< 47 >

935 197 126
                                    

Hii
°
°
°
°
Vote before reading

کۆمێنت بکەن لەنێوان ڕیزەکان

~~~~~~~~~

دەستی ڕادەکێشا بۆ ئەوەی بیباتە دۆزەخەکەی پێشوتری

یسۆل، تکایە تکایە وازم لێبێنە تکایە من نامەوێ بگەڕێمەوە تکایە هاواری دەکرد بەدەم گریانەوە دەیەویست دەستی دەربێنێ لە دەستە قورسەی کە بەدەستیەوە لکاوە

کریس، بەبێدەنگی لەگەل وەرە باجی ئەو پێنج سالە دەدەی کە وەک خۆت ونکردوە چاوەکانی لێ سورکردەوە و بە ڕەقی پێی وت

یسۆل، هیچم نەکردوە تا باجەکەی بدەم وەک ئەو بە ڕەقی پێی وت و چاوەکانی خستبوە ناو چاوەکانی

کریس، واایی زمانی درێژ بووە خاتوونە بچوکەکە دەستی ئەوی بەرداو قژی گرت

یسۆل، ئاااا بەریبدە ئاااا دەیقیژاند و هەلبەز و دابەزی دەکردەوە بۆ ڕزگار بوو

کریس، بە هێمنی لەگەلم وەرە پێش ئەوەی خوێنی مندالەکانت ببینێ لەبەردەمت بەم قسەیە یسۆلی خستە شلەژانوو خراپ کردنی هەناسەی دڵی بە ناوی ئەوان وەک شێتێک لێی دەدا بێگومان کریس خالی لاوازی دایک بەکار دەهێنێ

یسۆل، لەگەلت دێم بەلام ئازاری ئەوان مەدە تکایە چاوە پڕ فرمێسکەکانی لێی دەپاڕانەوە
بەدوای خۆیدا برد لە ژوورەکە فرێیدا و لەدوای خۆی دەرگاکەی داخست

کریس، کێ ئەو شەوە یارمەتیدای تا رابکەی؟ لێی پرسی بێ وەستان

یسۆل، خۆم رامکرد بێ ئەوەی هیچ کەسێک ئاگادار بێ بە شێوەیەکی ترساو وتی پێش ئەوەی لە شوێنەکەی تۆزێ هەسێتەوە

کریس، منیش بەم ئاسانییە باوەڕم پێکردی بە گالتە جاری پێی وت

یسۆل، پەیوەندی بەمن نییە باوردەکەی یان نا دوای قسەکەی خێرا زلەیەک بۆ ڕووخساری هێرشی کرد

کریس، بەم شێوە قسە لەگەل من نەکەی ئەگینا دەتکوژم بێ ئەوەی هەستی پێبکەی، راتکردوە رۆشتوی هاوسەرگیریت لەگەل ئەم نەفرەتیە کردوە لە کۆتا قسەی هاواری کرد

یسۆل، باسی چ نەفرەتیەک دەکەی ئەو باشترین کەس بوو تا ئێستا ناسیبێتم وایکرد خەندە بکەوێتە سەر رووخسارە مردوەکەم ئەو وایکرد شەوانە بە ئاسودەی بخەوم بە هۆی ترسە زۆرەکەم کە لەتۆ هەبوو ئارامکەرەوەی دلم بوو تۆ بەمە دەلێی نەفرەتی ئەمە چ نەفرەتیەکە ئەو ئارامکەرەوەی دڵم بوو بە دەنگی بەرز قسەی دەکرد و لەگەل وشەکانی دەستی لەسەر دڵە لاوازەکەی دادەنا تا لەکۆتای تەقیەوە لە گریان

 BLACK AND WHITE PAGES (تەواوبوو) ✔️ Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