< 46 >

1K 207 86
                                    

Hii
°
°
°
°
Vote before reading

کۆمێنت بکەن لەنێوان ڕیزەکان

~~~~~~~~~~~

ماتیۆ، گیانەکەم با کەمێ بڕۆینە دەرەوە منالەکان ناتوانن هەر لێرەبن تا بەیانی

یسۆل، بەلام ئەگەر ئەو شتێک بکات ئەوکات چی؟ بە خەمباری وتی

ماتیۆ، دەی تۆ خۆت ئامادە بکە من بەلێن دەدەم رێگە نادەم هیچ ڕووبدات یسۆلیش سەری بە ئەرێ جولاند لە کاتێ بە چاوە ترساوەکانی سیری دەکرد

ئەندریا، باوکە ئێمە ئامادەین مەبەستی خۆی و خوشکەکەی بوو

ماتیۆ، زۆر باشە کە دایکیشتان ئامادەبوو دەڕۆین دەستی بە قژی ئەو کوڕە بچکۆلە دا دەهێنا کە لە کچەکە زیاتر خۆشی دەویست کە دەزانێ کوڕی ڕاستی ئەویش نییە
بەیەکەوە ڕۆشتنە دەرەوە کاتێ هەموویان ئامادە بوون ڕۆشتن بۆ بازاڕی سیۆل

یسۆل، وەرن با ئەمە بخۆین دەستی بۆ خواردنێکی سەر حەرەبانە راکێشا

ماتیۆ، ئەمەیان خۆش دیارە

یسۆل، چوار دانە تکایە بە کۆڕی وتیە ئەو پیاوەی کە لەسەر حەرەبانەکە خواردنەکانی ئامادە دەکرد

ماتیۆ، یسۆل سیری ئێرە بکە دەستی بۆ ئاسمان ئاماژەکرد کە خۆی لە پشت یسۆل وەستابوو

یسۆل، چی هەییە!؟ سیری شوێنەکەی کرد کە ئەو ئاماژەی بۆ کرد ئەویش سەری لەدواوە تۆزێ لار کردەوە و لێوەکانی لەسەر کوڵمی یسۆل دانا

یسۆل، بۆچی وادەکەی!؟ بە بۆلە بۆلەوە وتی

ماتیۆ، ئەوانە زۆر جوان دەرکەوتبوون بە پێکەنینەوە وتی مەبەستی لە کوڵمەکانه ئەو بوو

ئەندریا، ئەی ئەوانەی من باوکە دەستی بە خواردن بوو دای لە کوڵمی

ماتیۆ، ئەوانەی تۆ لەجوانی باس ناکرێ کوڵمی ئەوی پاک کردەوە و ماچی کرد

ئیریا، ئەی من

ماتیۆ، بێگومان ئەوانەی تۆش خاتوونی بچوک ئەویشی ماچکرد

خێزانێکی زۆر جوانن هیوای بەختەوەریتان بۆ دەخوازم ئەو پیاوەی خواردنەکەی پێدان وتی

یسۆل، سوپاس دەکەم سەری بۆی دانەواند وەک رێزێک پیاوەکەش خەندەی بۆ دەکردن
تەواوی کاتەکەیان بەخۆشی بەڕێکرد تا شەو گەڕانەوە هوتێلەکەیان و مناڵەکانیان خەواند و ئەوانیش کەلوپەلەکانیان کۆکردەوە تا بەیانی بڕۆنەوە پێش ئەوەی کریس دووبارە بگەڕێتەوە لایان

 BLACK AND WHITE PAGES (تەواوبوو) ✔️ Onde histórias criam vida. Descubra agora