< 5 >

1.3K 256 49
                                    

Hii
°
°
°
Vote before reading

~~~~~~~~~

< Pov Esoul >

بەیانی لە خەو هەڵسام دوێنێ شەو منیان بردبویەوە ژووری کریس کاتێ خەوتبووم کە هەلسام بەیانی زانیم خێرا بانگی خزمەتکارێکم کرد تا یارمەتیم بات ئەویش منی خستە سەر حارەبانەکە و ڕۆشتم دەم و چاوم شۆرد چاوەکانم تەواو ئاوسابوون بەهۆی گریانی دوێنێ شەو ئەو خزمەتکارەی لەگەڵم بوو منی بردە چێشتخانە

بێگومان دڕندەی خەونەکانمیش لەوێ بوو
پێموت، بەیانی باش بەڵام تەنها بە ئممم وەڵامی دامەوە

باشە دەبێ مرۆڤ هەبێ یەکجار وا خۆپەرست بەبێدەنگی منیش دەستم کرد بە خواردن لەناکاو هەڵسا یەوە لە شوێنی خۆی دەمی بەو دەسەسڕە سڕی و فڕێی دا و وتی دەڕۆمە کار ئەوەی کردت دووبارە نەبێتەوە دوای ئەوەی قسەی خۆی کرد و ڕۆشت

سەری خۆم لە بێزاریا بەولاو بەولادا برد و وتم ، باشە چیم کردوە ئەو بەم شێوەییە
دوای ئەوەی تەواوبووم لە خواردن و دەرمانەکان چوومە هۆڵەکە بۆ ماوەیەک لەبەردەم تەلەفزیۆنەکە بووم بەڕاستی بێزاربووم ئەو حارەبانەی لەسەری بووم پاڵم نا و دەرچووم لە هۆڵەکە و بەوناوە دەسورامەوە ماڵێکی جوانە لە سەرەتای هاتمەوە نەم توانیوە جوان سیری بکەم خێرا کەوتم هههه چومە ژوورێ هەر لە نهۆمی خوارە بوو بێگومان ناتوانم بڕۆمە نهۆمی دووەم لەبەر قاچم چوومە ژوورەوە ڕەنگی ژوورەکە ڕەش و زێڕینی تکەڵ بەیەک ببوو جوانێکی تایبەتی پێدابوو ژوورەکە لە ئۆفیس دەچوو لەبەردەمم وتم، واتا ژووری کارکردنی ئەوە هەڵبژاردنەکانی جوانە  وتم لە مێزەکە نزیک بوومەوە

دەستم بە کەلوپەلەکان دا دەهێنا کە لەسەر مێزەکە داندرابوو زۆر گران بەها دیارن تاکە فایلێک داندرابوو لەسەر مێزەکە و دەستم بۆ برد بەرگەکەم هەڵدایەوە تا ناوەڕۆکەکەی ببینم وێنەی باوکمی لەسەر بوو ئەوە چییە؟ سەرم تۆزێ سوڕما خۆ باوکم وتویەتی هیچ هاوبەشیەک لە کۆمپانیا لەگەڵیان ناکات کەواتە ئەمە چییە!؟

ئەمە چییی دەکەی لێرەەە لەگەڵ ئەم دەنگە فایلەکەم لێ کەوت دڵم دەستی کرد بە لەرزین زۆر خراپ هاواری کرد ئەوە کریس بوو چۆن زانی من لێرەم ئەو لە کار بوو

بەرەو من هات بە خێرایی بە دەستە گەورەکانی هەر نزیک بویەوە زلەیەکی لێمدا چاوەکانم توند داخست نامەوێ بگریم بەڵام زۆر لێی دەترسم بۆچی دەبێ لە مرۆڤێک بترسم!؟

