< 40 >

1K 211 140
                                    

Hii
°
°
°
°
°
Vote before reading

کۆمێنت بکەن لەنێوان ڕیزەکان

~~~~~~~~

< FALASH BACK >

دابەزی لە فڕۆکەکەی و گەشت بە ژیانی نوێ شوێنی نوێ خەڵکێ جیاواز و نوێ... ڕۆشت بۆ دروستکردنی ڕێڕەوێکی نوێی ژیان بدنیادنانـــ......
بەرەو هوتێلێک ڕۆشت تا چەند رۆژێ خانووێک بدۆزێتەوە بۆ ژیانی هەمیشەیی...!!

لەسەر جێگاکە پاڵکەوت چاوەکانی بە ئاسودەی داخست کەوتە ئەو خەوە قوڵەی کە دەمێکە چاوەڕێی بوو دەمێک بوو چاوەڕێی ئاسودەیەکی وابوو

دوای چەند کاتژمێرێک

لەدوای بەبینینی خەونە ناخۆش و ترساوەکەی خێرا چاوەکانی کردوە

ئاسودەبوو کاتێ سیری چواردەوری خۆی کرد هەلسایە وە ڕۆشت دەموچاوی شۆرد و ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکە و چوە دەرەوەی هوتێلەکەی
ڕۆشت بۆ نزیکترین بازاڕ لەوێ و ئەو پێداویستیە جل و بەرگانەی پێویستی بوو کڕی و گەراوەیە هوتێلەکە و گەرماوێکی ئاسودەی کرد و جلی پاکی پۆشی

دڵخۆشە بەلام هێشتا ترس لە ناوەوەی دەستی بەسەر دڵی گرتوە لە هوتێلەکە خواردنێکی خوارد و داوای رێبەری شارەکەی کرد و ڕۆشت بۆ دەرەوە و بەوێدا دەگەڕا بەدوای شوێنێکی بچوک بۆ ئەوەی تێیدا بژی تا گەیشتە شوێنێکی خەلکی ئاست مامناوەند

داوای لە چەند کەسێکی ئەوێ کرد یارمەتی بدەن بۆ بەدەستهێنانی مالێکی بچوک تا شوێنێکی گونجاویان بۆ هەلبژارد

(تێبینێ/ لێرەدا ئەو کەسانەی قسەیان لەگەل دەکات بە ئینگلیزی دەدوێن)

خانوەکەی پێکهاتبوو لە یەک نهۆم ژوورێک بۆ خەوتن لەگەل گەرماوەکەی و ژوورێکی دانیشتن کە وەک هۆلێک بوو لە لایەکیش چێشتخانەکە بوو ئەمە بەس بوو بۆ کەسێکی تەنها

دوای بەدەست هێنانی خانوەکە ڕۆشتەوە هوتێلەکەی و ئەو جلوبەرگانەی کڕیبوو بردی بۆ خانوەکە کاتێک چوە مالەکە شتەکانی لەشوێنەکانیانن دانا سیری جانتاکەی کرد

یسۆل، پێویستە کارێک بدۆزمەوە بەلام ئەمڕۆ ماندووبم بەیانی ئەویتر دەکەم وتی و ڕۆشت لەسەر جێگا کە پاڵکەوت بەڕاستی ماندوو بوو

یسۆل، نەفرەت من پەڕاوەکانم بیرچوو بەلام چ کێشەیە ئیتر من رزگارم بوو ئەوە باشترین شتە وتی و چاوەکانی داخست بە خەندەوە کەوتە خەوێکی قوڵ

^^^^^^^^^^^^^^^^

بەیانی

 BLACK AND WHITE PAGES (تەواوبوو) ✔️ Where stories live. Discover now