< 13 >

1.1K 232 82
                                    

Hii
°
°
°
سوپرایز
زۆر سوپاس بۆ ئەو هەموو قسە جوانە و دڵدانەوەم بەڕاستی ئێوە باشترینی منن 😢
ڤۆت بکەن و هاوڕێکانتان تاگ بکەن
چیڕۆکەکە لە ریدینگ لیستەکانتان دابنێن سوپاستان دەکەم
ئەم پارتەش وەک دیاریەک بۆ گەڕانەوەم و بۆ ئێوە ^_^
°
°
°
لەناکاو زۆر بە خراپی دەرگاکە کرایەوە

یسۆل خێرا ئاوڕی دایەوە

یسۆل، کریس ئ ئەوە تۆ....چیتە؟

سیری کریسیکرد لە سەرەوە بۆ خوارەوە جلەکانی بە خوێنە وە قۆڵی خۆی توند بە دەستی گرت بوو وا دیاربوو کە بریندارە جلەکانی بە شتی دیاری نەکراو پیس بوو  تەواو ماندوو دیارە شانێکی دابوو بە دەرگاکە تا هاوسەنگی خۆی ڕابگرێ چونکە لە هەرکاتێک با دەکەوت

بە هیلاکی بەرەو گەرماوەکە ڕۆشت
یسۆل تەواو ترسا بوو بە هێواشی بە هەنگاوی بچوک بچوک بەرەو لای دەرگای گەرماوەکە چوو
یسۆل، کریس تۆ باشی چی ڕوودەدات بە خەمباری بۆ ئەو وتی و لە دەرگاکەی دا بۆ ئەوەی ئەویش وەلامی بداتەوە

کریس، باشم تەنها وازم لێ بێنە بە هاوار و دەنگێکی پڕ لە بێزاری قسەکانی دەربڕی یسۆلیش بە ناچاری تەنها چوو لەسەر جێگا کە دانیشت چاوەڕێی ئەوی دەکرد تا بێتە دەرەوە دوای چاوەڕێ کردن و کەمێ لە دەنگی هاواری ئەوی بیست دوای ماوەیەک هاتە دەرەوە تەنها بە بێجامەیەکەوە بە هیلاکی لەسەر جێگا کە پاڵکەوت یسۆل بینی کە برینەکەی دانەخستوە و خوێنیشی لێدێت بەلام کریس گرینگی پێنەداوە دووبارە هەلساو وردە وردە ڕۆشتە لای گەرماوەکە و کەرستەی پزیشکی سەرەتایی لێ دەرکرد و بەرەو کریس ڕۆشت لە نزیکی دانیشت شوێنی گولە بوو وە ئەو تەنها گولەکەی دەرکردبوو برینەکەی بۆ چارەسەر کرد بە وریای تەواوی کاتەکە کریس بەبێ گرینگیدان دەستەکەی تری لەسەر ڕووخساری دانابوو بۆ جارێکیش سیری ئەوی نەکرد
یسۆل بینی قژیشی وشک نەکردۆتەوە خاولێکی بچوکی قژ وشککەرەوەی هێنا هەرچەند ئەوەندە ڕۆشتنە ماندووی دەکات هەلسا بە وشک کردنەوەی قژی ئەو لە نزیکی

کریس، بۆچی ئەمە دەکەی؟

یسۆل، تەنها نامەوێ نەخۆش بکەوی

کریس، وادیارە بیری سزا دەکەی دواتر

یسۆل، هەرگیز بە گرژی و تۆزێ دەنگی بەرز لەو هێمنیە وتی

کریس، مناڵ بێزاری وتی و ڕووی لێ وەرگێڕا

یسۆل، ئەی....... کریس نەیهێشت قسەکەی تەواو کات لەگەل شتێکی زۆر خێرا کە ئەوی لەتەنیشت وو بە دەستێکی ئەوی گرت لە کەمەریەوە و سوراندی بۆ تەنیشتی لە چاو ترووکانێک وایکرد لە تەنیشتی پاڵکەوێ یسۆل چاوەکانی فراوان بوو چۆن توانی ئەوە بکات

یسۆل، ئەوە تۆ...... دووبارە پێی بڕی پەنجەیەکی خستە سەر لێوی

کریس، ششش بێدەنگ بە دەمەوێ بخەوم ئەمانەی وت و چاوی داخست

یسۆل، ئەمە چی بوو؟ لە دڵی خۆی وتی و بە ئارامی بەرەو خەو ڕۆشت

^^^^^^^^^^

لە بەیانی دا

بەیەکەوە چاوەکانیان بەرامبەر یەکتر کرایەوە بەیەکەوە هەلسان رۆتینەکانیان تەواو کرد و بەرەو نانی بەیانی بەڕێکەوتن یسۆل زۆر هێواش ڕێی دەکرد ئەوە ئارامی کریسی نەهێشت خێرا خستیە باوەشی

یسۆل، دامگرە ئەوە تۆ چی دەکەی؟ تۆ برینداری بە بۆلە بۆلەوە وتی

کریس، شتێک نابێ بێ خەمبە بەس زۆر قسە مەکە

یسۆل، من کوا زۆر قسە دەکەم

کریس چاوی لێ سوراند و وەلامی نەدایەوە و لەسەر کورسیکی دانا بە بێدەنگی نانیان خوارد و یسۆلی بردە هۆلەکە

کریس، ئەمڕۆ لە ماڵەوە دەبم هەوڵ مەدە کێشە دروست بکەی

یسۆل، من وا ناکەم

کریس، با ببینین دوای قسەکەی چوە ئۆفیسەکەی و کارەکانی دەکرد کەوتبوە قولای کارکردن تا لە ناکاو گوێی لە دەنگێکی گەورە بوو لە ژوورەکەی تەنیشتی خێرا هەلساو ڕۆشت بە نەفرەتەوە لەژێر لێوی بەدەم رێگاکە دەرگاکەی کردەوە بزانێ لەوێ چی ڕوودەدات

کریس، نەفرەت گەمژە........

^^^^^^^^

هلاو چۆنن گولەکانم
جابا شتێک بلێم لە پێشەکی بەشێکی وەک کورتەیەک لە بارەی چیڕۆکەکە نوسیومە واتا هەنێکم پێشەکی بۆ زیاد کردوە و گۆریومە بیخوێنەوە و ڕای خۆتان بڵێن 💕

دووبارە سوپاس

^^^^^^^^

 BLACK AND WHITE PAGES (تەواوبوو) ✔️ Where stories live. Discover now