Part-1

5.6K 483 418
                                    


"دەبێت تاکو کەی خۆم بشارمەوە باوکە؟!"
بەشێوەیەکی گاڵتە ئامێز سەیری باوکمم کرد

"ماوەیەکی دیاری نەکراو"
سەیری منی کرد ئەو کاتەی خەریك بوو پەراوەکانی لەسەر مێزەکە هەڵدەگرت "بەلایەنی کەمەوە تۆ پارێزراو دەبیت" بزەیەکی کرد و پاشان سەیری پەڕاوەکانی کردەوە

"باوکە بەڵام من بۆماەی ١٨ ساڵە خۆم شاردۆتەوە من تەنانەت ناتوانم ناویشت بهێنم---"

"هی سۆل،ئێمە پێشتر قسەمان لەسەر ئەمە کرد، ڕاستە؟" پاشان پەڕاوەکای لەسەر مێزەکە دانایەوە و بەدەستی نێوچەوانی دەشێلا وە پێی وتم کە دەیەوێ کەمێک بە تەنیا بێت.

منیش ڕۆشتمە دەرەوە لە کاتێکدا گرژ و مۆنی بە دەموو چاومەوە دیار بوو..

کاتێك من لەدایکبووم دایکم مرد هەر لەبەر ئەوەیە باوکم زۆر من دەپارێزێ، بەڵام ئەوە زۆرە بۆ من چونکە تەنانەت ناشتوانم لەگەڵ هاورێکانیشم برۆمە دەرەوە بەبێ پاسەوان. چۆن دەتوانم چێژی لێ ببینم؟هاورێکانم هەموویان وازیان لێهێنام چونکە ئاسودە نەبوون لەگەڵ ئەو پاسەوانانەی کە هەمیشە بە دوامانەوە بوون، ئەوان تەنانەت لە قوتابخانەش بەدوامەوەن هاورێکانی پۆلەکەم هەمیشە گاڵتەم پێ دەکەن چونکە من هەموو کات پاسەوانەکان لای خۆم ئەهێڵمەوە، من تەنانەت ناتوانم ناوی باوکم بهێنم چونکە خێرا دوورم دەخەنەوە بۆ شوێنێکی تر.

باوکم پیاوێکی گەورەی بازرگانە هەر لەبەر ئەوەش هەموو کات ئاگادارم دەکاتەوە لە دوژمنەکانی، پێی وتووم ئەگەر دوژمنەکانی بزانن کە کچێکی هەیە ئەوا یان دەمکوژن یان لە دژی ئەو بەکارم دەهێنن. بەڵام من خەریکە دەبم بە ١٨ ساڵ و تاوەکو ئێستا هیچم بەسەر نەهاتووە، باوکم تەنانەت بۆ ڕۆژی لەدایکبوونیشم لەگەڵم نیە چونکە ئەو سەرقاڵە بە کارەکانیەوە.

هەناسەیەکم هەڵمژی و سەیری کاتژمێرم کرد ٥:٥٦ خولەکی ئێوارەیە گەدەم مڕە مڕی دەکرد، بڕیارم دا بڕۆمە دەرەوە و خواردنی سەر شەقامەکان بخۆم
بەتەنها ڕۆشتم بۆ شەقامی خواردنەکان نەخێر بە تەنیا نا چونکە دەزانم کەسێك بە نهێنی سەیرم دەکات بێگومان مەبەستم پاسەوانەکانی باوکمە. بە کۆڵانێکی تاریکدا رۆشتم ڕۆشتم چونکە لە وێوە خێراتر دەگەمە ئەو شەقامەی خواردنە پەسەندەکانی منی لێیە، ڕوناکی مۆبایلەکەم هەڵکرد بۆ ئەوەی ڕیگاکەم بۆ ڕوناک بکاتەوە.

هەستم کرد کەسێك دوام کەوتوە وەستام و ڕووم لێکرد بۆ ئەوەی بزانم کێیە، کەسێکی باڵا بەرز و سەراپا جلی ڕەشی لەبەر بوو ماسکێکیش بە ڕوخسارییەوە، ئیتر ئەمە چ دۆزەخێکە!!! باشە باوکم کەسی نینجای بەکرێ گرتووە یان چی؟ پێویستە بەم شێوەیە دوام بکەوێت؟ ئەڵێی ئەیەوێ کەسێك بڕفێنێت نەك پاسەوانی بکات، چ نەفرەتیەکە!!.
زۆر بێزار بووم و هاوارم کرد

"من تەنیا ئەڕۆم بۆ شەقامی خواردن بۆیە بوەستە لە بێزارکردنم وە تکایە دەتوانی دوام نەکەویت؟؟!"
ئۆف پاسەوانەکان زۆر بێزارکەرن...هەستم بەوە کرد کە وەستا و سەیری ناوچاوم دەکات زۆر ترسام و لەشوێنی خۆم وشک بووم دەستم دەلەرزی لە ترسا، خۆم وا دەرخست کە ناترسم و پێم وت

(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔Where stories live. Discover now