29

1.2K 284 65
                                    

بچکۆلانە من هاتمەوە! ❝
لێم مەپرسن چۆن لە ژێر دەستی ڕیوجین ڕزگارت بوو!
چونکە بەبێ ئاگایی ئەو هاتوومەتەوە ماڵ،
سەرنجی بدەن..!
بەبێ ئاگایی!
بێگومانم لەوەی کە بەیانی بڕۆمەوە سەر کار،
پێش هەموو شتێ توڕەبوونی ڕیوجین و بۆڵەبۆڵەکانی پێشوازیم لێدەکات.

دەرگای ماڵەوەم کردەوە،
بەڵام هێمنییەکی زۆر پێشوازی لێکردم،
لیا گیانەکەم ئەمە چ قسەیەکە ئەی ماڵەکەت هەر هێمن نەبووە،
بێگومان پێش هاتنی ئەم بچکۆلانەیە،
بەڵام لە کوێییە!
بە قادرمەکاندا چوومە سەر بۆ ژووری نووستنەکەم،
دەرگاکەم کردەوە و دیمەنێکی زۆر شیرین پێشوازی لێکردم،
ئەویش ئەوە بوو کە بچکۆلانەکە بە هێمنی خەوتبوو،
بێگومان هەر دەخەوێ خۆ ئەو لە پێش منەوە بەخەبەر هاتووە،
بەڵام من ئێستا چی بکەم!
بیگەڕێنمەوە بۆ خانەکە یاخود تا ماوەیەک لام بێت!
بەڵام گەر نەیگەڕێنمەوە ئەوا تاوانبار دەکرێم بە ڕفاندنی منداڵێک،
بەڵام گەر بیگەڕێنمەوە،
ئەوا لەوانەیە دووبارە بەهەمان شێوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەنەوە،
ئەیش بۆچی لەناو ئەو هەموو خەڵکەیا منێ دۆزییەوە؟ ها؟
یانی کەسێکی دیکە نەبوو بێجگە لە لیا زیاتر!؟!
بۆ دەبێ کێشەکان هەردەم بەرۆکی لیا بەرنەدەن؟
خۆ م-
بێ ئەوەی کۆتایی بە قسە بێدەنگەکانی ناو ناخم بێنم،
زەنگی دەرگاکە منی لە تووڕەییەکانی ناو ناخم دەرهێنا،
بەڵام دەبێ کێ بێت لەم کاتەدا لە دەرگا بدات!
خۆ من هیچ کەسێک زۆر بەو شێوەیە ناناسم تاکو بەم کاتە بێن بۆ لام،
یاخود...
ڕیوجین'ە!!!
من کۆتاییم پێهات.

دەرگاکەم زۆر بە هێواشی کردەوە و وەک ئەوەی چاوڕوانی بووم،
ڕیوجین زۆر بە تووڕەییەوە تەماشای کردم و پاشان بێ وتنی هیچ وشەیەک هاتە ژوورەوە و لەسەر قەنەفەکە بە ڕقەوە دانیشت،
❞ ڕیوجین چی بووە؟ ❝ بە ترسەوە قسەکانم کرد و لە تەنیشت ڕیوجین'ەوە بە هێمنی دانیشتم،
ئاگاداری ڕووداوەکان نیت! بە وەرگێڕانی ڕووخساری بۆ لای من و بە ساردییەوە وتی،
❞ کام ڕووداو؟
ئاە گەر باسی ڕووداوەکانی ئەمڕۆ دەکەی! ئەوا بێ- ❝ بێ ئەوەی تەواوبم لە وتنی قسەکانم!
ڕیوجین بە دەرهێنانی مۆبایلەکەی لەناو جانتاکەی و بە زەردەخەنەیەکی گاڵتەپێکرەوە وتی،
نەخێر خاتوو لیا،
من مەبەستم لەم ڕووداوانەیە مۆبایلەکەی هێنایە بەردەم ڕووخسارم و وێنەیەکی پیشاندام،
لە سەرەتادا نەمدەزانی کە ڕیوجین مەبەستی چییە و چیم پیشان دەدات بەڵام هەر کە جوان لە وێنەی ناو مۆبایلەکە ڕامام!
ڕووخساری منداڵێکم تیا بینی کە زۆر لەو بچکۆلانەیە دەچوو کە ئێستا خۆی لای من حەشارداوە،
ئێ بەڵێ ئەوە ئەو کوڕەیە کە باسم کرد بۆت،
ئەو کوڕی کە لە خانەی بێ سەرپەرشتانەوە ڕای کردووە! ❝ بە سەرسووڕماییەوە قسەکانم بە ڕیوجین وت، بۆچی وێنەی ئەو کەسەم پیشان دەدات کە خۆی زانیاری لەسەر هەیە؟
بەڵام بۆستە ئەو وێنەیەی لە کوێوە بەدەست هێناوە!
بەڵام بابەتەکە ئەمە نییە،
بابەتە سەرەکییەکە ئەمەیە مۆبایلەکەی لە ژێر دەستما برد و پاشان خستییە سەر وێنەیەکی تر و هێنایەوە بەردەم ڕووخساری من،
جیاوازتر لە وێنەکەی پێشووتر!
نووسراوێکم بینی کە تیایدا لە ژێر وێنەی ئەو کوڕەوە نووسرابوو کە لای من خۆی حەشارداوە،
وا دیارە ڕیوجین وێنەکەی بە دووبەشەوە گرتووە،
یەکێکیان بۆ ڕووخساری منداڵەکە،
وە ئەوەی تریشیان بۆ نووسراوەکە،
بەڵام ئەوەی زۆر ترساندمی و وای لێکردم هەموو جەستەم بهەژێ!
نووسراوەکەی ژێر وێنەکە بوو...

