< 36 >

1K 214 214
                                    

Hii
°
°
°
°
Vote before reading

کۆمێنت بکەن لەنێوان ڕیزەکان

~~~~~~~~~~~


< Pov Esoul >

ئەو ئافرەتێکی زۆر جوان بوو شێوەی لە کۆرییەکان نەدەچوو بە پێچەوانەی ئێمە چاوەکانی گەورەو جوان بوو سەرەتا پێم سیربوو وا بەباشی بە کۆڕی قسەدەکات

مندالەکە زۆر لە سیهون دەچێ دەبێ ئەوە هاوسەری بێ یسۆل بەخۆی دەوت کاتێ بیری لەوان دەکردوە
سوپاس دەکەم خاتوون من ناوم بێلایە هاوسەری سیهون دەستی بۆ تەوقەکردن درێژ کرد لەگەل خەندەیەکی شیرین

من، منیش یسۆلم خۆشحال بووم خاتوو ئۆهـ خەندەم بۆی کرد و تەوقەم لەگەلی کردەوە

من، ئێوە چۆن بوو هاتنە ئێرە؟ پرسیارم لەوکرد هەر بەڕاست کریس چۆن ڕێگەی داوە..!؟ ئەو ناهێلێ کەس نیشتەجێ بێت لەم مالە

بێلا، لەڕاستیدا هاوسەرەکەت داوای کردبوو کە ئەمەی وت لە جێگای خۆم شۆکێک گرتمی هەر بەڕاست کریس!؟ چۆن..! ؟

من، ئاهـ کەواتە بەخێربێن بۆ ئێرە بە خەندەیەکی دروستکراوی ساختە وتم و سیری ئەرزەکەم دەکرد
تا دەنگێکی بەرز هاواری کرد

بێگومان دەنگی سیهون بوو

سیهون، گیانەکەم ئەم یاریانەی بیۆنوو ماوە لەدەرەوە بیهێنە

بێلا، باشە گیانەکەم

سیری ئەوانم دەکرد بەڕاستی ئەوان بەم شێوە جوانە بانگی یەک دەکەن بەڕاستی بۆیان دلخۆشم منیش شتێکی وەک ئەوانم دەویستــ...

بەلام کریســ..... بیرکردنەوە لەو بەشــێــوەیەکــی ئــاوا سەختە..! بەڕاستی ئیرەی بەوان دەبەم!؟ نامەوێ ئیرەی ببم ئەوان دوانەیەکی جوانن
تەواوی کاتەکە سیری ئەوانم دەکرد تا هەستم کرد چەند دەبێ وەستاوم بۆیە چاوم لەسەر لابردن و چاوم کەوتە سەر بچکۆلەکەیان چومە لای و خۆم نزم کردەوە بۆ ئاستی ئەو

من، تۆ برسیت نییە بەیەکەوە شتێک بخۆین؟ لەوم پرسی و دەستم بەسەری دا دەهێنا ئەویش سیریکردم

بیۆنوو،بەلام من شیرینی دەخۆم بە ئاگادرکردنەوە بەمنی وت منیش بۆی پێکەنیم و لەگەل خۆم بردە چێشتخانە شیرینم بەودا وە خواردنێک بۆخۆم
تا ئێوارە درەنگ کریس گەڕایەوە

دەرگای ژوورەکە لەلایەن کەسێک کرایەوە پێویست ناکە سیری بکەم چونکە جگەلەو کەس ئەم دەرگایە ناکاتەوە

 BLACK AND WHITE PAGES (تەواوبوو) ✔️ Where stories live. Discover now