کریس، نیشانت دەدەم هاتنە ناو تایبەتمەندی من چییە وتی و منی برد نازانم کوێ بەڵام هەر لە ماڵەوە بووین دەستم خستبوە سەر رووخسارم بۆیە نەمبینی دەرگای شوێنێکی کردەوە سیرم کرد هەموو شتێک تاریک بوو ئەوەی دیاربوو ئەو بریسکانەی دەستی کریس بوو کە بەهۆی مستیلە و بازنەی دەستی دەبریسکایەوە

کریس، بزانم چەند بەرگە دەگری خاتوونەکەم ئاگاداری بووم کە بە شەیتانی و ڕەقی پێی وتی و بوونی نما لە ژوورەکە دەنگی داخستنی دەرگاکە هات دەستم کرد بە دڵەڕاوکێی بۆچی منی لێرە جێهێشت بۆ وا خراپە؟

کریس کریس تکایە بگەڕێوە من دەترسم تکایە وەرە کریسس پڕ بەدەنگ هاوارم کرد دڵنیام دڵنیام گوێی لێمە بەڵام نایەت بەشی من تەنها ئازادانە لەگەڵ ئەو
و

ە ئەو دەزانێ من لە تاریکی دەترسم زۆر بەڵام ئەو دەیەوێ من لە ئازار ببینێ دەستم کرد بە گریان بێ وەستا وە داوای یارمەتیم کرد بەڵام کەس نییە وە دوای ماوەیەک دەنگی ترسناک لە لاکانی ژوورەکە دەهات

من ڕقم لە درامای ترسناکە!!
دەنگی قیژەی منداڵ و ئافرەت وە دەنگی هاوار وەک تارمایی و خێو لە چواردەورم دەسوڕایەوە کە وای دەکرد بەرەو شێت بوون بچم
وای لەهەر مرۆڤێک دەکرد کە گوێبیستی ئەو شتانەی ئێستا گوێی لێدەگرن گوێی گرتایە

ئاااااااااا بە خراپترین شێوە قیژانم دەمەوێ هەڵسم نەمتوانی بۆ تۆزێکیش خۆم بەرداوەیەوە لەسەر حەرەبانکە و سەرم زۆر خراپ بەر ئەرزەکە کەوت هەرخۆی هێشتا بریندار بوو  هاوارێکم کرد و ئاگاداری خۆم نەمامم

< End Esoul Pov >

^^^^^^^^

شەو درەنگ چوویەوە ئەو ژوورەی یسۆلی لێ جێهێشت

بە بێ هەستی سیرێکی کرد کە کەوتوە ڕۆشت و هەڵی گرت لە ئامێزی و بردیەوە ژوورەکەی لەسەر جێگا کە داینا

کریس، ئیتر دەبێ لەوە رابێکی خاتوونەکەم زەردەخەنەی کرد و قژی بردە دواوە ئەوەی لەسەر ڕووخساری بوو

کریس، بە ڕووخساری ترساو زۆر جوانتر دەردەکەوی قاقایەکی لێدا بۆ ئەو کارە خراپەی کە بەرامبەر بەوی کردوە بێ هەبوونی هیچ هەستێک

^^^^^^^

هلاو گایز چۆنن؟

تکایە زوو ڤۆت بکەن تا منیش زوو پارت دابنێم باشە

ئەرێ ئاگادارن سیهون تیکتۆکی داناوە 😅
جا چۆن ڤیدیۆیەکی پۆست کرد ڕێک لەهەموو شوێنێک ئەوە

وە رایخۆتانم لەسەر ئەم دوو چیڕۆکە نوێکەم بلێن سوپاستان دەکەم

هیوادارم ئەم پارتە تان بەدڵبێ

ببورن لە هەڵەی ڕێنوسیم

هاوکاری ئەم دوو گولە بکەن
Rayan_Yeol
Byun_hura

بای بای دلەکانم 💕

^^^^^^^^^^

 BLACK AND WHITE PAGES (تەواوبوو) ✔️ Where stories live. Discover now