❞هەر کەسێک منداڵێکی لەم شێوەیەی بەدی کرد،
تکایە با پەیوەندی بکات بەم ژمارە تەلەفونەی خوارەوە،
بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ خانەی بێ سەرپەرشتان❝

❞ ئ-ئەمەت لە کوێ گرتووە؟ ❝ بە دەنگێکی پچڕاو و جەستەیەکی پڕ لەرزیوەوە وتم،
واتە لیا نەت بینیوە کە چۆن دیواری هەر سووچێک لەم شارە کراوە بە وێنەی ئاگاداری!
من پێم وتی پێش ئەوەی تووشی کێشەبی کە ئەو مناڵە بگەڕێنیتەوە بۆ شوێنی خۆی،
بەڵام تۆ وەک جاران نیاز پاکی خۆتت کرد بە کێشەیەکی گەورە بۆ سەر ژیانت بە ڕووخسارێکی تووڕەوە ڕیوجین قسکانی پێ وتم،
بەڵام خۆ ڕیوجین لە وتنی هەر قسەیەکدا ڕاستییەک دەڵێ کە وەک ڕۆشنایی خۆر ڕوونە،
❞ ڕیوجین من ئێستا چی بکەم،
کێشکەکان هێندە گەورەن لەسەر شانم، بە جۆرێک کە نازانم و توانام نییه بۆ چارەسەرکردنیان،
لە لایەک کێشەکانی ئەمڕۆ لە لایەک کێشەی ئەم مناڵە،
تکایە تۆ شتێک بڵێ! ❝ بە ڕووخسارێکی شڵەژاو و چاوێکی پڕ بوو لە فرمێسکەوە وتم،
لیا..،
من نازانم بڵێم چی،
بەڵام گەڕاندنەوەی ئەم مناڵە!،
لەم کاتەدا باشترین کارە و گرفتێک لەسەر شانت کەم دەبێتەوە ڕیوجین بە گرتنی دەستەکانم و بە هێمنییەوە وتی،
❞ نەخێر ڕیوجین،
من هەرگیز شتێکی لەم شێوەیە ناکەم،
وە هەرگیز بیریشی لێ نەکەیتەوە،
چونکە من دەزانم نائارامی و هەستکردن بە تەنیایی چەند ناخ هەژێن و ترسناکە ❝
ئایش دەی لەبیری کە،
پێت چۆنە ئێستا داوای ئەو پیتزایەکەم کە حەزت پێیەتی!
بەڵام بێگومان پارەکەی دەبێ لەسەر تۆبێ ڕیوجین بەخێرایی لەسەر قەنەفەکە هەستاو بە ڕووخسارێکی گەشاوەو پڕ لە زەردەخەنەوە وتی،
بەڕاستی هاوڕێییەکی سەیرە، بەڵام نایابە،
❞ نەخێر ئیتر ❝ بە سڕینی ڕووخسارم لەو فرمێسکانەی کە ڕشتبووم و بە پێکەنینەوە وتم،
بەڵام ئەوەی ئاگاداری نەبووم ئەوەبوو،
کە لەوانەیە ئەمشەو ڕووداوەکان ئاڵۆزتر ببن...

Your Love | SUGA.Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora