشت زبڵدانەکەوە حەشاردایەوە،
وادیارە پێویستە ئەمشەو هێزێکی گەورە لەم منداڵەدا بەکاربێنم...


Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now